Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: لای لای سوره‌ گوڵ

Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        دەستم بە دامێن قوربان دەگرم کێوبارت
        
        چونکێ بەگزادەی هەمان دەبمە نۆکەرت
        
        دەی جا لوتفت بێ مردم سندووقی سەرێ
        
        لای لای سوورە گوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم
        
        ئیجازەم بده‌ هاوار سەر پەنجەم بێنم
        
        وات راتده‌ژێنم وەڵڵا ڕاتناچڵەکێنم
        
        ئەی هه‌وار ئامان هەی ئامان ئامان هۆ هۆ
        
        دەس به‌ دەستا هاوار خانم، دەگرم داوێنت
        
        خۆم بم به‌ سەرگەرد هاوار، کوڵمی پڕ خوێنت
        
        دەیدەم لە تۆڵه‌ و هەوار دڵێکی لاوێنت
        
        لای لای سووره‌ گوڵ، لای لای تاقانه‌ی دایه‌
        
        بمده‌یه‌ ماچێ، مردم، له‌ رێی ئه‌و خودایه‌
        
        وا بزانه‌ نان بۆ توخودا، ده‌تباته‌ دایه‌ (/)
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).