A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: لاس و خه‌زاڵ
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
فەتاح‌بەگی دزیی‌بوو،گەورەی عێڵ‌بوو، پیا‌و‌ێکی زۆر‌دەست ڕۆییو‌بوو، ژنێکی بو‌و نێوی شازه‌مان بو‌و، له خاڵخاڵی‌عه‌جه‌موستان ڕا هینای، هات به دەستی زۆر به حه‌وت سەت سوار‌ی رەمکی و کامەر یه‌وه هه‌ڵی گرت.
مێر‌حوسێن کۆنه بەگ بو‌و، مڵکی کەمێک لێ کەم ببو. فەتاح بەگ پێی گوت: وەره کن من. پیا‌و‌ێکی زۆر ڕەشید بو‌و، تەواوی ئاغایان لێی ده‌ترسان، خانەوادەش بو‌و.
چووه‌کنی، یه‌گجار زۆر پیا‌و‌ێکی مەند‌بوو، له لێ قەومانیش دا پێنسەت کەس نەیان ده‌توانی ڕێی لێ بگرن. هیچ که‌سیش نه‌یده‌توانی هاتو‌و چۆی خانم شاز‌ەمان پکا.
فه‌تاح‌به‌گ کو‌تی: پیا‌وی ڕه‌شید داوێن پیسیش نییه. ئه‌و ده‌یتوانی پچێته کن شاز‌ەمان، کەسی دیکه نه‌یده‌توانی، چون زۆر جوان‌چاک بو‌و شاز‌ەمان.
با‌بی ئه‌و کچه نێوی حه‌بیب بەگ بو‌و، مێهمانی فه‌تاح بەگ ببوو، ده‌عوه‌تی کرد، چو‌و به حه‌وت سەت که‌سەوه، عاشقی شازه‌مان بو، رێگای ئه‌وه‌ش نه‌بوو پێی بڵێ، هه‌ڵیگرت و هێنای. فه‌تاح‌بەگ دو‌و حه‌فته له وێ میوان بو‌و.
ته‌قریبی دو‌و ساڵ ها‌تووچۆی وێی ده‌کرد، گوفتوگۆیه‌کی مه‌خفي بوویایه، میر‌حوسێن له‌کن فه‌تاح به‌گه‌وه به وی ڕا ده‌گه‌یاند.
عافره‌ته‌که یه‌گجار زۆر میر‌حوسێنی خۆش ده‌ویست، نەک خۆشه‌ويستي عاشقێنی، خۆشه‌ویستی عومر‌به‌ری ئاغای خۆی.
شەو‌ێکی به فه‌تاح بەگی گوت ژنه‌که. کو‌تی: ئه‌و کابرایه خانه‌واده‌يه، کار‌ێکی وا پکه له حیسابی دنیایی دا‌مەحته‌ل نه‌بێ، مه‌نفەعه‌تێکی زیاد ده‌زگیری بێ و پێی بگا.
فه‌تاح به‌گ له دڵی خۆی‌دا کو‌تی: کوڕه ئه‌و سه‌گ با‌به له گه‌ڵ ژنه‌که‌م نێوانی خۆش نه‌کرد‌بێ، ئه‌و ژنه هیێده‌ی له سه‌ر ده‌ڕوا هه‌لبەت شتێک هه‌يه!
ئه‌وه ئه‌ندازه‌ی مانگێک خۆى لێ ده‌گرتن، ده‌یگوت بزانم عه‌سه‌رێکی لێ نا‌بيێتەوه، بیکووژم.
سبه‌ینه‌یه‌کی هات بۆ مه‌جلیسی خوی، هه‌زار و چوار سەت که‌سی له گه‌ڵ بو‌و، هه‌مو‌و ده‌سکی خه‌نجەری ماهی‌بو، هه‌مووی قزوێنکار بو‌و، جه‌وهه‌ری لێ ده‌رژا.
فه‌تاح بەگ هات بۆ مه‌جليسێ، ئه‌گه هات شاز‌ەمان بەرگی ماڵێی له به‌ر دا‌بو‌و، قەدر‌ێک گوفتوگۆی کرد، پاشان به میر حوسێنی گوت: پچۆ ما‌ڵه من.
ژنه‌که‌ی بەرگی گۆڕی، بەرگێکی قه‌شه‌نگی له بەر کرد،
بۆ‌خۆشی دڵ‌پیسی لێ ده‌کرد، ئه‌وی‌نارد، بۆ‌خۆشی هات له حەره‌مخانه خۆی لێ بگرێ.
ئه‌گه‌ر هات چاوی پێکه‌وت، له به‌ر خوواجانەی په‌نجه‌ره‌بو‌و، قسەی له گه‌ڵ ده‌کرد، ئه‌گه‌ر هات لەو به‌رگەی دا دی.
که‌مبەرێکی به‌دری به‌حری سێ قو‌ببەی لێ به‌ستبو‌و، هه‌مو‌و عه‌کسی خۆی تێدا بو. کراسێکی مه‌حمه‌ڵ دارایی ڕه‌نگی کۆتری شینی له بەر کرد بو‌و. جوتێک کەوشی له پێ کرد بو‌و، ئه‌و پانیه‌ی به‌ڵکو‌و کۆتری به نێوی لاقى دا ده‌فڕی. ئاواڵ‌کر‌اسێکێ موشەجەری کارخانەی گاڵ‌گاڵی حاجی فه‌تالی بەگی له به‌ر کرد بو‌و. چارشێو شان ريشوه نیو گەزی، گوڵ ته‌شپی، مه‌گەر ئێکی وه‌ک فه‌تاح به‌گ بۆى هه‌ڵ سوڕا با.
عەسڵ کارخانه‌ی عه‌سڵه فه‌ڕه‌نگییه
گوڵ ته‌شپیه و ڕیشوه نیو گەزییه.
که‌سێک‌بيدينيێ ده‌ڵین بێ عاقڵه و ده‌ڵین عاقڵی له کن خۆی نییه
ئه‌گەر شێخی ئیرشاد بيدينێ، ده‌که‌ویته‌کێوییه
هێنديک به‌و که‌سه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یبینێ، پیێ ده‌ڵین شێته خێر به‌نگییه
بۆیه بێ عاقڵه، شەو و ڕۆژ ئاگای له خۆی نییه
ده‌سما‌ڵێکی ڕەشی چقر ڕه‌نگی ڕه‌نگ که‌ژی مارییه
ڕيشوەى هاتبوه سەر سینگی سپییە
فه‌تاح بەگ باوەڕی به خۆی نه‌ده‌کرد، باوەڕی‌نییه
ده‌یگوت بڵێی ئه وه‌شازەمان بێ یا حۆری عاسمانییه
يان ئه‌و حۆرییانه‌یه خودا دروستی کردوون له به‌حه‌شتی باقییه؟
له سه‌ری نا‌بو‌و شه‌دێکی ئەلوانی ڕه‌نگ عاسمانییه
خاڵ ده‌تگوت کۆترن ڕاست چەپ له سه‌ر کولمەی، ده‌تگوت عه‌سکه‌ری ڕۆمی و ئه‌فه‌ندييه
جا دڵی غاپیلەی کرد، کو‌تی: ئه‌وه ده‌گەڵ میر‌حوسێن ده‌که‌نه‌وه قسه‌ی نییانی و مه‌بخييه
نمەک به حه‌رام ده‌رچو‌و، جا ئه‌من ئه‌و زینده‌گانيەم بۆ چییه؟
گەراوه، نه‌چو‌ه‌وە شه‌وێ بۆ مه‌نزڵی ئه و‌ژنه.
