Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: زارا گیان

Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        خودا بیسێنێ حه‌قم له‌ دایه‌ت
        
        ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
        
        من جه‌ورم کێشای کێ نیشت له‌ سایه‌ت
        
        ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
        
        ئاوری تێ به‌ردام دوو چاوی سیایه‌ت
        
        ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
        
        با بڕوات یارم به‌و له‌نجه‌ و لاره‌
        
        سوبح و ئێواره‌، ماچ قه‌رزداره‌
        
        شاهێدیم بۆ بده‌ له‌ گوله‌ی خه‌ساره‌
        
        ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
        
        خودای بانی سه‌ر چیم کردووه‌ کارێ
        
        گوڵه‌که‌م نابینم به‌ ساڵێ جارێ
        
        کێ ته‌فره‌ی داوی به‌ردی لێ بارێ
        
        یاره‌ب که‌س وه‌ک من شه‌و ده‌روێش نه‌بێ
        
        ته‌وه‌لای وه‌ته‌ن قه‌وم و خێش نه‌بێ
        
        وه‌ک گورگی برسی بێ ئه‌ندێش نه‌بێ
        
        مه‌مکوژه‌ به‌ ناز مه‌مبڕه‌ به‌ تێخ
        
        بمکه‌ به‌ خاتر ته‌کیه‌ی بابه‌ شێخ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).