A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌یتی شێخ مه‌ند و شێخ ره‌شی
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ساڵێکی له ساڵانه
مانگێکی له مانگانه
جومعێکی له جومعانه
شێخ جافر دهیهاتن سێ میوانه
ده‌یفه‌رموو مه‌نده ئه‌ی مه‌نده گیانه
ده‌یفه‌رموو ئه‌ی مه‌ندی ده خاسه
وه‌ره ئه‌سێ میوانانه‌م بۆ بناسه
ئه‌ی مه‌نده‌ی ده نورانه
وه‌ره بۆم بناسه ئه‌وسێ میوانانه
له بهرمهندهی ده خاسه
ده‌یفه‌رموو ئه‌وه یه‌کیان هه‌مزه‌یه
ئه‌وی دییان خاڵنده
سێیومیان هه‌باسه
ئه‌ی رۆڵه ئه‌ی مه‌نده گیانه
وه‌ره لێیان وه‌رگره ئه‌و سێ بۆرانه
له‌به‌ر بۆری ده میوانییه
مه‌نده گیان هه‌رسێکیان زۆریان برسییه
له به‌ر مه‌نده‌ی ده نوورانییه
ده‌ستی ده‌داوه گوریسی ده‌گه‌ڵ داسییه
رووی ده‌کرده‌وه مێرگۆڵه‌ی بێساحێبی سه‌ر به‌تاڵییه
بو حوکمی خاله‌قی جهببارییه
ئه‌وه‌ندی گیای هه‌وه‌ڵ بوهاری
هه‌موو تهسحێبێکیان ده زاریدا
ده‌که‌نه‌وه زیکری خاله‌قی جه‌بباری
ئه‌ی له به‌ر مه‌نده‌ی ده نوورانییه
ده‌هاته‌وه به ده‌ستی خاڵییه
ئه‌وه‌ندی گیای هه‌وه‌ڵ بوهارییه
هه‌موو ده‌که‌نه‌وه زیکری خاله‌قی جهببارییه
قه‌ت جێگای هیچ خاڵی نییه
یای مه‌نده مه‌نده‌ی ده نوورانییه
هه‌ڵگره سینگی ئه‌وان بۆرانییه
ئه‌وه شێج مه‌ند هه‌موو جێگایه‌کی به بۆران دهپشکنییه
بۆری میوانی ده‌هێناوه به برسییایهتییه
شێخ جافر ده‌یفه‌رموو ئه‌تۆ چ کوڕێکی
ئه‌من نه‌مدیوه دوو پادشای گه‌وره له سه‌ر ته‌ختێکی
نه‌دی دوو شێخی به‌قه‌وه‌ت له سه‌ر به‌رماڵێکی
نه‌مدی دوو شێری عه‌جایب له لانێکی
ئه‌تۆ کانی به ئه‌من جۆمه
ئه‌تۆ دابنیشه ئه‌من ده‌ڕۆمه
ئه‌وه شێ مه‌ند ده‌یفه‌رموو
ئه‌من سیننم چارده‌یه گه‌ییشتمه پازده‌ی
هه له زه‌مانی پێشینانه
هه‌ر کوڕ ده‌ڕۆیین له‌به‌ر بابانه
قه‌ت باب نهدهڕۆیین له به‌ر کوڕانه
با به گیان ئه‌تۆ کانی به‌و ئه‌من جۆمه
جا با به ئه‌تۆ دابنیشه و ئه‌من ده‌ڕۆمه
له به‌ر مه‌نده‌ی پاک و ته‌میزه
ئه‌وه له شێخ جافری بابی ده بووه زیزه
به یه‌ک جاری له بابی دهخواس خوداحافیزه
له به‌ر مه‌نده‌ی ده جوانه
خوداحافیزی ده‌خواست له حوجره‌ی فه‌قێیانه
شێخ جافر ده‌ڵێ دایکی مهندیم بۆ بینن
وێڕای کوتان بی فڕێنن
شێخ مه‌ندی پێ بگه‌ڕێنن
دایکی مهندیم بۆ بانگ که‌ن
وێڕای کوتان به‌ڕێی که‌ن
شێخ مه‌ندی پێ ئاشته‌وه که‌ن
دایکی مه‌ندیان بۆ هێنا
دایکی مه‌ندی ده‌یکوت ناکه‌م رۆڵه ناکه‌م