سبحه‌ینێ به مه‌بخی به میر‌حوسێنی کو‌ت، گوتی:
به تۆیان کو‌ت پیا‌و‌ێکی ره‌شید و شو‌جاحه،
کردیانه قسه و‌هەمهەمه
بۆچی بێ نمه‌ک له کن ئەمن خه‌ڵات و به‌راتت که‌مه؟
دو‌ێنێ به نەزەر ڕاوه‌ستا بووی ده‌گه‌ڵ شازه‌مانێ،
ئیستیفاده‌ت ده‌کرد له‌و خاڵ و په‌رچه‌مه.
نەت ده‌زانی مێر‌دی شازه‌مان ساحێب ئیختياره؟
ده‌يتوێنمه‌وه به‌ندی کرمەک و تۆق و ته‌له‌سم و گوواره
پیت خۆشه ئه‌وت ده‌گەر‌وی ده‌کەم، ده‌نا ده‌تده‌مه‌وه له به‌ندی سێداره
ئه‌ویش کو‌تی: ئاغام به سڵامەت بێ، ئاغام سا‌حیب ئیختییاره
ئه‌من حاڵی نه‌بووم مه‌حسو‌لییه‌تم چییه،
له سه‌ر چی به سه‌رم دا هاتووه ئه‌و‌کاره؟
ئێمه خه‌ڵقه‌ندەی خوداین،
هه‌مووی خه‌لق کردين ئەو پادشای جه‌بباره
ئه‌من بێ خه‌به‌رم له‌و کار و له‌و ڕۆزگارە
کو‌تی: خۆ ئه‌من بوختانت پێ ناکه‌م،
دو‌ێنێ به چاوی خۆم دەمدييه
شل و مل زه‌رده خه‌نەی ده‌هاته دەر له لێوبيه
له‌پێی نه‌کرد‌بوو جووتێک کەوشی کودەری سەر نوقره به‌ندییه
ئیستیفادەت نه‌کرد له ده‌سمالی کەژی ره‌شمار،
ریشوەیان هاتبوه سەر‌سنگی‌سپییه؟
کو‌تی: ئه‌تۆ عەمر بەری، کارت چییه
کاری تۆ چارەگێکه یان سێ سه‌عاتی ئه‌سه‌حييه؟
ده‌نا له من وایه شاز‌ەمان له دنیا دا له‌و که‌سی دیکەی تێدا نییه
ئه‌من بۆ خۆم دیم ده‌گه‌ڵ تۆی ده‌کرد قسەی به ئیعتیبار و به مه‌بخيبه
ئه‌من سوێندم خواردووه به‌وەی ئه‌زه‌لی و‌ئه‌به‌دییه
خالقه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئيلاهیيه
کوشتن بۆ هەر‌تکتانه، هەر به ته‌نێ بۆ تۆ نییه
میر‌حوسێن جوابی داوه:
ئاغام زۆر پڕ خه‌ياڵە
بۆ که‌وچکێک خوێن ناکه‌ومه‌وه پاڕانە و لاڵە
ئه‌مما ئاغام زۆری پەر‌ته ئه‌و خه‌یاله
ئه‌من به خوشکی دایی و با‌بيم قه‌بووڵ کرد‌بو،
ئه‌من نه‌ختێک گەڕاومه‌وه، ئه‌و منداڵه
جا چۆن بۆ من ده‌بێ ئه‌و هه‌ناری نه‌گه‌ییشتو‌و، ئه‌و هه‌ڵو‌چه کاڵه؟
ئه‌و ڕه‌نگی گه‌ندومی و ئه‌و قه‌دی شمشاڵه
خوداوه‌ندی میری مه‌زن قیسمه‌تی ئاغامی کردووه هه‌ر‌بۆ ئغام‌حه‌ڵاڵه
ئیختیارت هه‌يه، ئه‌مما به خوڵای خه‌یاڵت به‌تاڵه
قه‌ستەم به‌وه‌ی که ئه‌به‌دییه ئەمن ئاگام له خراپه نبيه
دامناوه به خوشکی له دای و با‌بییه
کو‌تی: بیگرن. گرتییان.
حوکمی سێدارەی‌کرد
ناردی دو‌قەر‌ە زولفی له پشتی شازەمان‌کرده‌وه
شاز‌ەمان کو‌تی: خراپەم چییه،
ئه‌وه بۆيه ئاغا شەوێ نه‌ها‌تبۆوه؟
ژنه‌که ده‌ستی کرد به گریان،
کو‌تی خودایه بۆ خاتر‌ي یەد و قودره‌تی خۆت ئه‌و کاره ئاشکرا پکەی،
خه‌می ئه‌و‌ەمه خانه‌واده‌ی من و مێر‌دی منی پێ سووک ده‌بێ،
ئه‌گەر‌چی ئه‌من هیچ کاریشم نه‌کردووه
دو‌و زولفيان له پشته‌وه بڕی،
قاقەزی ئیعدامیان له سنگی دا،
حازریان کرد ده‌گەڵ میر‌حوسین بۆ کوشتن
ئه‌وێ شەویش نه‌هاته‌وه کا‌برا،
هیند سا‌حیب نامووس و پیاوه‌تی بو
سبحه‌ينى ته‌واوی عالەم لێيان مه‌علوم بو‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر‌کیان له ته‌ناف ده‌درين
له بەر فکری خۆی خەوی لێ نه‌ده‌که‌وت،
ئه‌گەر‌چی که‌م که‌سیش زانی‌بووی
فه‌تاح بەگ ئەگەر خەوی لێ که‌وت شەوێ هه‌ڵیان هه‌ستاند
کو‌تی: ئه‌وه کێيه ڕامده‌وه‌شێنێ؟
تازه‌م خەو لێ که‌وتووه، قه‌ده‌غه‌يه هاتن بۆ کن ئه‌من.
