A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌یتی سائیلی
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئه‌گه‌ر رۆده‌نیشین له دیوانان
له ماجه‌رای ده ره‌نگین به‌س درێژه بکه‌ین له قسان له بوختانان
سه‌رمان ده‌که‌وێته بن بارستی گڵی جه‌ور و جه‌فایه
به حام سڵاوه‌تێ بده‌ن له‌و دیداری موححه‌مد مسته‌فایه
هه‌وه‌ڵ به نامت سوبحان
دووهه‌م به نامت سوبحان
نوسره‌ت بده‌ی یا مه‌ننان
تۆفیق بده‌ی یا ده‌ییان
مه‌دح و سه‌نای شای مه‌ردان
شای مه‌ردان وه‌ک حه‌لی بوو
ئامۆزا به نه‌بی بوو
فه‌رمووت حه‌مری ره‌ببی بوو
بۆیه له خه‌زایه فه‌تحی بوو
پڕ که‌ره‌م سه‌خاوه بوو
رۆژ به مه‌حه‌للی کێشته‌نگاو گه‌یشی
ئیمام بوو مه‌ردی به‌هیشت
له ده‌رگای خۆی رۆده‌نیشی
پڕ عاقڵ و فام
سائیلێک لێی ده‌کرد سه‌لام
ئه‌و هه‌لێکی ده‌داوه
له ته‌نیشی خۆی داناوه
ئیمام بوو مه‌ردی دانا
هێنای له کنه خۆی داینا
داینا سائیلی دڵخه‌سه‌ته
له قسان قه‌ت رامه‌وه‌سته
سائیل ئه‌تۆ میوان، ئه‌من خانه‌خۆ
رۆژێ دیوان ده‌گیرێ
خزمه‌ت که‌لکێ ده‌گرێ
جا سائیل ئه‌تۆ ته‌کێک له ئه‌سحابانی
خێر و به‌ره‌که‌تت هانی
قوربان من حه‌ننه‌دارم
چل تمه‌نیش قه‌رزدارم
ته‌مایان ده ژن و ماڵم
ته‌مایان ده ژن و خێزانم
سائیل ئه‌وه‌ی تۆپێی قه‌رزداری
موسوڵمانه یا کوففار؟
قوربان، مسکێنه، باڵاده‌سته
ئه‌وه کافره، بوت په‌ره‌سته
جا سائیل به خودا و به ره‌سووڵ
شک بابه‌م نه ماڵ و نه پووڵ
شک نابه‌م نه پووڵ و نه ماڵ
غه‌یره‌ز دوڵدوڵ و زولفه‌قار
جا نازانم کۆت عیلاج که‌م
مه‌گین خۆم به کۆیله که‌م
خۆم به کۆیله و عاڵقه‌گۆش
عاڵقێکم بکه ده گۆش
سائیل به‌ره و بمفرۆش
سائیل به‌ره و بمفرۆشه
نێوم بنێ قه‌شمه‌شه
ئه‌گه کوتیان ئه‌وه بۆچی چاکه؟
سه‌رحێله، سینه پاکه
له مه‌یداندارێ بێ باکه
پاڵه‌وان و سام ناکا
سائیل نێوی غوڵامت چییه؟
نێوی ویم قه‌شه‌مشایه
پاڵه‌وانه و هه‌ڵنایه
میسلی نییه له دونیایه
لایه‌قی جه‌نگ و جودایه
بۆ شه‌ڕ و ده‌عوایه
وای نسیحه‌تی سائیلی ده‌کرد
هه‌ڵستان چوونه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
رێی خه‌زایان که‌وته به‌ر
ئه‌و رێیه رێی مانگێک بوو
بڕیان تاکوو نیوه‌ڕۆ
بڕیان تاکوو نیمڕانێ
حه‌لی مه‌ردی کارخانێ
موشته‌رییه بۆ لێدانێ
سائیل پیلی ئیمامی ده‌گرت
رووی ده دیوانی پادشای ده‌کرد
قوربان غوڵام ده‌فرۆشم
قیمه‌تی غوڵامت چییه؟
سه‌ر به سه‌ر به زێڕییه
کوێر بم ناعیلاجییه
ده‌نا قیمه‌تی نییه
سائیل هێنده‌ی تاریف ده‌که‌ی بۆ چی چاکه؟
قوربان سه‌رحێله و سینه پاکه
له مه‌یداندارێ بێ باکه
