A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌یتی ماکو و چه‌رداری
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
تاق و ته‌نیا، ته‌نیا هه‌وه
حه‌رزی رۆنا، ئاو و هه‌وا
گڵ و دره‌خت و به‌رد و چه‌وه
حاسمانی له سه‌ر گرته‌وه
کوللی حیشای زه‌وه زه‌وه
باب و پده‌ر، پشت و نه‌وه
هه‌چی بمرێ نابێته‌وه
هه‌چی بمرێ ده‌بێ فانی
فانی ده‌بێ به یه‌کجاری
پێغه‌مبه‌ر و هه‌ر چوار یاری
قورعانی بۆ هات به دیاری
ئه‌و روان بوو له کن سه‌رداری
یا ئه‌ڵڵا یا حه‌زره‌تی باری
ئه‌ی رووناکییه‌ی نه‌که‌ی تاری
شه‌و به شه‌و ره‌حمه‌ت ده‌باری
دوو برا بوون ماکۆ و چه‌رداری
ماڵه‌وانم وا له شاری
هه‌ر یه‌ک ساحێبی سه‌ت هه‌زاری
هه‌زارهه‌زار له‌وان نه‌خشان
کۆشک و په‌نجه‌ره و نه‌قاشان
لاله ره‌ش بوون ده‌گه‌ڵ فه‌ڕشان
یا ئه‌ڵڵا یا شاهی ده‌روێشان
به‌شم نه‌بڕی له نێو به‌شان
ساحێب به‌شه نه‌تبێ غه‌مه
ئه‌تۆش نه‌تبێ ئه‌من هه‌مه
مه‌رگه و بیتوێن چیای گه‌ڵاڵێ
حوکمی وه‌رگرت که‌س نه‌ناڵێ
حوکمی وه‌رگرت به بێ وازی
سوار بێ پێی بکرێ رمبازی
سێ سه‌ت سوار بوو بۆ کارسازی
سواره سوار بوو بۆ سه‌ری سمێڵێ
ره‌نگه وساغا نه‌هێڵێ
چاوه‌ش لێیده له زوڕنایه
ئه‌سپی ماکۆم ده‌کا سه‌مایه
چاوه‌ش لێیده له ده‌هۆڵێ
ئه‌سپی ماکۆم ده‌کا سمکۆڵێ
ته‌قڵه و جلیت له به‌ر ماڵان
وه‌رنه سه‌یری گه‌ردن به خاڵان
داری وساغام داری بناوه
ماکۆ و چه‌رداری لێیاندا ده‌به‌خشێوه راوه
ده نۆژی ئێواران له ماڵه و وساغایان ده‌کرده‌وه سڵاوه
جا ئه‌وان لێیان وه‌رده‌گرتن وڵاغ و دانه لغاوه
بۆ نه‌هارێیان ده‌کوشتنه‌وه شه‌کی به‌ربه‌رانی
بۆ شامێیان لێده‌ناوه پڵاوه
لاڵ بم به‌و جووته برایه‌یان به‌جێ ده‌هێشت بووکی سو‌و و کۆرپه‌ڵه‌ی ده‌ساوا
ئافه‌رین بۆ برایمی، برایمی مێره‌تیزکه‌ری
ئه‌و هه‌ڵی ده‌کێشاوه خه‌نجه‌رێ
هه‌زار ئافه‌رین بۆ برایمی هه‌شت که‌سی ده‌دانه به‌رێ
لاڵ بم بۆ خه‌نجه‌ری برایمی زاخاو بوو
له جڵغه‌ی ده‌هاته ده‌رێ
سه‌ت له‌عنه‌ت له وه‌ستا خاڵان
سێ بزماران ناده‌نه‌وه له گۆی ده‌خه‌نجه‌رێ
لاڵ بم ئه‌وه که‌لاکی کاکه برایمیشیان له مه‌جلیسێ راده‌کێشاوه ده‌رێ
سه‌ری من دێشێ، دلێ من چه‌ندی له غرووره
سه‌ری من دێشێ چه‌ند له برینه
ئه‌وه ئه‌ستی ده‌یگوت به قه‌ره‌واشێ
ئه‌ی قه‌ره‌واشی ده ره‌نگینه
هه‌رۆ وه سه‌ر باسکی ده خم خانێ
بزانه ئه‌و غه‌ڵه‌بایه به‌ر ده‌رکی ماڵه بابم شاییه یا نه شینه؟
وای ده‌گوت: ئه‌ستێ ده ره‌نگینه!