ئەگه‌ر هه‌ستا کابرایه‌کی مباره‌کی چاو پێکه‌وت، هیچ دڵی له به‌ری نه لەرزی. پێی‌کوت: عه‌زیزم قه‌تڵی بێ تاوان نه‌کەی. ئەگەر له من ده‌پرسی ئەمن خدری زیندەم. قه‌سته‌م به زاتی خودای شیر چلۆن پا‌که میر‌حوسێن و شاز‌ەمان ێاوا پاکن. پاشان شتێکی ده‌ر‌هينا وه‌کو‌و ێاوێنه، کو‌تی: ئەگه‌ر ێيحتیباریش ناکەی فه‌رمو‌و ته‌مه‌شای ئەوه که. فه‌تاح‌به‌گ ئەگه‌ر سه‌ر‌نجی دایه، به‌حه‌شتی ده‌و ێاوێنه‌دا دی. جا حه‌زره‌تی خدر ده‌ستێکی به پشتی دا هینا و بیسمیللایی کرد. غه‌ره‌زی له دڵی دەر‌چوو. کو‌تی: بی‌به‌خشه، پیا‌وی وات وەگیر ناکه‌وێ. ده‌ست‌به‌جي فه‌تاح‌به‌گ دڵی‌گۆڕا و دڵی هاته‌وه سەره خۆ.
ئه‌و سه‌عاته‌ی ئه‌و ڕۆیی و ده‌روازەی به‌حه‌شتی پێ نیشان دا، شازەمان‌کوتی: پچم، چاوم پێی پکه‌وێ. چووه کنی، کو‌تی: باعيس کاری کوشتنی من حاڵی پکه. فه‌تاح‌به‌گ کو‌تی: به‌خشیمی. جا کو‌تی: حاڵ و مو‌قه‌ددەراتی وا، ئه‌وی ڕۆژێ بەرگی نوێت ده بەر کرد‌بو‌و، ئەمن هاتمه‌وه ماڵی و ئه‌تۆم ده‌گەڵ میر‌حوسێنی دی که قسەت ده‌کرد. شاز‌ەمان کو‌تی: میر‌حوسێن پیا‌و‌ێکی ڕه‌شیده ئەگەر نێوانمان بایه ده‌گه‌ڵی ده‌ڕوییم، ئەلعانیش هەر برامه. فه‌تاح‌بگ کو‌تی: شتێکت پێ بلێیم، کو‌تی: هه‌سته پچۆ کن میر‌حوسێن، دڵ‌خوشی بده‌وه، بڵێ له کوشتنی ئێیمه خۆش بو‌و.کو‌تی: جا به‌و شەوه پچم؟ کو‌تی: هەر ئەلعان پچۆ.
به‌لێ هه‌ستا چو‌و، چووه کن میر‌حوسێنی. ئەگه‌ر چووه ژۆرێ میر‌حوسێن مه‌مکی ڕاستەی گرت و مژی. یانی وه‌ک دايک و خوشکی خۆمی. فتاح‌به‌گ که به دوای شاز‌ەمان دا هاتبوو، ده‌وحاڵه‌دا چاوی بەوان‌که‌وت. ئەگه‌ر وای زانی به جارێک دڵی پا بووه.
قه‌ڵای فتاح‌به‌گ ماوه،له‌بن ڕەواندز له ده‌شته دێیان دایه.
جا ئەگه‌ر زانی بە خوشکی خۆی قەبوڵ کردووه، کو‌تی: ئەوه کو‌نه‌به‌گ بووه، بیست و يەک پارچەی مڵک له خاکی باڵه‌کان دایه به مڵکایه‌تی به قه‌با‌ڵه،ده‌بێ لەوەی به‌و لاوه زۆری ده‌گه‌ڵ چاکبم، نه‌یه‌لم دڵی بێشی.
پێ چو‌و تەقریبی شەش مانگ. رۆژێک فەتاح‌به‌گ بۆ ڕاوێ چو‌و، سه‌ت و بیست
که‌سی ده‌گه‌ل بو‌ە.
سەت و بیست که‌سی ده‌گه‌له، ئیشتیای له ڕاوی چۆلييه
هه‌مووی خه‌نجه‌ری نۆ دووپشکی زیڕه و ده‌سکی خه‌نجەری ماهییه
هه‌مووی تو‌اوه‌ته‌وه، کارخانه‌ی وه‌ستا سمايله، ئەمما ده‌سکاری وه‌ستا نه‌سیرییه
بڵێی، قيمه‌تیان له هیچ ده‌وله‌تان نییه
بێ قيمه‌تن، قیمه‌تیان له کن که‌س نییه
هەر سه‌ت و بیستیان کوڕڕه‌یان مه‌سته چاوه، چاو مەڕييه
عسله سم ته‌به‌قی شێر خەز‌اڵيه
پێش بڵند و پاش کورتی گه‌ردن ماریه
پاکی سه‌قا و جلەوی ئه‌شره‌فی و مروارییه
ئاوزه‌نگی له‌على ڕوممانه و مه‌تای به‌حرييه
بلێی ئەو ما‌ڵه له سه‌ر‌زەمین و له کارخانەی که‌س دا نییه
هه‌مووی حازری کرد که‌مه‌ند و ڕێ و شوێنی ئابدارييه
هه‌مووى ئێکی چل و پێنج تيرى هه‌ڵ گرتووه، زەڕنیشانه، سەر‌مکاره، ئاو در‌اوه به ژه‌هری مار‌ييه
له به‌ر ڕۆژی ته‌نگانه و لێ قەومان، نه‌وه‌ک که‌سێک له گه‌ڵی ببێ دوژمنایه‌تییه
ئەو نۆکه‌ری ئەو هه‌یه‌تی ڕەشیدن، هیچی ناترسن له‌و ڕۆژەی ئەگه‌ر سەر بەر‌نه‌وه بن بارستی گڵییه
چونکه ئەقیده‌یان هه‌یه، ده‌لين به بيێ عومری خودای ئه‌جەل نییه
پاکی مه‌تاڵی عه‌سڵ چەر‌می گا‌کێوييه
گه‌وه‌زنه و کودەرییه و ده‌ببا‌غبيه
هه‌ر یه‌که‌ی له‌بەر ڕۆژی لێ‌قەومانێ،ده‌باغه‌ڵیان دایه حەو‌سه‌ت مه‌جیدییه
به بێ ژومار بۆیان هاتووه له خه‌زنه‌خانه، زیڕی سپییه
چون پیا‌و ڕويين به خويەتی، هاتنه‌وه به خۆی نییه
پیا‌و قسەی پێ ناکرێ ده‌گه‌ڵ قەزای عاسمانییه
ئەوه له میلله‌تیان ده‌کرده‌وه خودا حافیزییه
بیست و حه‌وت شه‌و، شەو و ڕۆژ، به عومری خودای تەم بو‌و.هه‌تا ئەو وه‌ختیش
هیچ شتیان که‌م نه‌بوو. ئینتیهای مەراتيب سه‌راسیمه بوون، ڕێیان لێ شيوا بو‌و.
جا ڕۆژێکی له سبه‌ينێوه تا ئێواری تووشی ئاو نه‌بوون. ئاويش حه‌يا‌ته، پیا‌و بێ
ئاو ناژی.
