A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: وه‌ره قوربان
Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
له باغان ئاه و ناڵین دێ، ده‌ڵێن شای نێو گوڵان رۆیی
له مه‌یخانه سه‌دای شین دێ، ده‌ڵێن پیری موغان رۆیی
زولفی وه‌ک ماری ڕه‌شه، به جوانی خۆت بمبه‌خشه
ئه‌ک به باری زه‌حمه‌ت نه‌بێ، بۆم وه‌ره ده‌رکی حه‌وشه
وه‌ره قوربان ئارامی دڵان، شێتت کردم وه‌ره قوربان
عه‌قڵت بردم، هۆشت بردم، سووتام ، برژام وه‌ره قوربان
زولفی دوو میتر و نیوه، یارم به‌فره و باریوه
من له دوێنێوه نه‌مدیوه، ئه‌و پێم ده‌ڵێ هه‌تیوه
ئاوری له دڵم به‌رداوه وه‌ک سووره گوڵی خه‌مڵیوه
له‌به‌ر پرچه‌می جوانه، لێوی میسلی قه‌یتانه
له‌به‌ر که‌زێی چه‌ند جوانه، لێوی میسلی قه‌یتانه
نه‌خۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن له کوێ میوانه
زولفی هه‌ر وه‌ک خه‌یاته، ئه‌م کچه جێگه‌ی ئاواته
ئه‌گه‌ر ماچێکم بداتێ، بۆ من ڕێگه‌ی نه‌جاته
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).