A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: دڵه‌که‌ی وه‌رگرتم
Performer: حەسەن زیرەک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
چۆن خودا هه‌ڵده‌گرێ غه‌رقم که‌ی له غه‌م
مه‌یلم بده‌یه یان زۆر و یان که‌م
ئه‌ی هاوار یان زۆر و یان که‌م
خانم گیان یان زۆر و یان که‌م
ئه‌ی چاو باز و ئه‌برۆ که‌وان
کچێ روحمی خێرت بێ چاو جوان
ئه‌ی بۆ تۆ مردم پێنه‌زان
ئاورت تێ به‌ردام فاتم گیان
دڵه‌که‌ی وه‌رگرتم وازی لێ هێنام
نه‌مزانی کێ بوو جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی هاوار جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی هاوار جه‌رگی ده‌رهێنام
ئه‌ی عه‌نتیکه و تۆی به‌ڵه‌ک چاو
روحمی خێرت بێ زولف خاو
ئاورت تێ به‌ردام که‌س نه‌ماو
بۆ تۆ نه‌ماوم کچێ خۆشناو
ئه‌ی چاو باز و ئه‌برۆ که‌وان
سینگه‌که‌ت به‌فری که‌لیخان
من بۆ تۆ مردوم سه‌رگه‌ردان
کوشتومت به چله‌ی زستان
ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مه، با بچێ به تاڵان
باڵای تۆم ده‌وێ، ده‌م له سه‌ر خاڵان
ئه‌ی هاوار ده‌م له سه‌ر خاڵان
خانم گیان ده‌م له سه‌ر خاڵان
ئه‌ی یاڵڵا یا سوڵتان هاوار
دێ ده‌روانێته بورهانی
گیان ئاگادری یارم بی
کاک ئه‌حمه‌د له سولێمانی
دڵه‌که‌ی وه‌رگرتم، بۆ خۆی لێیدا رۆی
پرسی پێ نه‌کردم وه‌ی ده‌رۆی یان نارۆی
خانم گیان ده‌رۆی یا نارۆی
ئه‌ی هاوار ده‌رۆی یا نارۆی
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).