A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌یتی باپیراغای مه‌نگوڕ
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
خاله‌ق هه‌ر ئه‌تۆم به‌سه‌بری
خودایه هه‌ر ئه‌تۆم به‌سه‌بری
ساحێبی باران و به‌فری
ساحێبی ئاو و ئاوری
هه‌واو حه‌رزی راده‌گری
یا ئه‌ڵڵای ساحێب سوڕ
یا نوورێ سه‌یدی وه‌ک دوڕ
دوژمنن مامه‌ش و مه‌نگوڕ
ئه‌وان یه‌کتر ده‌که‌ن قڕ
خان باپیر ده‌نگ هه‌ڵدێنێ
به کوڕان راده‌گه‌یه‌نێ
خێڵی برده گه‌رمێنێ
هه‌ڵیدا له بیتوێنێ
ده بڵا غه‌مان نه‌مێنێ
غه‌م له دڵی ده‌بوون به ناسۆر
ده‌با چه‌کمان ببن زۆر
له منت که‌وێ پۆڵاخۆر
سه‌ر به قاقه‌ز و به مۆر
برایماغا وای دا جووابه
ده‌یفه‌رموو ده‌یکوت بابه
چه‌ک زۆره و دنیا نایبا
هه‌مزاغام له ژێڵڵا دێ
مل به قه‌یتان و به‌زرێ
مامه‌ش هه‌ڵدێن ده‌چنه کوێ
لێیان ده‌شێوێنم په‌سوێ
رایانده‌دم له بۆ ورمێ
خدر ده‌ڵێ بمێنم
رمبێ راده‌وه‌شێنم
لاجانێ ده‌شێوێنم
ماڵ و ده‌وڵه‌تیان پاک دێنم
ره‌سوولاغای مێردیکانێ
سۆندخۆره به قورعانێ
ده‌ڵێ ده‌شێوێنم لاجانێ
مامه‌ش بچنه تارانێ
تێ‌یان ده‌خه‌م قڕڕانێ
وا ده‌هات سێ مانگ به‌هار
کا ده‌روێشم شۆڕه‌سوار
ده‌گه‌ڵ هه‌زه‌ی هه‌رزه‌کار
ئه‌و کاک بایزی ئیختیار
وا ده‌هات سێ مانگ زستان
قه‌س باریکی نێوشان پان
تانووتی ده‌دا ده کوڕان
زۆرمان بێ گولله و ده‌رمان
نۆژ مه‌حلی تاو په‌ڕێ
هاتووینه بانه‌مه‌ڕێ
کا ده‌روێشیم شۆڕه‌سوار
خێڵی خۆیان هێنا خوار
هات گه‌ییه چۆمی لاوێنی
شێست په‌ڕان ده‌چه‌قێنی
هات گه‌ییه قه‌ره خدری
له دایه شێخی ده‌وری
هات گه‌ییه بوواری بێ‌خێری
قاقه‌زێکی ده‌نێری
بیده‌ن به پیرۆته‌کوێری
ئه‌ڕه و ئه‌گه‌ر ده‌وێری
چیدیکه خۆ نه‌سپێری
وه‌رن بزانین جا چییه
قاقه‌زێکی نووسییه
ده‌یدا به چه‌نگ سه‌یدییه
گه‌ر عه‌یب و شوورییه
سه‌ت جار سه‌لام له‌وییه
تاقه‌تی شه‌ڕێم نییه
ده‌ی بیستن قسه‌ونه‌زه‌ر
مووی له قالبی بوون به نه‌شته‌ر
له حه‌وت به‌رگان ده‌هاتنه ده‌ر
یان له لاجانێ بچێته ده‌ر
ده‌نا ده‌یکه‌م موسته‌خه‌ر
له‌و هه‌زه‌ی هه‌مزاغایی
دایان له ته‌پڵ و شایی
کردیان جه‌نگ و جودایی
له رۆڵه‌ی شێخ موحه‌ممه‌دی
حاکمی وا له سه‌ر حه‌ددی
ده‌یکوت لێده‌ن له ته‌پڵی
با سه‌رداربان به خه‌جڵی
له‌و رۆڵه‌ی شێخ قادری
ده‌ست به شیری میسری
داییسێ وه‌کوو ئاگری
هیچی لێیدا ده‌مری
ئه‌سپت ده‌ڵێی مامزه
چۆن هه‌ڵات که‌ڵی قزه‌ی
تاوێک راوه‌ستان مه‌نگوڕ
خۆیان پێدادان به‌گوڕ
هه‌و هه‌وێ باپیرخانی
