Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: گوڵەکەم

Performer: ماملێ

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ
        
        هەموو وەختێ چاوەچاوم
        
        ئەی خودا تۆ بڵێی وەها بێ
        
        بێتەوە رووناییی چاوم
        
        بێتەوە رووناییی چاوم
        
        سەبەبی زوڵفی شێواوە
        
        حوسنی ڕووی مەدەدی پێ داوە
        
        من کەوا ڕۆژم بووتە شەو
        
        کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم
        
        کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم
        
        تا بزانن تۆ گوڵزاری
        
        ره‌ستەی سەر جۆبیاری
        
        بە خەندە هاتی بەخێر بێی
        
        قەدەمت سەر هەر دوو چاوم
        
        قەدەمت سەر هەر دوو چاوم
        
        خوێنی من بە گەردەنی زوڵفت
        
        بە ئیشارەی چاوەکانت
        
        من ئەگەر شکاوە پشتم
        
        من ئەگەر جگەر بڕاوم
        
        من ئەگەر جگەر بڕاوم
        
        ئەی شەماڵ ، ئەی شیفای نەسەغات
        
        وەرە تۆ بی و خاڵی ڕووی یار
        
        بە گوڵ و وەنەوشەی باغان
        
        بنێرە دوعا و سڵاوم
        
        بنێرە دوعا و سڵاوم
        
        حەقە وەکو وەفایی
        
        شێت و شەیدای سەحرایی
        
        مەلەکان خۆیان نیشان دام
        
        پەریان دەستیان لێ داوم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).