پاش بانگی ئیوارێ ڕیگایان که‌وته سەر ئاوەدانيێک. ئەگه‌ر هاتن،عافره‌تێک ده‌تگوت قورینگه، ده‌گه‌ڵ چه‌ند کچان له سه‌ر کانی و ئاوێک بو‌و. ئاوه‌که که‌م بو‌و. ئەو عافره‌ته به سه‌ر را ده‌گه‌یشت. به جیره ئاویان ده‌برد. فەتاح‌به‌گ ئیدیعای ئاوی کرد.
کیژ ئاخێزی کرد، شه‌دەی به‌سته‌وه
جامی جه‌وهه‌ر ڕێزی گرت به ده‌سته‌وه
شۆخی شۆخ شیرن ئەو کیژی لاو
ئەو بۆ میوانان ده‌بو‌و به سه‌قاو
کو‌ڵمەى به‌وێنەی شوشەی‌گوڵاو
به‌دەن به وێنه‌ی گوڵی نه‌ژاکاو
کو‌ڵمەی به وێنەی خوساری به‌هار
سنگی به وێنەی تەڵای ده‌سته‌و‌شار
قورینگان له هه‌نیەی ده‌که‌ن ناره‌نار
به له‌نجه دەهات، گوفتوگو جار‌جار
قابیل به وه‌یه ئەو ڕێ و شوێن و کار
جار‌جار ده‌خرۆشی و‌ەک ڕەعدى به‌هار
ئەوه ئاوی دانێ، هه‌تا گه‌یشته سه‌ر میر‌حوسێن، له پشته‌وه ڕا ئاوه‌که‌ی دایه. ئەگەر ئاوه‌که‌ی دایه، بۆ خۆی کو‌تی: ده‌لیلی ئه‌من له هه‌موان پەڕ به سەر ترم وا به بێ‌کیفایه‌تی ئاوم ده‌داتی.کو‌تی:
کیژی زولفت له سه‌ر هه‌نبەت ڕاست و چەپ ڕاوه‌ستاوه
دو‌و نارنجی سنگت دو‌و قامک لێک بڵاوه
چاوت ده‌لێی ئەستیره‌ی ڕۆژێیه و تازه‌کانەی گۆشه کێشاوه
به‌ژنت ده‌ڵێی تووله نه‌مامه و به عومری خودای خوڵقاوه
ئه‌برۆت ده‌ڵێی که‌مه‌ندی زۆهرا‌یه و له ده‌ستی ڕوستەم به‌جێ ماوه
ئەمن زۆر زگم به خۆم ده‌سوتێ، زۆرم دڵ به خۆم ماوه
بۆ زێده له هه‌موویان به بێ‌کیفایه‌تی به منت دا ئاوه؟
قەستەم به وه‌ی که‌م ئەگه‌ر بیناهی چاوه
به کفله کوونێک ئەو دنیایەی داناوه
ئەو کاره زۆری تێدا به‌ستەیه، ئه‌من عاقڵم له‌و کاره مه‌حته‌ل ماوه
ئەگه‌ر نه‌مردم، سه‌فرم خێر‌بو‌و، گه‌ڕامه‌وه دواوه
پرسیار‌ێک ده‌که‌م، بزانم کێ ئەو ته‌شکیلاتەی بۆ تۆ داناوه؟
ئەوه کچه‌که‌ش پێی‌گوت،کو‌تی:
سواره‌که‌ی سوار بووی له وڵاغێکی عەسڵه شێر خەز‌اڵیيه
نێو‌چاوانت گنجه، پیا‌وی و‌ەک تۆ مەرد و مەز‌بووت له دونیایه دا نییه
شەرمم لێ کر‌دی، بێ کیفا‌به‌تیم ده‌گه‌ڵ نه‌کردی، چون تۆ هاتووی به میوانییه
ئەمن کو‌تم ئەگه‌ر بێت‌و چاوی لێ پکەم، چاوی من شەهین و بازه، مه‌بادا مژانگم
له دڵی پکاته‌وه تير‌ئەندازييه
لەوه زیباتر هیچ مه‌تڵه‌بی خراپەم ده‌گەڵ تۆ نییه
دەنا له هه‌موانم پێ مه‌ردتر بووی، ئەتوم ها‌ته پێش چاو به پیاوه‌تییه
کو‌تی کیژێ کیژی کێیه
سەری منت بێته‌وه به قوربانی سه‌رييه
حاکم و حوکماتت ببێته‌وه به قوربانی زنجیره‌ی زولفييه
ئاخر‌مانگی پاییزێیه و کو‌ڵمه‌ت ده‌لێی زه‌رده‌بێيه
حالیم پکه ئه‌تۆ، ئەوه کیژی کێیه؟
کو‌تی هەوری عاسمانێم گه‌واڵ گەواڵه
دڵت بریندار نه‌بێ و نه‌که‌ویته ناڵه
ئەو پرسیاره ئەتۆ ده‌یکەی بەو حاڵه‌حاڵه
ته‌ماحت کردووه له دا‌و و ده‌لینگی‌حاجی حوسێنی و قەدی شمشاڵه
کو‌تر ڕیگای ئاوه‌دانی و بورجه، شاخ و کێو جێگای هیلانەی داڵە
ئیدی کچه‌که گه‌ڕاوه. ئەگه گه‌ڕاوه، میر‌حوسێن له باره‌ی ئەو کچه دا پرسیاری کرد، پێ‌یان گوت: کچی قادر‌به‌گه، ئەوانه عەسل مه‌مکين، دایکی خدر‌مامه‌سینه‌یه.
ئیدی هەر چەند قادر‌به‌گ و خزمه‌کانی ناردیان فتاح‌به‌گ میوان بێ، کو‌تی: نا‌وەڵڵا لە ده‌ستم‌نايه.ئەوه هاتنه‌وه بۆ مه‌سکەنی خۆیان.
جا شه‌وێ میر‌حوسێن فکری کرد، کو‌تی: مه‌گەر خودا به قیسمه‌تی نه‌کریم، ده‌نا شەرت بێ ئەمن ئەو عافره‌ته بخوازم. هه‌تا به ده‌ستی خۆى دۆخينم نه‌کاته‌وه ئەمن تخونی نه‌یم
جا وه‌خته‌کەی ئازادی‌بو‌و، فتاح‌به‌گ کاری پێ نه‌بوو. میر‌حوسێن هەستا چووه کن فه‌تاح‌به‌گ، کو‌تی: ئەگه‌ر ئیجازەم بدەی، مسافەره‌تێکی چل شەويم له بەره. ئیجازەی فه‌تاحی کامه‌ریان ببێ، سه‌فه‌رێکی چل شەویم له‌بەره. فتاح‌به‌گ کو‌تی:نه‌تیژه نەزانم؟گوتی: له پاشان ئەمير حاڵی نه‌تیژەی ده‌بێ، بێ عومری میر ئه‌من چ‌کارێکی ناکه‌م. میر‌حوسێن ئیجازه‌ی هه‌ستاند.
میر‌حوسێن وه نه‌بێ کابرایه‌کی بێ‌نێو‌بانگیش بێ، هەه‌مو‌و که‌س ده‌یزانی خانه‌واده و ساحێب نێوه. هه‌ستا به میوانی ها‌ته ما‌ڵه قادر‌به‌گ.
