A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌یتی قه‌بری
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
خاله‌ق هه‌ر ئه‌تۆی له سه‌ری
ره‌ببی هه‌ر ئه‌تۆی له سه‌ری
که رۆت ده‌نا ئه‌و دنیایه
سه‌ردارمان موحه‌ممه‌ده
خۆشه‌ویستی خودایه
مه‌ته‌به‌ی له حه‌رشییه
پێی له ته‌خته‌سه‌رایه
نووری پڕ به حه‌رشییه
شۆقیشی هه‌ر وه‌ک چرایه
قه‌ت نایه له گوتنێ
قه‌ت له گوتنێ نایه
بالاده‌ین له گوناحان
تۆبه‌ی بکه‌ین له دنێ
سه‌ت ره‌حمه‌ت بێ له جه‌ماتێ
ده‌که‌ین به‌حسی مردنێ
ئه‌ز ده‌ینووسن به نه‌خشی
ده‌ردێک له حاسمانێ دێ
به‌وی ده‌ڵێن نه‌خۆشی
وه‌عده‌ی ئه‌جه‌لێم هاتووه
وا که‌وتم به بێ هۆشی
ده نوونیان نام له حه‌ردی
هه چوار ده‌وره‌م جه‌ماته
له بۆم بگێڕن چه‌مبه‌رێ
خۆفم له دڵی په‌یدا بوو
ئیزڕاییلم هاته سه‌رێ
ئیزڕاییلی گیان کێشانێ
چۆکی له سه‌ر سینگی دادام
به ئه‌زمی گیان کێشانێ
چاوم به مۆله‌ق وه‌ستا
رۆحم هاته جۆڵڵانێ
ئه‌و رۆژی لێی ده‌ترسام
هاوار گه‌یمه ته‌نگانێ
مه‌گین هه‌ر موحه‌ممه‌دیێ
بۆمان بگرێ دیوانێ
مه‌حه‌ممه‌دی مه‌دینێ
هه‌ر چوار ده‌وره‌م جه‌ماته
له بۆم بگێڕن شینێ
مه‌لایه‌که‌م بۆ بانگ که‌ن
یاسینێکم بخوێنێ
ماڵی حه‌قمان قه‌بری ته‌نگه
ده‌بێ به‌حام بیچینێ
هه‌ر له که‌م هه‌تا زۆرێ
هاوار گه‌ییم به نۆرێ
مه‌یتی منیان هه‌ڵده‌گرت
بردیبان بۆ تاته شۆرێ
له خودای خۆم ده‌که‌م شه‌رمێ
دوو پیاو چاکم دێنه سه‌رێ
ده‌م شۆن به ئاوه گه‌رمێ
له خاله‌قی به‌ولاوه
که‌س نه‌بوو هاواری به‌رمێ
خاله‌ق ئه‌من نه‌مزانی
کراسی قیامه‌تێم جا‌و بوو
بۆخۆم چووم ده کفنی
له خۆف و ده‌شتی تۆ
قه‌ت دڵم ناسه‌کنێ
دڵم ناگرێ قه‌راران
ئه‌ی براده‌ری له جاران
نایانم له داره ته‌رمێ
هه‌ڵیان گرتم به چواران
له ڕێبازێیان دانام
قاعیده وا بوو سێ جاران
مه‌له‌کێکمان دێنه سه‌رێ
لێمان ده‌کا سوالێ
ده‌بێ بیده‌م جوابێ
ده‌بێ بیده‌م جوابه
که‌ره‌مێ خودای زۆره
نه‌ترسم له عازابێ
خزمینه ده‌مرین به عام
پیاوچاک له ماڵانڕا چوو
قه‌بری منیان هه‌ڵ ده‌قه‌ند ته‌مام
مه‌یتی منیان هه‌ڵده‌گرت
بردیانم له‌وێیان رۆنام
خزمینه به بێده‌نگی
ته‌مه‌شای قه‌بری خۆم کرد
قه‌بری من هه‌ڵ قه‌ندرابوو له سینگی
شتێکی جانه‌وه‌ر تێدا بوو
ئێکی ره‌شی قوله‌زه‌نگی
ئه‌ویش حه‌زم نه‌کرد به ره‌نگی
له بۆ قالبی حیسانی
له خۆف و ده‌شه‌تی خۆم
گۆشتم بڕا له گیانی
قه‌بری من له بیرازێ
له به‌ردی ده‌مه‌ڕمه‌ڕێ
گیانه خۆڵم وه‌سه‌ر که‌ن
به بێڵ و به پێمه‌ڕێ
کێل و به‌ردیان چه‌قاندم
رۆحم هاته‌وه به‌ڕێ
با مه‌لا دانه‌مێنێ
به ده‌نگێکی هم بڵیندێ
ته‌ڵقینێکم بخوێنێ
ده ژێر گڵی و به‌ردیدا
حاڵیم بکا و تێم بگه‌یه‌نێ
زه‌ینی من چه‌نده چا بوو
چه‌ند چاکی تێ گه‌ییشتم
خزم و ئاقره‌به‌ی پشتم
گه‌ردنیان ئازا کردم
له‌وێیان به جێ هێشتم.
خودا ناردی دوو پێمێرد
دوو پێمێردی موشته‌ری
زه‌حمه‌ت وایه به‌رۆکم به‌ردا
ده‌ڵێ: خودای تۆم کێیه؟
ده‌ڵێم: ئیللاه و ره‌ببی
ئیمانم هێنا به خودای
شاده‌ش به موحه‌ممه‌دی
ئه‌گه‌ر نوێژم داده‌به‌ست
رووم ده‌کرده قیبله‌یه
مه‌له‌که‌ی له حاسمانان
ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌زانین
ئه‌گه‌ر ماڵه خودا له‌وێیه.
به‌نده قسه‌ت به‌ڕێ و جێییه
وه‌ستادی حیلمت کێیه؟
وه‌ستادی حیلمم هه‌ر ئیمامه
دایمه خوێندنی که‌لامه.
چیدی ناڵێم وه‌ساتێ
سه‌د ره‌حمه‌ت بێ له مه و له جه‌ماتێ
ده‌گه‌ڵ نه‌بێ شه‌یتانی نه‌عله‌ت
ئه‌و دین دوژمنی نه‌عله‌تی
با ئه‌ویش خێری نه‌گاتێ
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).