پاڵه‌وانه و سام ناکا
نێوی غوڵامت چییه؟
نێوی ویم قه‌شه‌مشایه
پاڵه‌وانه و هه‌ڵنایه
میسلی نییه له دونیایه
لایه‌قی جه‌نگ و جودایه
سائیل هێنده‌ی تاریف ده‌که‌ی
پێم چاک نییه ئه‌و کۆپه‌که
ئیمام رقی هه‌ڵستا
مووی له به‌ده‌نی بوونه نه‌شته‌ر
له حه‌وت به‌رگان هاتنه ده‌ر
ئه‌ی پادشای شه‌هریار
چه‌ند پاڵه‌وانت هه‌یه به ئه‌ژمار
بێنه حه‌مله‌یان ده‌گه‌ڵ ده‌که‌م
به‌و خودایه که‌م نه‌بێ که‌م
به موحه‌ممه‌دی نازدار که‌م
بۆ تۆیان ته‌مبێ ده‌که‌م
ئه‌و کافره رقی هه‌ڵستا
وه‌ک مالۆسی له لانێ
وه‌ک ورچی له هێللانێ
هاته گۆشه‌ی مه‌یدانێ
دوازده هه‌زار پاڵه‌وانی هێنانێ
هه‌رچی ده‌یگرت که‌مبه‌رگای له مست
مه‌حلووم بوو هه‌ر ده‌یخست
به جێگایه‌کی ده‌کرد شکست
ده‌یکوت ئه‌و منداڵی هیچ نه‌زان
نه ده‌ستی هێشتوون نه ران
ده هه‌ڕۆن رامه‌مێنن
ده بچن خه‌زێنان بێنن
خه‌زێنان بێنن به بار
به ربه‌ی بێنن به هه‌زار
هه‌زاریان هه‌ر ده‌هێنان
ئه‌و جاریان هه‌ڵده‌کێشان
هه‌ر لای ئیمامی ده‌بوو گران
دوو هه‌زاریان ده‌هێنان
هه‌ر لای ئیمامی ده‌بوو گران
سێ هه‌زاریان ده‌هێنان
هه‌ر لای ئیمامی بوو گران
چوار هه‌زاریان ده‌هێنان
هه‌ر لای ئیمامی بوو گران
جا ئیمامی حه‌لی ده‌فه‌رموو
ئه کافره‌ی غه‌دداره
نه وه‌ک بێت په‌شیمان له مه‌مڵه‌تان
ئیمام قه‌ت دانامێنێ
ده‌ستی ده‌با بۆ ردێنی موباره‌ک
دوو مووان ده‌پسێنێ
دێنێ له سه‌ر زێڕیان داده‌نێ
بارته‌قا و به‌رامبه‌ریان دێنێ
له‌وێ سائیل قه‌رزی قه‌رزداری لێ ده‌داوه
باری حه‌وت بارگینانی بۆ ده‌ماوه
سائیل ده‌گه‌ڕاوه بۆ دواوه
ئیمام له‌وێ به جێ ماوه
جا له وه‌تاغێکی داندرا، تا حه‌وتووێکی که‌س لێی نه‌ده‌پرسی ئه‌تۆ چ که‌سی و چ کاری؟ هه‌ڵستا چووه کن پادشای شه‌هریار: ئه‌من سه‌برم نییه و قه‌رارم نییه، ده‌بێ ئه‌تۆ کارێکم پێ بسپێری. ئه‌من ئه‌تۆم بۆ کارێ نه‌کڕیوه، ئه‌من بۆیه‌م کڕیوی ئه‌گه هه رۆژێکی قوڕه‌یشیمان هاتنه سه‌رێ، ده‌بێ تۆ بۆ ئیمامی عه‌لی بچیه مه‌یدانێ. ده‌ڵێ، نه‌خێر قوربان، ئه‌من سه‌برم نییه و قه‌رارم نییه. نه‌وه‌ک ئه‌وان به حه‌وت ساڵی دیکه نه‌یه‌ن، ده‌بێ ئه‌تۆ کارێکم پێ بسپێری. جا ئه‌گه‌ر وای زانی ده‌ڵێ:
مێشێکم هه‌یه له پشت شار
رۆژێ له تۆم ده‌وێ حه‌وت باردار
ئیمام ئه‌گه‌ر رووی ده به‌هار به‌ندێ کرد
ئه‌و حه‌وت ئێسترانه له غه‌یبه‌وه قه‌یاسه‌یان کشابوو
پاشبه‌ند و پێشبه‌ندیان کرابووه
هه‌وساریان له مل هاڵابوو
بیور و ته‌وه‌رداسیان له پشتێ چه‌قابوو
