A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: له سابڵاغێ وه ده‌ر که‌وتم
Performer: ناسر ره‌زازی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
له سابڵاغێ وه ده‌ر که‌وتم
له گوڵه‌زه‌ردان وه سه‌ر که‌وتم
وه دوای کۆچی له‌یلا که‌وتم
ده‌ڵێن، هات رابوورد گه‌ردنبه‌خاڵ
دنیای روونی لێم کردووه تاڵ
ئایشیلێ وای شل، باوانم شل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی چاوبه‌کل
ماڵی وێران کردووم چاوی
دێوانه‌م بۆ زوڵفی خاڵی
ئه‌منی هه‌ژار که‌وتمه داوی
ده‌ڵێن هات رابوورد گه‌ردنبه‌خاڵ
دنیای روونی لێم کردووه تاڵ
ئایشیلێ وای شل، باوانم شل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی چاوبه‌کل
ماڵی باوکت سه‌ره‌وژێر بێ
ئیزراییل به ماڵیان فێر بێ
کێ تۆی ره‌نجان ره‌بی کوێر بێ
ده‌ڵێن هات رابوورد گه‌ردنبه‌خاڵ
دنیای روونی لێم کردووه تاڵ
ئایشیلێ وای شل، باوانم شل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی چاوبه‌کل
یاخودا هه‌ر وا گه‌ردوتۆز بێ
ده‌سرۆکه‌ی له لا ئاڵۆز بێ
له‌یلا جێژنت لێ پیرۆز بێ
ده‌ڵێن هات رابوورد گه‌ردنبه‌خاڵ
دنیای روونی لێم کردووه تاڵ
ئایشیلێ وای شل، باوانم شل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی چاوبه‌کل
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).