A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: شای و زه‌ماوه‌ند
Performer: میدیا حسێن
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی هه‌ڵپه‌ڕه
له‌و شاییه‌و زه‌ماوه‌نده
دنیا به بێ زه‌ماوه‌ند
زیندانه کۆتوبه‌نده
له جوانی تۆی ده‌نێرم
شه‌ش کچی نه‌قشبه‌نده
وه‌ی ده‌وای ده‌رده‌که‌م جانێ
راو له کۆنه لاجانێ
بۆی ده‌ڵێم به کڵاوی زه‌رد
حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکانێ
پێم گوت ده‌ست له ئه‌ستۆی که‌م
به‌سای ئه‌و مه‌کره‌ی دامێ
بارگه و بنه‌م پێک ناوه
ده‌چمه‌وه مه‌ریوانێ
ئه‌ی به بڵێندێ و به شاماتێ
دووره رێگه‌م نایگاتێ
وه‌عدی داوه به ماچێ
شه‌وی جه‌ژنی به‌راتێ
ئێستا هاتووه‌ته جێ‌ژوان
بێوه‌فایه و نامداتێ
بارگه و بنه‌م پێک ناوه
ده‌چمه‌وه مه‌هابادێ
هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی هه‌ڵپه‌ڕه
له‌و شاییه‌و زه‌ماوه‌نده
دنیا ببێته زه‌ماوه‌ند
زیندانه کۆتوبه‌نده
له جوانی تۆی ده‌نێرم
شه‌ش کچی نه‌قشبه‌نده
ئه‌تۆ چه‌نده‌ت خۆش ده‌وێ
ئه‌منیش دووسه‌ت ئه‌وه‌نده
ئه ده‌وای ده‌رده‌که‌م کاڵێ
که‌زیه‌ت به‌ندی ره‌شماڵێ
پێم عه‌یبه و پێم ئیراده
بۆی بکه‌م ماڵه‌وماڵێ
تۆ بڕۆ بابت رازی بکه
دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
سێ گه‌ز به گه‌زی کوردی
باسکم له گه‌ردنی هاڵێ
ئه‌ی به قوربانی شه‌ماڵ بم
هه‌وری کرد په‌ڵه په‌ڵه
به تفه‌نگی بڕنه‌و لێم ده‌ن
ده‌ستم فێره به‌خه‌ڵه
هه له به‌ر سه‌رکۆڵمه‌ی ده‌مرم
به‌فره و خوێنی تێکه‌ڵه
که‌وی ده‌شتی بێورانه
بازی ده‌وری شه‌ته‌ڵه
بتوێنت به قوربان بێ
هه‌تا پردی دێگه‌ڵه
هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی هه‌ڵپه‌ڕه
له‌و شاییه‌و زه‌ماوه‌نده
دنیا به بێ زه‌ماوه‌ند
زیندانه کۆتوبه‌نده
له جوانی تۆی ده‌نێرم
شه‌ش کچی نه‌قشبه‌نده
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).