Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: بڵێن بە یار

Performer: خالقی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        خۆزگه‌م به ساڵی ڕابردوو
        
        عومری کۆتری دڵداریم بوو
        
        له پڕ هات‌ و، له‌ ناکاو چوو
        
        یه‌ک پڕ به دنیا ئاره‌زوو
        
        جێ مابووم له پاری مردوو
        
        بڵێن به‌ یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
        
        سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به‌ پار، خۆزگه‌‌م به پار
        
        ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
        
        شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار
        
        ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه‌ولار
        
        چه‌شنی ئاسکی هه‌رده‌ی به‌هار
        
        نه‌مپیێکێ نیو نیگای خومار
        
        بڵێن به‌ یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
        
        سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به‌ پار، خۆزگه‌‌م به پار
        
        بڵێن به یار بێ ناوچاوێ
        
        دیمان له‌تاو دووری، تاوێ
        
        ئه‌یڕشت له فرمێسک لافاوێ
        
        به‌‌ یادی باڵا لاولاوێ
        
        چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه‌ خاوێ
        
        بڵێن به‌ یار، بڵێن به یار، یاری نازدار
        
        سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به‌ پار، خۆزگه‌‌م به پار
        
        خۆزگه‌‌م به پار، منی هه‌ژار
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).