Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: لە دوور

Performer: خالید ڕەشید

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        چەند بە ناز دەڕوات هەوری لار بە لارو لەنجە
        
        من چیم لێ کردووی پێم بڵێ دڵت لێم ڕەنجا
        
        هەی لە دوور و گیان لە دوورم
        
        ئای لە دوورم ئای لە دوور دێیا
        
        ئەو جێگا خۆشە باوانم مەنزڵی تۆی لێیە
        
        هەرچی دەبینم باوانم تۆی تیا دەنوێنێ
        
        سەرلەنوێ دڵەکەم ئەی هاوار دادەخورپێنێ
        
        هەی لە دوور و گیان لە دوورم
        
        ئای لە دوورم ئای لە دوور دێیا
        
        ئەو جێگا خۆشە باوانم مەنزڵی تۆی لێیە
        
        ڕێگاکەم دوورە ئازیزم مەنزڵم کوێستانە
        
        شەو بەسەردا دێت خەو لێم میوانە
        
        هەی لە دوور و گیان لە دوورم
        
        ئای لە دوورم ئای لە دوور دێیا
        
        ئەو جێگا خۆشە باوانم مەنزڵی تۆی لێیە
        
        خۆم بە خۆم دەڵێم یاران من چیم کرد
        
        چۆن عومری جوانیم وەک پیربەسەر برد
        
        هەی لە دوور و گیان لە دوورم
        
        ئای لە دوورم ئای لە دوور دێیا
        
        سلێمانی خۆشە باوانم جوانی زۆر لێیە
        
        هەولێر زۆر خۆشە ئەی هاوار جوانی زۆر لێیە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).