A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: هه‌ر وایه هه‌ر وایه
Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئه‌رێ یا سوڵتان هاوار، ئه‌ی وه‌ی ماڵ به به‌رته‌وه
ئه‌رێ یا سوڵتان هاوار، قوربان ماڵ به به‌رته‌وه
مه‌رۆ به‌دکارمان بمرێ، جوانێ گیان به ده‌مله‌رزه‌وه
ئه‌رێ به‌دکارمان بمرێ، جوانێ گیان به ده‌مله‌رزه‌وه
هه‌ر وایه هه‌ر وایه رووی په‌نجه‌ره‌ی له بایه
هه‌ر وایه هه‌روایه په‌نجه‌ره‌ی به‌ره‌و بایه
یارم چۆته سه‌فه‌رێ بیپارێزی خودایا
یارم چۆته بۆ سه‌یران ئاگات لێی بێ خودایا
ئه‌رێ ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مه جوانێ نه‌زری ئه‌ڵڵا بێ
ئه‌رێ ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مه ئه‌ی وه‌ی نه‌زری ئه‌ڵڵا بێ
وه‌ره به شه‌رت کۆچه‌که‌ت هاوار به‌ره‌و دوا بێ
ئه‌رێ به شه‌رت کۆچه‌که‌ت خانم گیان به‌ره‌و دوا بێ
هه‌ر وایه هه‌ر وایه رووی په‌نجه‌ره‌ی له بایه
هه‌ر وایه هه‌ر وایه رووی په‌نجه‌ره‌ی له بایه
یارم ده‌چێته سه‌یران ئاگات لێی بێ خودایا
یارم ده‌چێ بۆ سه‌فه‌ر بیپارێزه خودایا
ئه‌رێ ده‌مه‌که‌ت هه‌نگوین ئه‌ی وه‌ی له قوودووی چیندا
ئه‌رێ ده‌مه‌که‌ت هه‌نگوین خانم گیان له قودوی چیندا
ئه‌رێ ناردمه خوازبێنی بمرم لێم چووی به قیندا
ئه‌رێ ناردمه خوازبێنی باوان لێم چووی به قیندا
هه‌ر وایه هه‌ر وایه خاڵێک له سه‌ر گۆنایه
هه‌ر وایه هه‌ر وایه په‌نجه‌ره‌ی رووی له بایه
یارم ده‌چێته سه‌فه‌ربیپارێزه خودایه
یارم ده‌چێته سه‌یران ئاگات لێی بێ خودایه
ئه‌رێ هه‌ر که‌سێ نه‌یبێ ئه‌ی وه‌ی دوو دۆست و یارێ
ئه‌رێ هه‌ر که‌سێ نه‌یبێ کاڵێ گیان دوو دۆست و یارێ
ئه‌رێ سه‌ر بگرێته قوڕ جا وه‌ره سوبح و ئێوارێ
ئه‌رێ سه‌ر بگرێ له قوڕ جوانێ گیان سوبح و ئێوارێ
هه‌ر وایه هه‌ر وایه خاڵێک له سه‌ر گۆنایه
هه‌ر وایه وه‌ی هه‌ر خاڵێک له‌سه‌ر گۆنایه
یارم ده‌چێته سه‌یران بیپارێزه خودایا
یارم ده‌چته غه‌ریبی ئاگات لێی بێ خودایا
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).