A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: فاتمۆکێ
Performer: حەسەن زیرەک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئای کوێستانان خاڵ خاڵ بە قوربان
هاوار بەفری ناچێتۆ
کەژاڵ لێم تۆراوە پێی بڵێن دەی
بۆچی ئاشتی نابێتۆ
فاتمۆکێ کێل گەردن
کوێستانمان کێلە شینە
بۆت نەژیم
ئەی بەهار بڕوات هاوینە
ئای کوێستانان خاڵ خاڵ بە قوربان
فاتمیلێ بەفری شانەوشان
پێم بڵێ دەی
بۆچی لە من بووی نەبان
فاتمۆکێ کێل گەردن
کوێستانمان لە قەندیلە
با بمرم دەی
ئەو دڵەم لە بۆت زەلیلە
ئای کوێستانان خاڵ خاڵ فاتم گیان
بیللا کەوباڕ دەخوێنێ
لە نیوە شەو ڕیشەی جەرگم دەردێنێ
فاتمۆکێ وەی وەی کێل گەردن
کوێستانمان لە ئێرانە
فاتم گیان
دەڵێی خاسە جەیرانە
کوێستانان خاڵ خاڵ فاتم گیان
هێشتا ماوە کلیلە
فاتم گیان
جێگای تۆ و غەمان سەبیلە
فاتمۆکێ کێل گەردن
کوێستانم لە پشدەرە
فاتم گیان
قەد باریک ڕەش ئەسمەرە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).