ده‌یکوت هه‌ک لاڵ بم ئه‌ستی وه‌ڵلاهی ئه‌وه شایی نییه و شینه
ئه‌وه بۆ جووته‌ی خانانیان رازاندۆته‌وه کۆته‌ڵێکی ده ره‌نگینه
ئه‌وه له سه‌ر سفره‌ی ده نانی به جووته‌ی برایانیان به جێ ده‌هێشته‌وه کۆرپه‌ڵه‌ی ساوا و بووکی ده ره‌نگینه
سه‌رێ من دێشێ دڵێ من چه‌ندی له غرووره
ئه‌وڕۆ نایه قاقه‌زی ئه‌وان خانانم
نایه نه له تارانێ نه له ته‌ورێزی نه له رێگایه‌کی دووره
ئه‌وڕۆ نایه ده‌نگی خانانم له چوارباغی
له بۆ نایه نه ده‌نگی بازان، نه ده‌نگی شه‌هێنان، نه ده‌نگی شمقاران، نه ده‌نگی ته‌ڕلانان
توخڵا بۆ گه‌رنی خۆیان هه‌ڵناکێشنه‌وه شالواران؟
جا لاڵ بم تاجی و تۆڵه‌ی جووته‌ی خانانم
ده‌گه‌ڕێن به بێ ساحێبی به قۆڕه‌قۆڕ و به لووره‌لووره
سه‌رێ من دێشێ دڵێ من چه‌ند ده‌کاته‌وه ژانێ
ئه‌من بانگێکم وه به‌ر خوداوه‌ندێ میری مه‌زن
بانگی دووهه‌مم وه به‌ر پێغه‌مبه‌ری ئاخری زه‌مانێ
ئه‌من ئاورێکم به‌رده‌بووه ده ده‌روون و ده‌روونه‌خانێ
خۆ نه به بای دوکوژێته‌وه نه به پریشکه‌پریشکی ده‌بارانێ
ئه‌وه ئه‌ستی ده‌یکوته‌وه به‌غدایێ
وه‌ره ئه‌مه بچینه‌وه سه‌ر کوپه‌ڵه‌ی ده خه‌مخانێ
یه‌کمان شین که‌ینه‌وه لکی ده‌سماڵێ
ئه‌وی دیکه‌مان لێده‌ینه‌وه لکی ده کۆڵوانێ
یه‌کمان ده‌چینه‌وه شاره‌که‌ی ته‌ورێزی
ئه‌وی دیکه‌مان ده‌گه‌ڕینه‌وه ته‌ختی تارانێ
یه‌کمان ده‌چینه‌وه شاره‌که‌ی پیره
زه‌نگانێ ناوه‌ڵڵا با بچینه‌وه
خزمه‌ت پادشایه‌کی ئیسفه‌هانێ
با بگرینه‌وه ته‌ختی سوڵتانی ئیسلامێ
جا ئه‌وه ئه‌ستی ده‌ڵێ: کاکینه رۆ،
هه‌ی برایینه رۆ، جووته پیاوه‌که‌ی مه‌جلیس و دیوانێ
هه‌ی کاکینه رۆ، قسێک بۆختانه یان درۆ
ئه‌وه جێگایه‌کی جووته‌ی خانان
لێیان ده‌کرد شه‌قێن و شه‌ڕه گۆ
یه‌کیان ئه‌وه مه‌رگه‌یی لێیان ده‌کردنه وه
تووتن و بێستان و دوامه‌تی به په‌ممۆ
جا سه‌رێ من دێشێ، دڵێ من له به‌ر ئه‌وێ ژانێ ناسره‌وێ
ئه‌وه که‌روێشک له منی ده‌کوته‌وه به که‌وێ
وه‌ره ئه‌مه بچینه‌وه کۆستانی ده کۆسره‌تێ
ئه‌تۆ بکه‌وه هێللانێ، ئه‌من ده‌که‌ومه‌وه گه‌رمه خه‌وێ
ئه‌و جووته سواره‌که‌ی ئه‌من و تۆ لێیان ده‌ترساین
ئه‌وه رانی ده‌ر کێفێیان ده‌چووه بن پارستی گڵی
ده‌گه‌ڵ ده‌ستی ده‌جڵه‌وێ
سه‌ڕێ من دێشێ، دڵێ من چه‌نده کاته‌وه گلی گلیان
ئه‌من بانگێکم وه به‌ر خوداوه‌ندی میری مه‌زن