ئه‌گه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ی نه‌گه‌ڕێیه‌وه
له شیری ئه‌و مهمانه ئازادت ناکه‌م
شێخ مه‌ند ده‌یکوت دایه ئه‌گه‌ر ئازادم نه‌که‌ی
سوڕڕی تۆ ئاشکرا ده‌که‌م
ئه‌وه دایکی ده‌یفه‌رموو ئه‌و جراپهی ئه‌من کردوومه
ئه‌گه‌ر ئاشکرای نه‌که‌ی به تیری شێخ رهشیتهوه که‌م
ده‌ڵێ دایه ئه‌تۆ کیژێک بوو له نێو کیژانه
بابم فه‌قێیه‌ک بوو له نێو فه‌قییانه
ژوانی خۆتان داویشته‌وه کانیلهکهی به‌ر ماڵانه
یه‌کی سێوێکی سووروو ده‌داوه به یه‌کتر به یادگارانه
ئه‌و ده‌می حه‌وت ساڵ بوو
رۆحی من له سه‌ر ئه‌نگۆ ده‌یکرده‌وه سه‌یرانه
ئه‌وه شێخ ده‌یفه‌رموو ئه‌و قسانه
جا به‌یه‌کجاری زیز ده‌بوو له دای و بابانه
له به‌ر مه‌نده‌ی ده نوورانییه
ده‌هات گه‌ییشته قه‌راغ شارییه
ده‌هاته کن شێخ ره‌ش و شێخ هادییه
ئه‌وان هه‌ردوکیان بژاریان دهکردییه
شێخ مه‌ند نه‌زه‌ری دهکردییه بژارێ
بژار ویشک ده‌بوو زهراعات ئاونگی له سه‌ر ده‌په‌ڕییه
جا شێخ ره‌ش ده‌یکوت به شێخ هادییه
ئه‌وه شێخ مه‌نده
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بیبه‌ینه‌وه ماڵێ ده‌بێ ئه‌ی بکه‌ینه‌وه گه‌وره
بۆ خۆمان دابنیشین به جوکایهتییه
جا وه‌ره بزانین ته‌گبیرمان چییه
ئه‌وه شێخ هادی ده‌یکوت شێخ مه‌ند
نۆژکهره و قه‌ت نۆژی ناچێ
ئه‌تۆ ببه مارێکی ره‌شی لغاو سپییه
لێی بچۆوه بن به‌ردی به‌رده تاتێ
پێیه‌وه ده با بیبا تووکی سه‌رییه
جا شێخ ره‌ش ده‌بووه مارێکی ره‌شی لغاوه سپییه
ده‌چووه بن به‌رده تاتییه
ئه‌وه شێخ مه‌ند ده‌یفه‌رموو ئه‌ی به‌رده تاتییه
تۆ وه خۆت گرتووه ئه‌و ماره ره‌شه لغاوه سپییه
ئه‌دی له قیامه‌تی جوابت چییه
به‌ردی له قیامه‌تێ جوابت چییه
به‌ردی به‌رده تاتێ فڕێی ده‌داوه ئه‌و ماره ره‌شه لغاوه سپییه
ئه‌و ده‌بوو به به‌رانێکی شین به شییه
شێخ مه‌ند ده‌بوو به به‌رانێکی سوور به‌شییه
ئه‌وان هه‌ردووکیان لێکیان ده‌دا
هیچیان زه‌فه‌ریان پێکتر نهدهبردییه
شێخ ره‌ش کوتی به شێخ مه‌ندییه
ئه‌تۆ بچۆوه به‌هه‌شتێ
بۆم بێنه قه‌ند پلێکی ده نوورییه
ئه‌تۆ دابنیشه به گه‌وره
ئه‌میش داده‌نیشم به چووکایهتییه
شێخ مه‌ند ده‌یفه‌رموو ئه‌تۆ سۆندم بۆ بخۆ به سوندی پیاوانه
ته‌ڵاقم بۆ بخۆ به ته‌ڵاقی ژنانه
به قالبی من نهبێوه غه‌یانه
شێخ ره‌ش سۆندی بۆ ده‌خوارد به سۆندی پیاوانه
ته‌ڵاقی بۆ ده‌خوارد به ته‌ڵاقی ژنانه