مونته‌زیری ئه‌وه‌ی بوون که‌نگێ ئیمامی حه‌لی دێوه پێشی که‌ون بۆمێشه‌ی پشت شار. ئه‌گه‌ر گه‌ینه ئه‌و مێشه‌ی پشت شار، ده‌زنوێژی هه‌ڵگرت و چوار ره‌کاعه‌تی به جێ هێنا. ورد و ته‌سحێباتی کرد، فه‌رمووی با بڕۆم باران ساز که‌م و بڕۆمه‌وه، ئیمامی حه‌لی ئه‌گه‌ر ته‌شریفی له‌و لاڕا هات، حه‌وت بار له غه‌یبه‌وه ساز کراون، مونته‌زیری ئه‌وه‌ن که‌نگێ ئیمامی حه‌لی بێ بۆ رۆینه‌وه‌ی. به‌ڵێ ئیمام ئه‌گه‌ر زه‌ینی دایه له‌حه و ته‌کان شه‌شیان مابوو یه‌کیان نه‌مابوو، نه‌هره‌ته‌یه‌کی له سینگی موباره‌کی به‌تاڵ کرد، شێر هات به‌ری پێی ئیمامی ماچ کرد، داوێنی مباره‌کی گرت کوتی: قوربان ئه‌من نه‌مزانیوه ئه‌و ئێستره ئێستری تۆیه، ئه‌من خواردوومه، ئه‌لحان ئه‌میش بۆیه هاتووم ئه‌گه‌ر ئیمام پیاوێکی به‌ڕۆحمه له‌و گوناحه‌ی من سه‌رفی نه‌زه‌ر بکاو با بڕۆم. ئیمام فه‌رمووی: ئه‌من ناتوانم خه‌یانه‌تێ به پادشای خۆم بکه‌م، ئه‌وه ده‌بێته خه‌یانه‌تی. ئه‌دی قوربان چم لێ ده‌که‌ی؟ ده‌فه‌رمێ:
سه‌گ پشتت ده‌شکێنم
زگت به تیغ دادێنم
ئێستره‌که‌ی لێ ده‌ردێنم
جا قوربان مه‌کوژه بۆ رۆژگار
لێم بنێ حه‌وت باردار
بمبه‌وه له بۆ نێوشار
ئیمام ئه‌گه‌ر زه‌ینی دایه، گوریسه‌کانیشی یه‌ک نه‌مابوو. ئیمام فه‌رمووی: سه‌گه ئه‌تۆ پێی ده‌زانی، ده‌بێ بۆم حیلاج که‌ی. قوربان ئه‌من خه‌به‌رداری نیمه و پێی نازانم، براده‌رێکم هه‌یه و نه‌هره‌تێکی له سینگی مباره‌کت به‌تاڵ که با ئه‌ویش بێ. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر نه‌هرته‌یه‌کی له سینگی مباره‌ک به‌تاڵ کرد، هه‌ژدیهاش هات، به‌ری پێی ئیمامی هه‌ڵی ماچ کرد. فه‌رمووی: سه‌گه ئه‌و خاک و پایه‌ی بۆ ده‌کێشی؟ کوتی: قوربان ئه‌و گوریسه‌ی تۆ من خواروومه. نه‌شمزانیوه گوریسی تۆیه، ئه‌و خاک و پایه‌ی بۆیه ده‌کێشم، ده‌ڵێم ئیمامی حه‌لی پیاوێکی به‌ڕوحمه، ئه‌و خاک و پایه‌ی بۆیه ده‌کێشم له گوناحه‌ی من ئه‌و جار خۆش بێ و جه‌به‌م کا. ئه‌من ناتوانم جه‌به‌ت که‌م، ده‌بێته خه‌یانه‌تی، خه‌یانه‌تی به پادشای خۆم ناکه‌م. ئه‌دی قوربان چم لێ ده‌که‌ی؟ فه‌رمووی:
سه‌گه پشتت ده‌شکێنم
زگت به تیغ دادێنم
گوریسه‌که‌ی لێ ده‌ردێنم
قوربان مه‌کوژه بۆ رۆژگار
بمده له ته‌نگه‌ی حه‌وت باردار
بمبه‌وه له بۆ نێوشار.
جا ئه‌و حه‌وت باره داره له سه‌ر پشتی شێری که‌ڵه‌که بوو، هه‌ژدیهاش کلکی ده زاری ناو خۆی له ته‌نگه‌ی شێری قایم کرد. جا شێر له به‌ر بار قورسی هه‌ژدیهاش له به‌ر توند بوونی داری:
له نه‌ڕڕه‌ی شێر له چریکه‌ی ئه‌و مار گردێک بوو له پشت شار
بێ غیره‌ت و غیره‌تدار
له‌وێیان نه‌ده‌گرت قه‌رار
هه‌چ ژنێکی حامیله بوو،
به‌ری هاویشت
ئه‌وی که له زراو بوو
دڵی تۆقی.