بانگی دووهه‌مم وه به‌ر سه‌رداری کوللی ئه‌ولییا
ئه‌من راوم له کۆ پێ خۆشه؟ له سه‌ر نێرده‌کی ده زه‌ویا
ئه‌من چام له کۆ پێ خۆشه؟ له قووڵکه‌ی به‌ر گه‌ردنێ
له چه‌رخی روومه‌تێ، له بن په‌ره‌نگۆڵه‌ی ده حه‌باسییان
جا راوی جووته‌ی خانانم، له دوای چییه؟
له دوای شه‌هێن و شمقاران
له دوای پۆلێکه ده خاسه‌سییان
جا ئه‌من سه‌فه‌رم له کۆ پێ خۆشه؟
بۆ نێو بۆڵیان، بۆ نێو هه‌رکییان، بۆ نێو خێڵه‌ڕه‌شییان
بۆ نێو مامساڵییان، ناوه‌ڵڵا بۆ نێو سوورچی و زورارییان
هه‌ک لاڵ بم بۆ جووته‌ی خانان
ده مه‌جلیسێدا به پیاڵێک زه‌هری مار ده‌یانکردنه‌وه هیلاک بێ گیان
سه‌ری من دێشێ، دڵێ من چه‌ند له گه‌رده!
بۆت هه‌ڵده‌ڵێم به خانی، ئه‌گه‌سوار ده‌بوو له کوتێ دامێن تاڵ و که‌لله زه‌رده
رووی ده‌کرده‌وه ده کۆستانی عه‌زیم و به به‌رده
سه‌ر راوی له بۆ خۆی ده‌گرت و به‌ر راویشی به‌ردا
هه‌ڵی ده‌ستانده‌وه شینکێ ماتێ مه‌لوول
جووتێک تاجیله‌ی تێ به‌ر ده‌دا
جا ده سێبه‌ری ئێوارێدا، ده توژاڵکی به‌فریان وه‌رده‌دا
جا هه‌ڵی ده‌کێشاوه کێرێکی قه‌ره خوراسان
ده‌سک نێرۆیی، حه‌سڵ پووڵه‌که زه‌رد
سه‌ت حه‌یف و موغافه‌تی بۆ کاکه خانی
له دیوانێدا به پیاڵێک زه‌هری مار
ده‌ستیان پێ له دنیای روون و بێ وه‌فا به‌ردا
سه‌رێ من دێشێ، دڵێ من چه‌ند له واڵه
بۆت هه‌ڵده‌ڵێمه‌وه به مه‌جلیسی خانی
لێی دانیشتووه چه‌ند پیا ماقووڵ و چه‌ند میرزا و سه‌یدی
ده پشتێ ده شاڵه، ده سیغاریان سه‌مسوونن
مۆدنه‌یان کاره‌بان، ده‌ست و به شیر و زرێ و حه‌مه‌یاڵه
بۆت هه‌ڵده‌ڵێم به تالاری خانی
لێی ده‌هاته‌وه ده‌رێ چه‌ند خانم و خاتوون و کیژی ده که‌ڵه‌گه‌ت و چاو که‌ژاڵه
ئه‌وه بۆت به مه‌جلیسی خانی هه‌ڵده‌ڵێم
لێی راده‌خراوه چه‌ندفه‌ڕش و مافووره و چه‌ند لاکێش و سه‌رنداز
لێیدا ده‌ندراوه چه‌ند چینی و فه‌غفووری ده ئاڵ و واڵه
بۆت هه‌ڵده‌ڵێمه‌وه به خانی
ئه‌گه سوار ده‌بوو له کۆتی قاب ره‌ش و که‌لله زه‌رد و دامێن تاڵه
له پێش خۆی داده‌نا گورز و زرێ و مه‌تاڵه
رووی ده‌کرده‌وه ده کۆستانی
سه‌راواڵه، جاهه‌ڵی ده‌ستانده‌وه ئه‌و سییه کوێره‌ی ماڵ‌وێران
جا ده‌یانهێناوه به قاڕه‌قاڕ و گاڵه‌گاڵه
هه‌ک لاڵ بم بۆ خانی، ده مه‌جلیسێدا به پیاڵێک زه‌هری مار ده‌یانکرد هیلاک و شه‌ڵاڵه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).