ده‌یکوت ئه‌من به قالبی تۆ بانمهوه غه‌یانه
جا ئه‌وه شێخ مه‌ند به نه‌زه‌ر ده‌چووه به‌هه‌شتێ
لاڵ بم شێخ مه‌ند جحێڵه
جا ئه‌وه شێخ ره‌ش لێی بهفێڵه
خه‌نجه‌ری دهماوێڵه
لاڵ بم جه‌رگی شێخ مه‌ندی کێڵا
ئه‌ی هاوار شێخه سووره
دڵ داییسێ وه‌ک کووره
قالبی شێخ مه‌ندی ده خۆنێدا ده‌بوو سووره
لاڵ بم شێخ مه‌ند منداڵی
ده خۆنێدا شه‌ڵاڵی
له‌و شێخ مه‌ندی نوورانییه
بانگی ده‌کرده زریانییه
ده‌یکوت ئه‌ی زریانه و ههوێکه
ئه‌و قاقه‌زی به‌ڕێ که
روو ده حهجرهی دایکم که
زریان ده‌یکوت به شێخ مه‌ندییه
ئه‌من تاقه‌تم نییه
هه‌تا شه‌ماڵ له‌وێ بێ خۆ من قودره‌تم نییه
ره‌بی نه‌تبێ قودره‌ته
خودا نه‌تدا قه‌وه‌ته
پیره شه‌ماڵ نۆره‌ته
روو ده حوجره‌ی دایکم که
ئه‌و قه‌زیه‌ی منی حاڵی که
ئه‌و شه‌ماڵی جوندییه
هات له پێشی چه‌قییه
ده‌یکوت به عه‌و عه‌و لادی شێخ جافرییه
ده‌یکوت ئه‌تۆ حاجه‌تت به من چییه
جا شێخ مه‌ند قاقه‌زی دهنووسییه
ده‌یدا به دم شهماڵییه
ئه‌و ده‌یهێنا بۆ کن دایکییه
دایکی له به‌ر ناییه
ئه‌و مستی ده‌دا له رانییه
ده‌یگوت رۆڵه سه‌ڵام لێ رابوو
دوعای خۆم لێت گیرا بوو
ئه‌ی هاوار رۆڵه هاوار
با شێخ هه‌مزه‌ی کاکم بێ
ئه‌و ده هاواری مه‌ندی بێ
با شێخ قادری کاکم بێ
ئه‌و ده هاواری مه‌ندی یێ
ئه‌ی هاوار سه‌ت جار هاوار
شێخ برایمی کاکم بێ
ئه‌و له ئۆڵهی مه‌ندی بێ
شه‌مسی ته‌ورێزی با بێ
ئه‌و له تۆڵه‌ی مهندیم بێ
ئه‌سحابه‌ی زه لیلانێ
چاکی سارده کۆسانێ
ئه‌سحابه‌ی به‌ری بانێ
ئه‌و له هاواری مه‌ندی بێ
ئه‌و سه‌یدی سهفاخانێ
ئه سه‌یدی ماوه‌ڵۆیه
ئه‌و شه‌خسه‌ی بهرهجۆیه
کانی مرادی کوچکیه
پیر موحهممهی بوغدهداغییه
بێ له تۆڵه‌ی مه‌ندییه
هه‌ڵڵا و غوڵو په‌یدا بوو
ئاڵقه‌ی زیکری گیرا بوو
شێخ هه‌مزه‌م راوه‌ستا بوو
ده‌یگوت رهمبێ هه‌ڵێنم
عاسمانێ ده‌ڕووخێنم
هه‌ڵڵا و غوڵو په‌یدا بوو
ئاڵقه‌ی زیکری گیرا بوو
شێخ هه‌مزه‌م راوه‌ستا بوو
ده‌یگوت رهمبێ هه‌ڵێنم
رۆژیش تێک ده‌په‌ڕێنم
شێخ برایم راوه‌ستا بوو
ئه‌وه شێخ ره‌ش خۆی ده بن تیشکه‌ی رۆژێدا حاشار دابوو
جا ئه‌گه‌ر نه‌زه‌ری ده‌کرده شێخ ره‌شی
ده‌وێدا قالبی شێخ رهشیم ئاوری تێ به‌ربوو
جا ئه‌وجار تۆڵه‌ی شێخ مهندیم ته‌واو بوو
ئه‌مما ئه‌و دوژمنایهتێ هه‌یا ئاخری زه‌مانێ بوو
سه‌ت ره‌حمه‌ت له‌مه‌و و له گۆدێران
ده‌گه‌ڵ نه‌بێ شه‌یتانی دین دوژمنی ماڵ‌وێران
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).