Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: گەڕیان

Performer: کازم باشماخی

Category: Geryan

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        دوورەی دووگەرمان
        
        توخوا وەختی ناڵەشەن
        
        بۆ فێنکی دڵ
        
        گریان وەختێشەن
        
        دەزانی چاوم
        
        پڕ لە گریانە
        
        دڵەکەی هەردوکمان
        
        بۆ یەک شەڕیانە
        
        یاخوا لە لای من
        
        دوور نەبی ساتێ
        
        نەک لە ئاهی من
        
        بسووتێ وڵاتێ
        
        ئەی خوا لە ناڵەم
        
        ئاسمان سووتاوە
        
        کوورەی جحانم
        
        لێم داخراوە
        
        بێ یار و یادم
        
        بە تەنیا ماوم
        
        لە گیجی دەریای
        
        خەما خنکاوم
        
        خەمت وەک لافاو
        
        بۆ گۆم بردومی
        
        خەڵکان خەم ئەخۆن
        
        من خەم خواردمی
        
        هەرچی ئەکەفمە
        
        بیر خۆشیەکانۆ
        
        ئەویش خەوێ بوو
        
        لە دەستمان دەرچوو
        
        هەرچی ئەکەفمە
        
        بیر خوشیەکانتەو
        
        وا ئەزانم ئایسە
        
        هایتە لای دەستمەو
        
        زیندان کراوی
        
        ئەی خاکم بە سەر
        
        نەمرم لە زیندان
        
        ئەوتێرمە دەر
        
        خۆ من ئەزانم
        
        دڵەکەت ناخوەشە
        
        گەردوون خستووتیە
        
        ئەو چاڵە ڕەشە
        
        نازارەکەی من
        
        دڵدارەکەی من
        
        دۆس پار و پێرار
        
        لێم بوە بە دوژمن
        
        بۆچی دات لە با
        
        کۆچت بەتاڵە
        
        نازدارێ وەک تۆ
        
        ئیتر مەحاڵە
        
        من چی بکەم لە دەس
        
        زەمانەی بێ پۆ
        
        دەگەڵ بەدبەختیم
        
        ناکا گفتووگۆ
        
        کلەکەی کلتوور
        
        کەم کە لە چاوۆ
        
        خۆ لە لەیلاخا
        
        دەرچووە ناوۆ
        
        چاوی ڕشتووە
        
        بە کلە مووسایی
        
        بۆ جاهێڵ کوشتن
        
        لێرە وێساوی
        
        گۆنەی لە ۆێنەی
        
        وەنەوشەی خۆشبۆ
        
        خانزادەی کوردە
        
        عێڵی جوانڕۆ
        
        ئەو لا گۆنایەت
        
        گوڵ ناریم نیە
        
        ئێژن لە قیامەت
        
        ڕزگاریم نیە
        
        با شەرت بی لە دەس
        
        دڵەکەی رەنجەڕۆ
        
        نیشانەی بەختم
        
        زیر و زەبەر بۆ
        
        شەرت بێ لە داخی
        
        کەم شەرتیەکەی دۆس
        
        ئیتر نەگەڕنم
        
        نە شەم نە فانۆس
        
        من هەرچیک ئەکەم
        
        دەردی سەر ئەکا
        
        گوناحم نیە
        
        خۆشتم گەرەکە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).