با‌بی ئەو کچه به‌خێر‌ها‌تنێیکی زیادی و ئیحتیڕاماتێکی زۆری نیسبه‌ت به وی به‌جێ هینا. کو‌تی: ئیفتیخار ده‌که‌م ئەگه‌ر میوانی من‌بوی، به هەر نیاز‌ێکی هاتووی ئەوه‌ندی له ئیختیاری من دا‌بێ هه‌تا بۆت جێ‌به‌جێ پکه‌م.
میر‌حوسێن له جواب دا کو‌تی: وەڵڵا قسه‌که‌م شتێکی وایه کردنی ده‌بێته ئیراد. له دوایه کو‌تی: هاتوم ئەگه‌ر سۆسه‌نم بدەیەی، چاوم پێی که‌وتووه که‌ڕه‌تيک. قادر‌به‌گ کو‌تی: ئەگه‌ر کچه‌که مێردت پێ‌پکا ئەمن حازرم، حەز به خزمایه‌تی تۆ ده‌که‌م.
قادر‌به‌گ به ژنه‌که‌ی کو‌ت، کو‌تی: موشته‌ری سۆسەن میر‌حوسێنی باڵه‌کییه، میر‌حوسێن بێ ده‌گەڵ کچه‌که چاویان پێک پکه‌وێ. ئەگه‌ر سۆسەن مێر‌دی پێ‌ده‌کا چار‌شێوه‌که‌ی بسوڕێنی و پشت ده خه‌ڵکی پکا، قسه‌نه‌کا، ڕابو‌ەستێ. ئەگەر ڕوی له عاله‌مێ بو‌و، ده‌زانم مێر‌دی پێ‌ناکا.
قادر‌به‌گ زۆر ساحێب تاييفه‌بو‌و. زۆر که‌سیش داو‌ته‌ڵه‌بی سۆسەن بوون.
عافرەت شه‌وێ هات. قادر به‌گ چل که‌سی میوان بو‌و. قادر‌به‌گ کو‌تی: سۆسەن
بێ، چاویان پێک پکه‌وی، به شەر‌ع دروسته. عافره‌ته‌که‌هات.
ده‌مرم له به‌ر ئەو خه‌ته له به‌ر ئەو خاڵه
تاوسان به چه‌تر بولبول به ناڵه
ئەمما شمقاره و ساحێب گەواڵه
دنیای رووناکم له پیش چاو تاڵه
هێنده به ناز هات ئەو قه‌د شمشاڵه
لێوی به میسلی تافتەى ئاله
چاوی به میسلی فه‌غفور و پیاڵه
گه ده‌ر‌ده‌دار بی، بڵیێ حاڵم بێ حاڵه
ده‌ست به جێ شفات ده‌بێ حه‌واڵه
به‌نەرم و هێدی ئەو به‌نییانی
دەر‌کی کرده‌وه، مه‌جلیسی خانی
وه‌کو‌و گه‌وهه‌ری له سه‌ر دووکانی
وه‌کو‌و قو‌ببەی زێڕ ئی شانی سوڵتانی
چاوی و‌ەک جه‌للاب پکەن حوکمرانی
سینگی ساقییه و شەر‌بەت و کانی
ئەگه‌ر بیدینی تۆ به نییانی
بۆت په‌یدا ده‌بێ زینده‌گانی
حه‌تر و حه‌بيره، شووشه‌ی گوڵاوه
سومبول و گییا‌خاو په‌لکییان بڵاوه
هه‌ڵالەی کاڵه و تازەی گوڵ داوه
ده‌ر‌کی په‌نجه‌رەی دیوان کراوه
ها‌ته ژوورێ، لييان‌پرسی، کو‌تیان: ئەگەر مێر‌دی پێ‌ده‌که‌ی پێی‌بڵێ، ئەگه‌ر مێر‌دی پێ‌ناکەی خاتر‌جه‌ممان‌که.
ئەبرۆی دڵی پیا‌وی ده‌گه‌زێ
و‌ەک تووله نه‌مام داییم ده‌له‌رزێ
که‌سێک بيدينێ به‌ژنی ده‌تەزێ
جه‌وهەر‌دار‌یه‌تی وه‌ک خه‌نجه‌ری ده‌ببان
که‌سێک بيدينێ ده‌ردی ده‌بێ گران
مه‌علووم نييه ڵه دڵی نه‌بێته سه‌ره‌تان
هێنده مه‌حبوبه و‌ەک حۆری عاسمان
ده‌لێی له‌يلێيه که‌وته بیا‌بان
مەجر‌ووم له سوێ وی ئەگه‌ر بو‌و بێ گیان
داييم له چۆلی هەر داد و ئامان
لەیلێی سوسەن خاڵ سەر تۆپی گوڵان
ئارامی دڵم خستتمه بیا‌بان
دایمه له چۆلی کردمت سه‌رگه‌ردان
بووم به ڕه‌فیقی خۆڵی بیا‌بان
جا عافره‌ته که چاوی به میر‌حوسێن که‌وت ده‌ست به جێ سوڕا و چار‌شێوه‌که‌ی له سه‌ر خۆی هاڵاند. له چه‌پله‌یان دا و کو‌تیان: مه‌بارەک بێ. لیيان ماره کرد.
میر‌حوسێن کو‌تی: براله ئەمن به‌شک هاتبووم، ئه‌منيش به پیاوه‌تی ده‌یگوێزمه‌وه. هه‌شتا که‌ژاوه‌ی سه‌ر ئەتله‌سی بۆ نارد مير‌فه‌تاح. جا دو‌سەت عافره‌ت له چارده تا بیست‌و‌یه‌ک ساڵه بۆ بووک هێنانی میر‌حوسێن حازر بوون. گوێز‌تییا‌نه‌وه به سەت ئیحتیڕام به چه‌ند قەدر. ئەوه بوک هات. ئەمما ما‌ڵه با‌بی زۆريش له وی دوور بوون.
سێ ساڵه و‌ەختی له کن بو‌و، ئەبەدا لە وه‌عده‌ی ئەو سێ ساڵه دا به ده‌ستی نه‌گرت. ڕۆژێکی ژن‌و‌من، ئه‌خر ئەوانیش قسه بۆ خۆيان ده‌کەن، لييان‌پرسی: عه‌جا‌یەب سۆسه‌نی جوان‌چاک ئەتۆ زگت پڕ نه‌بووه! ده‌بێ له کێهه‌تان بێ ئەو وەجاغ کوێرييه؟پیێ عه‌یب بو‌و بلێ: تخونم نه‌که‌وتووه. کو‌تی: دنيا به نه‌فس و هه‌واوه خۆشه. قاقه‌زیکی بۆ ما‌ڵه با‌بی نووسی: ئەمن خه‌یاڵی هاتنه‌و‌ەم هەیه، بۆ مير‌حوسێن بنووسن ئیجازەم بدا ئەگه‌ر بێمه‌وه، ئیشتیام له ماڵه‌با‌بمه.
