Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ئازیز بەهارە

Performer: شەماڵ سائیب

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئازیز بەهارە ، ئازیز بەهارە
        
        بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
        
        دەستەکەت بێنە و با بڕۆین
        
        بۆ ناو ئەو باخ و گوڵزارە
        
        ئازیز وڵاتمان زۆر جوانە
        
        سەیری لوتکەی ئەو شاخانە
        
        ڕەبی ئاوابێ کوردستانە
        
        ئازیز بەهارە ، ئازیز بەهارە
        
        بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
        
        دەستەکەت بێنە و با بڕۆین
        
        بۆ ناو ئەو باخ و گوڵزارە
        
        ئازیز چاوکاری گریانە
        
        لەبەر نازی ئەو شاخانە
        
        ڕەبی ئاوا بێ کوردستانە
        
        ئازیز بەهارە ، ئازیز بەهارە
        
        بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
        
        دەستەکەت بێنە و با بڕۆین
        
        بۆ ناو ئەو باخ و گوڵزارە
        
        گیانە دڵەی من
        
        گیانە دڵم پەرێشانە
        
        لە بێکەسی ئەم شارانە
        
        ڕەبی ئاوابێ کوردستانە
        
        ئازیز بەهارە ، ئازیز بەهارە
        
        بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
        
        دەستەکەت بێنە و با بڕۆین
        
        بۆ ناو ئەو باخ و گوڵزارە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).