Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: مه‌ک مه‌که‌

Performer: عه‌بدوڵڵا ماچکه‌یی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        کورته‌ گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        ئانێ ده‌ڕۆی بۆ سه‌یران
        
        ساکه‌که‌ی بۆ هه‌ڵده‌گرم
        
        جوانه‌ به‌ینه‌ڵا جوانه‌
        
        به‌ژنی دار حه‌یزه‌رانه‌
        
        سینگه‌ ده‌زگا و دوکانه‌
        
        به‌ژنی ده‌ڵه‌ی گوڵدانه‌
        
        لێوی ئه‌ڵه‌ی قه‌یتانه‌
        
        که‌ به‌رۆکت جوانه‌
        
        ئه‌برۆی ماڵی که‌وانه‌
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        کورته‌ گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        جوانه‌ به‌ینه‌ڵا جوانه‌
        
        به‌ژنی دار حه‌یزه‌رانه‌
        
        سینگه‌ ده‌زگا و دوکانه‌
        
        ئه‌و دڵه‌م شێت و شه‌یدایه‌
        
        چه‌ن ده‌ردی له‌ دڵم دایه‌
        
        ئه‌ی به‌ بادی هه‌وایه‌
        
        ئه‌و گه‌ردنه‌ی که‌ من ده‌کوژێ
        
        له‌و به‌خه‌ل لووله‌یدایه‌
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        سه‌یزاده‌ گیان گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        هاتم له‌و لای ناڵێنێ
        
        غه‌وز له‌ منۆ نه‌سێنێ
        
        سێ په‌نجه‌و کورتی دێنێ
        
        ده‌ بڕۆ ده‌ستم له‌ستۆ که‌
        
        با گوله‌ی سه‌گباب نه‌وبینێ
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        سه‌یزاده‌ گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        پرچی زه‌رده‌ و زولفی کاڵ
        
        بۆ تۆ نه‌مام روومه‌ت کاڵ
        
        هاته‌ ناو بۆکم که‌ره‌و
        
        باسکی جوانه‌ بۆ خرخاڵ
        
        مه‌مکی زه‌رده‌ لیمۆیه‌
        
        سینگی دووکانی به‌قاڵ
        
        وێنه‌ی ماینی شێخه‌زاڵ
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        کورته‌ گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        ده‌ی بڕۆ له‌ من حه‌رام بی
        
        هه‌ر وه‌ک شه‌راب له‌ شێخان
        
        هیچ قه‌ولێ راسی نییه‌
        
        به‌ینی درۆ و ته‌فره‌ دان
        
        ئه‌گه‌ر قه‌لم ده‌ده‌یێ
        
        یا نه‌ به‌و له‌عنه‌ته‌ بی
        
        خوا کردیه‌ له‌ شه‌یتان
        
        مه‌ک مه‌که‌، مه‌ک مه‌که‌ مه‌یجۆڵێنه‌
        
        ده‌وری به‌و و بیلاوێنه‌
        
        کورته‌ گیان له‌ به‌رت ده‌مرم
        
        سه‌ر کوڵمت به‌ لێو بگرم
        
        عانێ ده‌ڕۆی بۆ سه‌یران
        
        ساکه‌که‌و بۆ هه‌ڵده‌گرم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).