خزم‌و‌کاریشی هه‌مو‌و داخیان به جه‌ر‌گه‌وه بو‌و بۆ سۆسه‌ن. ڵه ما‌ڵه با‌بی ڕا قا‌قەز هات. میر‌حوسێن قاقەزی ما‌ڵه با‌بی خوێنده‌وه، کو‌تی: ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌تبه‌مه‌وه. عافره‌ته‌که پێی‌خۆش بو‌و، له دڵى خۆى‌دا کو‌تی: تازه نایه‌مه‌وه. میر‌حوسێن عافره‌تی ساز کرد. تەواوی به‌ده‌نی جه‌و‌اهێرات‌بوو. بۆ‌خۆشی ده‌گه‌ڵی هات، به ته‌واوی ته‌دارەک و ئەسله‌حه‌وه.
ته‌یمووری سەر‌ته‌ریده‌باشی بو‌و، دز‌بو، ریگای‌ده‌گرت. تەریده و دز له شاری‌دا بوون، ئه‌گه‌ر زانیان میر‌حوسێن وەڕێ که‌وت خه‌به‌ریان دایه، کو‌تیان: ڕووتی ده‌که‌ین، به‌سمانه، به‌شی ده ساڵان ده‌کا، هه‌ر ده‌گه‌ڵ که‌سێکی پێ ده‌کرێ.
چوون خۆیان قایم کرد، هه‌تا به سه‌ریان دا‌هات، ڕێیان‌پی‌گرت، میر‌حوسێن کو‌تی: خواردنی ئه‌نگۆ نیم، ئه‌من میر‌حوسێنم پێ‌ده‌لێن. دزه‌کان ده‌گه‌ڵی به‌شەر هاتن. ژنه‌که‌ش ئه‌لحەق ده‌ستی کرده‌وه ده‌گه‌لی.
زەمانی ڕمب و که‌مه‌ند و مه‌تاڵ بو‌و. خودا میر‌حوسێنی وا دروست کرد بو‌و. خودا تۆفیقی دا، هه‌ر پازدەی گرتن، چەک و ئه‌سلەحه‌که‌ی لێ هه‌ستاندن، ئێکی گوێه‌کی بڕین، کو‌تی: جار‌ێکی دیکه نه‌چنه سه‌ر ڕێگای که‌سیکی دی.
نه‌یکوشتن. کو‌تی: بڕۆن ئه‌وه ته‌مبێ‌و بێ، جار‌ێکی دیکه له خۆتان زیا‌تر ڕێ به که‌س نه‌گرن. خۆتان تووشی په‌ت‌په‌تينێ مه‌کەن.
میر‌حوسێن ئه‌و په‌نجەی ژنه‌که‌ی گرت، گوتی: لە ما‌ڵه با‌بت باسی نه‌که‌ی. پیا‌و نا‌بێ سوڕڕی خه‌ڵکی ئاشکرا پکا. نا‌بێ لێت ببيەن. زۆری ده‌وەی‌دا نسيحەت کرد.
هاتن گه‌یشتنه جێ. میر‌حوسێن ده‌پازده‌بیست شه‌و له‌وێ بو‌و.لێیان پرسی
له سۆسه‌نی: ئەی بۆ زگت پڕ نه‌بووه؟ کو‌تی: هەر مۆرم.
دایکه‌که‌ی کو‌تی به قادر‌بەگ: حه‌يه‌فه ئەو تووله نه‌مامه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیوه بووه. کو‌تیان: ئه‌گه‌ر میر‌حوسێن پیا‌و نه‌بێ عافره‌ته‌که ماره‌یی به‌تاڵه. میر‌حوسێن رویه‌وه. به‌جێی هێشت، به وه‌عدەی دو‌ومانگان بێ بیباته‌وه.
ئه‌گه میر‌حوسێن گه‌ڕاوه، با‌به‌کەی ناردی له‌دوى،لێی پرسی، کو‌تی: ئه‌و کابرایه پیاو‌نییه؟کو‌تی: خير. قادر‌بەگ کو‌تی: ئه‌من ده‌تدەم به مو‌عجين به‌گ ئه‌گەر ئامۆزای خۆته. ئه‌ویش کو‌تی: میر‌حوسێن ئه‌وه‌نده ساحێب ده‌ماره، ده‌گەڵ ئه‌وه‌ش ئه‌من هه‌ر‌کچم. کو‌تی: ئه‌گەر بۆ خۆت داو‌ته‌ڵه‌ب بی ته‌ڵاقت ده‌که‌وێ، ژن له ژنێ مارەی نایه.
موعجین ئه‌و خه‌به‌رەی زانی، ناردیه کن مامی. له جواب دا مامی کو‌تی: ئه‌گه‌ر سۆسەن مێردت پێ پکا، ده‌تده‌مێ. ماره‌شی نه‌هاتووه، سۆسه‌نیش هه‌ر‌چه‌ندی میر‌حوسێنی خۆش ده‌ويست، کو‌تی: مێر‌دی پێ‌ده‌که‌م. کو‌تیان: حەدیه و مەدیه‌ی ناوێ، هەر ماره‌یی نه‌هاتووه. لێيان ماره کرد. کو‌تیان: تا میر‌حوسێن نه‌يزانيوه بۆی بگوێز‌نه‌وه.
وەختێکی ئه‌گەر بۆیان گوێز‌تەوه، شەوێ له په‌سی پەر‌ده‌دا بەر‌بووک و خه‌لک مه‌عته‌ل بوون. مو‌عجين هات ئه‌گەر پچێته کن بو‌کێ، مشکێک ها‌ته ده‌ر له خانوه‌که لینگه که‌و‌شێکی به مشکه‌که دادا و کوشتی.
جا کو‌تی: ئامۆزای خۆشه‌ويست ئه‌من غه‌نیمی خۆم ئاو ا‌ده‌کوژم، ده‌لێن میر‌حوسێن وا‌و میر‌حوسێن وا، به خودای میر‌حوسێن ئاوا ده‌کوژم ئه‌گه‌ر چ قسه پکا.
سۆسەن کو‌تی: ئه‌تۆ و‌ەک چڵکی سه‌گ له من حەرامی، کو‌تی کوڕه به‌د‌به‌ختی نا‌پیا‌و میر‌حوسێن پازده که‌سی گرت هه‌مووی جه‌وهه‌ری له ڕمب ده‌تکا، کو‌تی: له ما‌ڵه با‌بت ده‌نگێ مه‌که. وه‌ڵڵاهی پیاویش نه‌بێ ئه‌من خۆم له مستی ئه‌و دەنیم. وەده‌ر‌که‌وت.
