Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: له‌نجه‌ گیان به‌ له‌نجه‌

Performer: سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌فایی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        له‌نجه‌ گیان به‌ له‌نجه‌
        
        وه‌ی وه‌ی له‌ لار و له‌نجه‌
        
        باره‌ سێف باری کردووه‌
        
        لە شارەکەی حه‌له‌بجه‌
        
        هاته‌و با بێته‌وه‌
        
        خاکم به‌ به‌ر پاته‌وه‌
        
        کا خه‌لیل قینی هه‌ڵسێ
        
        دووربێنی ئه‌باته‌ه‌وه‌
        
        ئه‌ی وه‌ سه‌رگه‌ردت وم
        
        ئا خێڵه‌که‌ی سه‌یی
        
        ئای هه‌موو قه‌وباریک
        
        وه‌ڵڵا تازه‌ پێگه‌یی
        
        له‌نجه‌ گیان به‌ له‌نجه‌
        
        وه‌ی وه‌ی له‌ لار و له‌نجه‌
        
        سه‌رکوڵمه‌ی به‌ لێو ده‌گرم
        
        مه‌مکه‌کانی به‌ په‌نجه‌
        
        ئه‌من دوعا ده‌که‌م
        
        وه‌ڵڵا بۆ خاتر قورعان
        
        ئای سه‌ییدیم بۆ خۆش بێ
        
        ئازیز تا ئاخر زه‌مان
        
        له‌نجه‌ گیان به‌ له‌نجه‌
        
        وه‌ی وه‌ی له‌ لار و له‌نجه‌
        
        سه‌رکوڵمه‌ی به‌ لێو ده‌گرم
        
        مه‌مکه‌کانی به‌ په‌نجه‌
        
        ئه‌ی شاری مه‌هاباد
        
        وه‌ڵڵا تۆم ناچێ له‌ بیر
        
        ئا خاکی شیرینه‌
        
        هه‌ر شه‌رت بێ تاریفی بکه‌م
        
        ئه‌ی شاری مه‌هاباد
        
        ئازیز چین و ماچین
        
        هه‌رچێ پیاوی ها تیا
        
        وه‌ڵڵا گشت نازه‌نینه‌
        
        هه‌رچێ ژنی ها تیا
        
        وه‌ڵڵا گشت نازه‌نینه‌
        
        گشتمان ده‌ی ئه‌وشه‌و بێژین خوا مه‌ری
        
        ئه‌رێ هه‌رچێ ژنی ها تیا مه‌هاباد هه‌ر وەسە پەری
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).