Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: تۆ چاوت نەیشێ

Performer: عه باسی که‌مه‌ندی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفە
        
        با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفە
        
        خودا نەکەردە دییەو بکا ئێش
        
        دییەی من لە جێی دییەو بدا ئێش
        
        خودا نەکەردە بەد وە گیانت بوو
        
        هەر بەڵا نەسیب دوشمنانت بوو
        
        کاڵێ بۆ خاتر عەواڵان لە کۆ
        
        هەرگیز نەوینم داخ لە دییەی تۆ
        
        هەر دەردێ بۆ تۆ بێتە خوارەوە
        
        ئەیکێشم بە گیان بە سەر بارەوە
        
        چاوی تۆ قیبلەی عیشق و دڵداری
        
        چاوی من چاوگەی گریان و زاری
        
        من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ
        
        با چاو تۆ خۆش بێ دنیا بوێنێ
        
        تۆ چاوت نەیشێ، قیبلەی دڵانە
        
        با چاو من بێشێ، دایم گریانە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).