هه‌رچه‌ند دايک و باب حه‌و‌ليان‌ده‌گەڵ دا فايدەی نه‌بوو، کو‌تی: غه‌یره‌مومکینه،
چون ئه‌و ئیفتیخارەی به کوشتنی مشکێک له سەر من‌کرد. مو‌عجين ئه‌گه‌ر وای زانێ، ته‌ڵاقی‌دا. ئه‌گەر‌چی ماره‌شی نه‌ها‌تبوو. قسه‌که‌یان شارده‌وه.
میر‌حوسێن پاش دو‌و مانگان هاته‌وه. قادر‌بەگ ته‌گبیری به خه‌ڵکی کرد، کو‌تی: ئه‌و کچەی من بێ مێرده، ئه‌و کابرایه‌ش ئه‌وه هاتو‌ته‌وه، دیاره به ژنی خۆی دەزانێ و ده‌ستی لێ هه‌ڵ نا‌گرێ.چۆن کار‌ێکی وا پکه‌ین ئه‌و کابرایه ببه‌تڵێ و ئه‌و ژنه ئازاد بێ؟
کو‌تیان: ئێمه بینیرینه مێشەی مۆله‌که، شێرێک هه‌يه ئه‌گه‌ر وه‌ده‌ر‌که‌وت به سەت کەس عیلاجی ناکه‌ن. و‌ەده‌ست شێری ره‌ش پکه‌وێ ده‌یکوژی. کچه‌که نه‌جاتی ده‌بێ.
له مه‌جلیسێ دا قادر‌بەگ کو‌تی: ئێمه ڕێگایه‌کمان لێبه‌ستر‌اوه، چارده ساڵه هات و چوی پێدا نییه. میر‌حوسێن کو‌تی: ده‌لیلی؟کو‌تیان: شێر‌ێکی لێ یاغی بووه، که‌س ناوێرێ هات و چوی ئێره پکا به‌و رێگایه دا.
میر‌حوسێن کو‌تی: شێر جانه‌وه‌ره بنیادەم دوڕو‌نده‌تره. چۆن شێرێک ئه‌و
یاغی‌گه‌ریه‌تێی ده‌کا؟ کو‌تیان: وایه وا، چه‌ند که‌سی به‌تڵاندووه.
میر‌حوسێن کو‌تی: ئه‌من سبه‌ينێ بۆ ئه‌و مێشه‌یه ده‌چم. شەرت بێ هیچ که‌س ده‌گه‌ڵ خۆم نه‌بەم. ئه‌گه‌ر شێره‌که ئه‌منی به‌تڵاند دیاره ئاو و گڵی ئێرەم به قسمەت بووه، ئه‌گه‌ر شێره‌که‌م به‌تڵاند، دیاره ئه‌نگۆ بێ کیفا‌یه‌تن.
ما‌ڵه با‌بی کچه‌که پێی خوش‌حاڵ بوون، دایکی کچه‌که زۆری پێ خوش بو‌و.
کچه‌که کو‌تی: حه‌یفه، فێڵیان لێ کرد، وه‌ڵڵاهی شێره‌که ده‌یبه‌تڵینێ.
میر‌حوسێن هه‌ستا چووه مێشه‌که، تازه گه‌ییشتبوه نێو مێشه‌که شێره‌که‌ی لێ په‌یدا بو‌و. چومکی شێره‌که زۆر یاغی و به هێز و به‌دفەڕ بو‌و، ئه‌گه‌ر میر‌حوسێنی دی هه‌ڵی کو‌ت اسه‌ری. مێشه‌که‌ش زۆر چۆڵ بو‌و. میر‌حوسێن به ڕمب و به شیر شێره‌کەی کوشت.
جا‌کوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌من که‌وڵی ئه‌و شێره نه‌به‌مه‌وه، با‌وەڕم پێ ناکه‌ن. شێر‌ێکی ڕەش بو‌و، تیسکی ئه‌وه‌نده درێژ بو‌و. شێره‌که‌ی کەوڵ کرد. کو‌تی: پێستی ئه‌و شێره ده‌که‌مه خه‌فتان. میر‌حوسێن ماندو‌و خه‌سته بو‌و، شێر یه‌کجار زەلام بو‌و. میر‌حوسێن له سه‌ر که‌وڵی شێری ڕه‌ش مه‌تاڵی کرد به سەرین و خەوی لێ که‌وت.
سۆسەن، ئه‌گه‌ر میر‌حوسێن نه‌هاته‌وه، ڕووحی وه‌ک ته‌یری تیژ‌باڵ له سه‌ری ده‌گه‌ڕا، کو‌تی: ده‌چم با ئاوڕیشی شێری ڕه‌ش بم، قووتم‌دا. خۆى دزیه‌وه، ئه‌وه‌هات بۆو جه‌نگه‌ڵه. بۆنی خوێنی لێ ده‌هات، جێگایه‌کی چۆڵ بو‌و. سۆسه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌مه‌شای کرد دیتی میر‌حوسێن خەوی لێ که‌وتووه.
جا‌کوتی: ئه‌و پياوه ئه‌و پیا‌وه‌بێ، حه‌یف پیا‌و نییه، ده‌نا ئه‌من ڕووحی خۆمم هه‌میشه ده‌سه‌ری ده‌گێرا و به قوربانی ده‌کرد. چو‌و، کو‌تی: بزانم پیاوه؟دۆخینه‌کەی کرده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌شای کرد پیا‌و بو‌و.
میر‌حوسێن سەری هه‌ڵينا و کو‌تی: سۆسەن ئه‌وه هاتی؟ قسه‌ی من که‌لێنی پۆڵايه به ئاسن جۆش ناخواتەوه. شەر‌تم کرد هه‌تا بۆ خۆى دۆخينم نه‌کاته‌وه تخونی نه‌کەوم، ئه‌وه دۆخینه‌که‌ت کرده‌وه.
له سه‌ر پشتی شێری کاری جێ به جێ کرد.ده‌ست به جێ نو‌تفەی لاس له سه‌ر
پشتی ئه‌و شێره گورا. جا میر‌حوسێن کو‌تی: حەز ناکه‌م ئه‌و شۆ پچینه‌وه.
کو‌تیان: سۆسەن وه دوای میر‌حوسێن که‌وتووه، به‌تڵاوه.
سبه‌ینی هاتنەوه به کەوڵی شێر‌یەوه. به پیریه‌وه چوون. سۆسه‌ن هات به دایکی کو‌ت، کو‌تی: ماده‌ری شاهانه ئه‌و کاره خێری منی تێدا بو‌و. وەڵڵا پیاوه و پیا‌وی و‌ەک خۆشی نییه. کو‌تی: ئه‌گەر چووم شێره‌کەی کوشت‌بو‌و. له کچی ڕەد بووم. ئه‌لعانیش مێر‌دی خۆم به سه‌ت هه‌زار ملوێن دنیا نادەم.
جا ئه‌وه میر‌حوسێن که‌ژاوه‌ی زێو و زێڕی بۆ ساز کرد و هێنایه‌وه بۆماڵه خۆی.
