A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: عاره‌ق عاره‌ق عاره‌قه
Performer: حه‌سه‌ن میراوایی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
وه‌ی دانیشتووی، دانیشه و
تۆرانت کرد به پیشه و
مێرده گوله‌که‌ت نابووده
تۆ له کنی دامه‌نیشه
عاره‌ق عاره‌ق عاره‌قه و
سینگی تۆپی مه‌زره‌قه
به تفه‌نگی بڕنه‌و لێم ده‌ن
ده‌رناچم له مه‌نته‌قه
هه‌رکه‌س له‌و دوو دنیایه‌یدا
مه‌نعی دوو دڵان ده‌کا
کوێر بێ له هه‌ر دووک چاوان
هیچکه‌س خێری پێ نه‌کا
له رۆژی ئاخیره‌تێ
هه‌ک خودا لێی نه‌کا
چوونکین ده‌بێ به باعیس
ئه‌من و ئه‌و دڵه لێک ده‌کا
عاره‌ق عاره‌ق عاره‌قه و
سینگی تۆپی مه‌زره‌قه
به تفه‌نگی بڕنه‌و لێم ده‌ن
ده‌رناچم له مه‌نته‌قه
هه‌تیو هه‌تیو هه‌تیوه و
ده‌ڵه‌ی دنیات نه‌دیوه و
له‌گه‌ڵ ته‌رزه‌ی باریوه
جێگای هه‌تیو و مه‌تیوه
هه‌ر به‌رنایه په‌سیوه
هه‌ورازی بڵیند و نه‌وی
لێیشه‌وه سه‌ر ناکه‌وی
هه‌رزانه بۆ ماچێکت
چین و رۆم و شه‌وڕه‌وی
فه‌قه‌ت پێشکه‌شه به وی
ده‌ردت له ماڵم فاته
ده‌ڵه‌ی ئاوی حه‌یاته
ره‌سوول گیان تۆ مه‌ترسه
ئه‌و به‌نده‌م له سه‌ر هاته
ئێمه هاتووین بۆ ئێره و
ناسراوین به‌و داوه‌ته
به‌و حه‌فله‌یه و داوه‌ته
عاره‌ق عاره‌ق عاره‌قه و
سینگی تۆپی مه‌زره‌قه
به تفه‌نگی بڕنه‌و لێم ده‌ن
ده‌رناچم له مه‌نته‌قه
ده‌ردت له من زه‌ینه‌بێ
وه‌ک تۆ ده‌یکه‌ی وا نابێ
به سه‌رده‌شت و به بانه
تاریفی ته‌واو نابێ
به ماچی کوڵمه‌ی نه‌بێ
له به‌ر عاره‌ق به‌ر نابێ
هه‌ی مریه‌م مریه‌م مریه‌م
تۆ مهه‌ندیسی بۆخۆم رێم
ساعه‌ت له چواری شه‌وێ
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).