A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: گه‌لاوێژ
Performer: حوسێن ته‌عریف
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
گه‌لله‌و گه‌لله‌و گه‌لله
وه‌ی وه‌ی له‌و گه‌لاوێژه
خوا لێمی نه‌ستێنی
ئه‌و به‌ژن و باڵا رێزه
ئه‌رێ ره‌شه‌ره‌ێحانه
گیان گیان خۆمی پێ ره‌ش که‌م
وه‌ڵڵا له دوای باڵاکه‌ت
گیانه دڵ وه کێ خوه‌ش که‌م
ئه‌رێ قه‌سه‌م به‌و مانگه
گیان گیان خه‌رمانه‌ی داوه
گیانه هێشتا مه‌یلی تۆم
وه‌ڵڵا به که‌س نه‌داوه
ئه‌رێ له دووره‌و هاتم
وه‌ی وه‌ی بناسه ده‌نگم
گیانه تۆزی که‌ش و کێو
وه‌ڵڵا نیشتووه له ره‌نگم
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).