Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: زەینەبێ

Performer: فواد ئەحمەد

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        وەی لە بەر ئەو زولفەی دەمرم لە سەر کوڵمە و گۆنادا
        
        ئەوە لە ئێستاوە دەنالێم، بەو تیرەی لێم دا
        
        دە وەرە بمدەرێ ماچێ، دولبەری شیرین ئەندام
        
        زەینەبێ وەی زەینەبێ، زەینەبێ دوو ددانی زێڕە
        
        نەشتەر و تۆبەکارم، جا لە دینم وەر مەگێڕە
        
        جووتێک شەمامەی خاس خاس، هەڵیان دەگری بۆ کەنگێ
        
        وە لە سەر باڵای بەرزی تۆ، با لێم دەن بە تفەنگێ
        
        زەینەبێ وەی زەینەبێ، زەینەبەکەی زراری
        
        رەبی بابانت شێوێ، ئەتۆ لە من خەساری
        
        ئەو ساڵ حەوت سالی ..، بۆ باڵات شێت و شەیدام
        
        نەخۆشی باڵای تۆمە، کەوتوومە لە ناو جێدام
        
        دە وەرە ئاوڕێکم لێدە، دەردت لە ماڵی دنیام
        
        زەینەبێ وەی زەینەبێ، جا زەینەبەی قەڵاتان
        
        رەبی بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).