خه‌به‌ریان بۆ پادشای برد: دیوته تۆ به ده‌ستی خۆت گورگت ده کۆزی خۆت هاویشت! ته‌مه‌شای قه‌شه‌مشه ئه‌و سیحر و جادوه کردی! پادشا یه‌ڵچێکی نارد به‌غار پێی بڵێن به قه‌شه‌م شای: ئه‌گه‌ر دۆسته، دۆستایه‌تی وا نابێ؛ ئه‌گه‌ر دۆژمنیشه، دوژمنایه‌تی وا نابێ، ئه‌گه ئیمامی حه‌لیشه خۆم لێ ئاشکرا بکا و ئه‌و زێڕ و زێوی ئه‌من پێم داوه گه‌ردنی خۆش و ئازا بێ بڕواته‌وه له رێی کاری خۆی. ئه‌گه‌ر ئه یه‌لچییه گه‌یشتێ، هه‌ژدیها و شێری مه‌ره‌خه‌ست کردن، رۆیان ده‌مێشه‌ی پشت شار کرده‌وه. ئیمامی حه‌لی هاته‌وه، تا حه‌وتوویه‌کی له وه‌تاغێ دانیشت، هیچ به‌شه‌رێ خۆڵای لێی نه‌پرسی. بۆخۆی ته‌شریفی هه‌ڵستا چووه کن پادشای شه‌هریار، فه‌رمووی: قوربان ئه‌من سه‌برم نییه و قه‌رارم نییه، ده‌بێ کارێکم پێ بسپێری. کوتی: خۆ ئه‌من ئه‌تۆم بۆ کارێ نه‌کڕیوه، هه‌چ رۆژێی ئه‌گه قوڕه‌یشیمان هاتنه سه‌رێ ده‌بێ تۆ بۆ ئیمامی حه‌لی بچییه داعوایه. ئه‌و دوازده هه‌زار پاڵه‌وانه‌ی ئه‌تۆ ئه‌وێ رۆژێ حه‌مله‌ت ده‌گه‌ڵ کردوون، ئه‌من کارێ به‌وان ده‌که‌م. فه‌رمووی: نه‌خێر قوربان ئه‌من سه‌برم نییه و قه‌رارم نییه، ده‌بێ کارێکم پێ بسپێری. جا ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ناتوانی به بێ کاردانیشی، به‌ندی بارباری ئاوه‌که‌ی که‌مه، مه‌ڕۆ و ماڵی لێ پاراو نابێ، ده‌بێ بڕێکم ئاوه‌که بۆ هه‌ڵبه‌ستی، ئه‌مما هه‌مووشی لێ هه‌ڵ نه‌به‌ستی، وڵاتم لێ چۆڵ نه‌که‌ی. سبحه‌ینێ ده‌گه‌ڵ ئه‌و دوازده هه‌زار پاڵه‌وانه حه‌مله‌ت ده‌گه‌ڵ کردوون ده‌گه‌ڵ وان بچۆ، بۆ خۆت کارێ مه‌که، هه‌ر ده‌ستوور بده وه‌ڕه‌زیت به سه‌ر بچێ. ئه‌گه گه‌ییه سه‌ربه‌ندی بارباری، ئیمامی حه‌لی فه‌رمووی: بۆخۆم وه‌ستا بۆخۆم به‌ننا، که‌سم ناوێ، هه‌رکه‌س بچێ تاقه چیمێکی بێنێ و دایبنێ و بڕواته‌وه. هه‌رکه‌س رۆیی چوو چیمی بێنێ، ئیمامی حه‌لی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی یه‌ک به یه‌ک هه‌ر دووازده هه‌زار پاڵه‌وانی ده به‌ندی بارباری هاویشت، ئاوه‌که هات، لایه‌کی شاری ئاو بردی. خه‌به‌ریان بۆ پادشای برد: دیوته قه‌شه‌مشا چی کرد؟ به ده‌ستی خۆت گورگت ده کۆزی خۆت هاویشت. ئیمامی حه‌لی ورده ورده به‌ره‌و شار هاته‌وه، زۆر برسی و هیلاک بوو، شوانێک له به‌ر مه‌ڕی بوو، بانگی کرد: ئه‌ی شوان ئه‌تۆ موسوڵمانی یان کوففار؟ ئه‌و ئیمامی حه‌لی ناسی، ئه‌و حه‌رزی کرد: ئیمامی حه‌لی ئه‌من موسوڵمانم. فه‌رمووی: ئه‌من به‌وه‌ت به قاپێ ناکه‌م به چ ده‌لیل موسوڵمانی؟ ئه‌و هه‌رزی کرد به سه‌ده‌قه‌ت بم به‌و ده‌لیله‌ی موسوڵمانم: ئه‌شهه‌دو ئه‌ن لا ئیلاهه ئیلله‌ڵڵا، به زبانیش شاهیدییه ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د ره‌سووڵی خودایه. جا فه‌رمووی ئه‌ی شوان زۆرم برسییه، ئه‌گه‌ر له کنته بڕێکم نان ده‌یه برسیمه. عه‌رزی کرد به سه‌ده‌قه‌ت بم، نانم زۆر له کنه ئه‌مما پێخۆرم نییه. ئیمامی حه‌لی فه‌رمووی: له‌و مه‌ڕه ره‌شه‌ی شیرم بۆ بدۆشه، ئه‌من له شیری ئه‌و مه‌ڕه‌ی دوخۆم. فه‌رمووی: به سه‌ده‌قه‌ت بم، ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ ده‌فه‌رمووی شه‌کی کاڵه و نه‌زاوه. فه‌رمووی ئه‌تۆ بچۆ بزانه شیری تێدایه یان نه، ئه‌گه‌ر چوو گوانی راسا بوو، وه‌کوو ئه‌لعان به‌رخیله به‌ر هه‌ڵگیرابێ ئاوا بوو. به‌ڵێ نانی به شیری ئه‌و مه‌ڕه‌ی خوار. ئیمامی حه‌لی فه‌رمووی:
شه‌ری بێ شوان
ئه‌گه‌ر ئه‌من بگرم ئه‌و شار دات بنێم له جێگای پادشای شه‌هریار.
به‌ڵێ یه‌ڵچێک هات به‌غار پێی گوت: ئه‌ی قه‌شه‌مشه! پادشای شه‌هریار ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر دۆسته دۆستایه‌تی وا نابێ، ئه‌گه‌ر دوژمنه دوژمنایه‌تیش وا نابێ، ئه‌گه‌ر ئیمامی حه‌لیشه خۆم لێ ئاشکار بکا. فه‌رمووی: وه‌ره پێشێ ئه‌من گۆم گرانه. ئه‌گه‌ر یه‌ڵچی هاته پێشێ دوستی درێژ کرد هه‌رتک گۆی هه‌ڵقه‌ندن. پچۆ پێی بڵێ به پادشای شه‌هریار: ئیمامی حه‌لی نه‌بێ هیچ که‌سی دیکه نییه. ئه‌گه‌ر ئیمامی حه‌لی ته‌شریفی هاته‌وه، له مه‌نزڵی ئه‌و پادشایه‌ی وه ژوور که‌وت. نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری هاتبوو، لێی نووسراوه: یا حه‌لی ئه‌گه‌ر خه‌زایه ده‌که‌ی، خه‌زایه بکه، ئه‌گه‌ر خه‌زایه ناکه‌ی غیدیکه له نێو کوففاری مه‌به و وه‌ره‌روه. ئیمام نامه‌ی خۆشه‌یستی وه‌رگرت، ماچی کرد و له سه‌ر سه‌ری دانا، ده‌گیرفانی مباره‌کی نا. فه‌رمووی: ئه‌ی پادشای شه‌هریار سبحه‌ینێ ئه‌من ده‌گه‌ڵ کێ بچمه ده‌عوایه؟ پادشا پێی گوت: ئه‌ی قه‌شه‌مشه، ده‌گه‌ڵ ئه‌و دوازده هه‌زر پاڵه‌وانه‌ی ئه‌تۆ حه‌مله‌ت ده‌گه‌ڵ کردوون، ده‌گه‌گڵ ئه‌وان بچۆ ده‌عوایه.
پادشا موژده بێ له تۆ ئه‌و دوازده هه‌زار پاڵه‌وانانه هه‌ر دوازده هه‌زار پاڵه‌وانم، کردۆته بناوانی جۆ.
وه‌زیرێکی بوو قازی حاجات، بڕێکی رۆحمی ئیسلامه‌تێ ده دڵیدا بوو، موناجاتی کرد، له غه‌یبه‌وه دوڵدوڵ و زولفه‌قاری بۆ هات. جا له‌وێ ئیمامی حه‌لی ده‌ستی کرد به خه‌زایه، هه‌چی به زه‌بری شیری موسوڵمان بوو موسوڵمان بوو، ده‌نا ئه‌وی دیکه‌ی به جه‌هه‌ننه‌مێ موشه‌ڕڕه‌ف کرد و تۆپاندی.
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).