Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: گوڵاڵە سوورە

Performer: جەمال موفتی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        گیانە لە عەشقت سووتا هەناوم
        
        دڵداری تۆمە و من چارەم چیە؟
        
        گوڵاڵە سوورە سەر کوڵمی یارم
        
        وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
        
        جەمیلەی چاو جوان تۆی هێزی گیانم
        
        توخوا وەرە لام زۆر پەرێشانم
        
        لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
        
        دڵم مەشکێنە، دڵ پڕ لە ژانم
        
        جەمیلەی چاو مەست شازدە ساڵی یە
        
        لە ئەوینداریت حاڵمان حاڵی نیە
        
        باڵاکەت بەرزە بەقەد چنارێ
        
        کێ تۆی عاجز کرد بەردی لێ ببارێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).