ده‌ڵێی تیخی ده‌ببانی
وه‌ک رۆسته‌می زه‌مانی
به ته‌نێ له نێویانی
سوراێک هاتووه ئه‌وه‌تا
به‌ژنی قه‌ڵات گونبه‌ته
ته‌ڕده‌ستیان ئێخته‌رمه کرد
پێی ده‌ڵێن خان پیرۆته
سوارێک هاتووه به‌لاوی
ته‌ڕده‌ستیان ئێخته‌رمه کرد
پێی ده‌ڵێین خان گوڵای
شیر نه ده‌ست و لغاوی
سوارێک هات به‌زیزی
له ئه‌سپی دابوو زریزی
ته‌ڕده‌ستیان ئێخته‌رمه کرد
پێی ده‌ڵێن حه‌مه‌دی کاعه‌زیزی
سوارێک هات به‌هه‌ڵڵاوهووره
له ماینێ کۆت نیشتووه
روومه‌تی ده‌ڵێی قه‌ره‌غووه
ته‌ڕده‌ستیان ئێخته‌رمه کرد
پێی ده‌ڵێن مام ره‌سووه
سوارێک هات به ئه‌ندێشه
دانیشت قه‌ننێکی کێشا
دو کوڕینه له من و که‌وێ
هه‌چی ده‌ست بگرێ جڵه‌وێ
سوباتم له‌وی ده‌وێ
شێی له تاوڵێ هێنا ده‌ر
قه‌مبه‌ڵێکی په‌ڕیه سه‌ر
سه‌ربه‌خۆ تێک چوونه‌وه
خانمان پێداده‌هاتن، سێ جاریان له بانگێ دا
له‌و خانمی گوار جۆللانه
خانمان به‌ستیان سه‌یوانا
لێمان ناپیرۆز بوو به‌هار
لێمان ده‌کوژران سه‌ردار
حه‌زیز داخت له مێژن
نوکه‌رت رمب درێژن
نابێ مه‌یتیان بنێژن
هه‌تا نێوت ده‌بێژن
حه‌ییزه‌ومیری کۆیه
گه‌رنت قۆپه‌نی سۆیه
دایکت بۆت نه‌کا رۆڕۆیه
ئه‌ی رووت سپی بێ حه‌یزه‌سوور
لێیان دا له ساز و سه‌نتوور
ئه‌وجار گه‌وره‌ی مامه‌شان کاک بایز و حه‌یزه‌سوور
هات گه‌یینه که‌ندێ سوور
هات گه‌ییشتنه به‌رده‌ڕه‌شان
رمبیان له کێفان ده‌رده‌کێشان
هات گه‌ییشته میشه‌دێ
جواب له بۆ شێری سوور دێ
دوێنێ شه‌ڕی کاوڕان بوو، ئه‌وڕۆ شه‌ڕی مه‌ردییه
له‌و برایماغای چاونه‌خشین
ده‌ڵێ بابه با نه‌چین
ده‌ڵێ رۆڵه وامه‌ڵێ
شێره و ده‌کا گێچه‌ڵێ
هێنده‌ی هه‌ن هێنده‌ی دیش بن
له سه‌ر ئه‌سپێم فڕێ ناده‌ن
فڕێیان دا شێری مه‌زبووت
قه‌ستیان وابوو بیکه‌ن رووت
لایه‌کی سه‌ریان بڕی
به لووله‌ی ده‌مانچه‌ی سوور
سێ که‌سی کوشتن دوور به دوور
په‌نام بۆ به‌ر جه‌بباری
هه‌مزه‌ی ئه‌تۆم سه‌رداری
رمبی ده‌بن هه‌نگڵێ گرت
رمبێکی کرده زاری
خۆن له رمبی ده‌باری
هاوار ته‌له من فیله
لاڵ بم حه‌زیز زه‌لیله
هه‌ی رووت سپی بێ حه‌سه‌ن خان!
نه‌یده‌هێشت سبه‌ینێ گزینگ بدا له سه‌ران
به نێو جه‌ردان وه‌رده‌بوو
لێی فڕێدان بیست و پێنج
لێی هه‌ڵداشتن بیست و شه‌ش
رای ده‌دان بۆ لاوێنی
لێره‌شیان لێ ناگه‌ڕێم
له لاوێنی جیسریان
کوڕه کوڕه‌ی میسریان
مه‌نگوڕ هیچیان پێ نه‌کرا
ئیللا شین و واوه‌یلاو گریان
دڵخۆش مه‌که به‌و دنیایه، ره‌نگاوڕه‌نگه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).