Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: مه‌گره‌ مه‌گره‌ مه‌گره‌

Performer: عه‌بدوڵڵا ماچکه‌یی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئای مه‌گره‌ مه‌گره‌ مه‌گره‌ مه‌گره‌ به‌هانه‌
        
        هه‌رچی تۆ ئه‌گری له‌یلێ، ماڵم وێرانه‌
        
        ئای مه‌گره‌ مه‌گره‌ مه‌گره‌ با چاوت نه‌یشێ
        
        دایکی خوه‌ت نییه‌، نایلۆن، نازنت بکێشێ
        
        هه‌ی دڵه‌ -- ،مه‌گره‌، وه‌م دڵه‌ کردگه‌ بان
        
        وا که‌وتیته‌ شۆن، مه‌گره‌، -----
        
        تف له‌ شه‌رته‌که‌ی، نایلۆن، نیمه‌ و ته‌مامه‌
        
        من له‌ نه‌فامی، مه‌گره‌، که‌وتگمه‌ داوا
        
        زه‌نجیره‌ی زوڵفت، مه‌گره‌، سه‌ره‌وخوار مه‌که‌
        
        بێچاره‌ی چۆن من، نه‌مری، گرفتار مه‌که‌
        
        به‌و جووته‌ چاوه‌، توخوا، ته‌ماته‌ چه‌ بکه‌ی
        
        زندگانیم له‌ ده‌س، مه‌گره‌، عاله‌مێ ده‌که‌ی
        
        هه‌زار یارم بووه‌، نه‌مری، وێنه‌ی مانگی نۆ
        
        پاکی به‌ قوربان، مه‌گره‌، گۆشه‌ی چاوی تۆ
        
        ئای مه‌گره‌ مه‌گره‌ مه‌گره‌، بۆ به‌ره‌و سه‌حرا
        
        ناردوومه‌ بێرنی، مه‌گره‌، له‌ دیوانده‌ره‌
        
        تۆز رێیه‌که‌ی بۆکان، نیشتیه‌ له‌ لێوم
        
        بۆ ره‌حمێک ناکه‌ی، مه‌گره‌، به‌ دڵه‌ی په‌شێوم
        
        ئه‌ی دڵم به‌ قوربان، مه‌گره‌، وه‌ دڵه‌ی ته‌نگت بێ
        
        زۆرم پێ خوه‌شه‌، نایلۆن، گوێم له‌ ده‌نگت بێ
        
        ئێواره‌ ته‌کبیر، مه‌گره‌، به‌یانی باران
        
        چاشته‌ به‌هاره‌که‌م، مه‌گری، لای سه‌روێنلاره‌
        
        سه‌روێن و مه‌روێن، توخوا، پاکی شێویاگه‌
        
        بۆ شێتم ناکه‌ن، نه‌گری، ماچی کریاگه‌
        
        گۆنا له‌ وێنه‌ی تۆ بوو، ---
        
        شیرینسا و گه‌رده‌ن، نه‌مری، عه‌جه‌ب خه‌ت و خاڵ
        
        هه‌ڵی ئه‌دا ره‌شماڵ، نه‌گری، له‌ سای به‌فره‌جار
        
        هه‌ڵی ئه‌دا ره‌شماڵ، نه‌گری، له‌ سای به‌فره‌جار
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).