A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: بارانه
Performer: سه‌ی حه‌مه‌ی سه‌فایی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
دیسان باری خه‌م، وه‌ی نیشتووه له لێوم
تۆ روحمێک ناکه‌ی، ئه‌ی به دڵه‌ی پاشێوم
ده‌ی ده‌ی بارانه، وه‌ی نم نم دای داوه
ئه‌گریجه‌ی له بان گۆنای داخراگه
گوڵ‌و گوڵ چه‌رمۆ که ده‌ده‌خشێنێ
بۆ سه‌فاخانه‌ی دڵه‌که‌م خه‌م دێنێ
ئه‌ی ئه‌ی بارانه، وه‌ی نم نم دای داوه
ئه‌گریجه‌ی له بان گۆنای داخراگه
چوار که‌س له‌م دنیا، ئای نه‌گه‌یین به مرا
له‌یلێ بۆ مه‌جنوون، گیان شیرین گیان بۆ فه‌رهاد
دیسان باری خه‌م، ئای نیشتووه له لێوم
بۆ روحمێک ناکه‌ی، کچێ به دڵه‌ی پاشێوم
زه‌ره‌ی مه‌یلت بێ، ئای به جێم نه‌یڵێت
ده‌ی ده‌ی بارانه، وه‌ی نم نم دای داوه
ئه‌گریجه‌ی له بان گۆنای داخراگه
ده‌م بردم بۆ مه‌م، وه‌ی وه‌ی هاوردی
یار وه‌ک خاسه‌که‌و وه‌ی باڵ گرتی
ده‌ی ده‌ی بارانه، وه‌ی نم نم دای داوه
ئه‌گریجه‌ی له بان گۆنای داخراگه
له کێ تۆراوه‌ی، ئای بکێشم نازت
به ماشینی جیب، ده‌ک بێم به پێشوازت
ده‌ی ده‌ی بارانه، وه‌ی نم نم دای داوه
ئه‌گریجه‌ی له بان گۆنای داخراگه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).