جا لاس له سه‌ر پشتی ئه‌و شێره گورا، بۆیه سورچی و‌زوراری و ره‌مکی و سمایل۔عوزەیری و هه‌مه‌وه‌ند و‌بەر‌مکی هیچیان پێ ده‌گه‌ڵ نه‌کرا.
ئه‌گه‌ر لاس بو‌و، کوڕ بو‌و، میر‌فه‌تاح ده‌حاڵی حەیات دا بو‌و، کو‌تی: ئه‌و نەسل و خانەواده‌به نا‌بێ بکوژێته‌وه. کو‌تی: نا‌بێ هه‌تا سێ گۆچی بدەنێ، ده‌شمه‌وێ شیری پڵنگم بۆ په‌یدا کەن. شیری پڵنگیان بۆ په‌یدا کرد، ده‌گه‌ڵ شیری گامێش تێکه‌ڵیان کرد. میر‌فه‌تاح کو‌تی: ده‌بێ بەوه گۆچ بگرێ، پاشان دایکی مه‌مکی بداتێ.
شه‌ش‌حه‌وت ساڵ پێ‌چو‌و میر فه‌تاح مرد. و‌ەر‌سه و نه‌تیژەی میر فه‌تاح ئه‌گەر گه‌یشتێ، میر‌حوسێن کو‌تی: پاش مير‌فه‌تاح ئه‌من پێم نا گوزەرێ. هاته‌وه خاکی باڵه‌کان، له کنیان ڕۆیی. ته‌قريبەن لاس عومری نۆساڵان بو‌و میر‌حوسینیش مرد.
لاس وا هه‌ڵکەوت یه‌که پیا‌وی دنیا‌یه بو‌و،دایکی ما‌بو‌و، سۆسەن بانو‌و خانم.
عێلی حەریر دوازده هەزار ماڵ بوون. برای میر‌حوسێن به سه‌ر ئه‌و عێله ڕا ده‌گه‌یشت، کچێکی بو‌و به نێوی خانزاده‌خانی حه‌ریری. یه‌کجار چازان و عاقڵ و تێگه‌ییشتو‌و بو‌و. زۆر جوان‌چاک بو‌و. پاش با‌بی، ئه‌و کچه به سه‌ر عیله‌که ڕا ده گه‌پیشت.
لاس که‌مێک لەو دوور بو‌و.عافرەت ئیداره‌ی دوازده هزار ماڵ حەریری پێ ناکری. کچه‌که بۆ مولا‌قاتی لاس هات. ئه‌گه‌ر هات عێلی حەریری چه‌ند‌ە ده‌گەڵ بو‌و. عێلی حەریری عێلێکی ڕه‌نگین بو‌و، سێ ڕۆژ ماوه.
له پاشان گه‌وره‌ی عه‌سر لاسيان حاڵی کرد، کو‌تیان: ئامۆزای خۆته، ئه‌گه‌ر بێتو‌و ده‌ست بدا مارەی ناکەی؟ لاس کو‌تی: ئه‌گه‌ر هات و مێردم پێ پکا دەی‌خوازم، دەمەەوێ.
به خانزاده‌خانی حریری‌یان گوت: ئه‌تۆ عافره‌تی، عافره‌ت ئه‌گەر شێر به
گوێان بگرێ، هه‌یبه‌تی پیا‌وی نییه. مێرد به لاس پکه.
عافره‌ته‌که کو‌تی: مێر‌دی پێ ده‌که‌م. ئه‌وه ده‌ست به جێ حیساباتیان ساز کرد،
خانزاده‌خانی حه‌ر‌پر‌ی‌یان له لاس ماره کرد.
جا لاس کو‌تی: جارێ عاقڵ و هۆشی وام نییه، تازه حەد و سەدی شه‌يتان پیێکه‌نینمه. پاش سێ ساڵی دیکه ده‌یگوێزمه‌وه. پچێته‌وه سه‌ر عێلی حه‌ریری، پاش سێ ساڵ خەر‌یکی تەداره‌ک ده‌بم، ده‌یگوێزمه‌وه.
نێوی ماليک بو‌و، ئه‌وه له‌قه‌بێیتی لاس.
لاس عافره‌تی بەڕێ کرده‌وه. عافره‌ت پێی خۆش نه‌بوو هەر ڵاقی بڕوا، یه‌کجار زۆر لاسی خۆش ده‌ویست. ئەوه خانزادەخان کار و باری خلاس بو‌و، لاس نارديەوه سەر عێلی حەریر‌ێ.
کابرايەک بو‌و لاس، هه‌میشه ئیشتیای له ڕاو و له شاخان بو‌و.
عێلیکیش بو‌و لە سەر‌حەدی ئێرانێ. مه‌لا داود و مه‌لا نه‌بی که گه‌وره‌ی ئه‌و عێله بوون، بۆ هێمنی و عاقڵی ده‌بو‌و پادشا ته‌گبیریان پێ بکا. ئه‌وانه گەورەی عێلێکی بیست و چوار هه‌زار ماڵی‌بوون، ئی سمایل‌عوزه‌یرییان. ئه‌وانه‌جافن، به عومری خوڵای ته‌عالا هیچ کوڕو‌موڕیان نه‌بوو هه‌ر‌کیان.
مه‌لا نه‌بی کچێکی بو‌و خەزاڵه شۆڕيان پێ‌ده‌گوت.ماسى له‌دەلیایه دا، به تیر چاوی ده‌ردێنا. ئه‌گەر شێر له لانێ ها‌ته ده‌رێ چ نێر و چ مێو. جوان‌چاکی و لايه‌قه‌یشی
وا بو‌و هه‌ر که‌س چاوی پێی پکه‌و‌تبایه دێوانه ده‌بو‌و، وە کێوان ده‌که‌وت.
ئه‌و عێله به سه‌ر عێلی ليتان و کاسه‌وه‌ندی و به‌ختییاری و سورچی و‌زوراری و
گيلانگیسی یه‌وه بو‌و.
ئه‌حمه‌د‌خانێک له سورچی و زورار‌ی‌ان هه‌ڵ‌که‌وت بو‌و، براییم‌خانێک له لێتان‌ى
هەڵ‌که‌وت بو‌و، ئەوانه زۆر ڕه‌شید و شوجاع بوون.
له مه‌جليسێ دا به مه‌لا‌نه‌بیان کو‌ت: ئه‌تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی، وه که‌س نییه ماڵ و ده‌وڵه‌تی تۆ بپارێزی. ئه‌حمه‌دخان به مه‌لا‌نه‌بی کو‌ت، کو‌تی: ئه‌گه‌ر بێت و خه‌زاڵ بدەی به من، ئه‌من ده‌ستت به سه‌ر ده‌کێشم.
مه‌لا‌نه‌بی کو‌تی: عافرەت ئیختییاری له ده‌ست خۆى دایه، ئه‌گه‌ر بێت و مێردت پێ پکا ده‌تدەمێ، به خەزاڵ‌یان گوت. خەزال کو‌تی: ئیشتیای مێردم نیه، نیشانەم پکا ئه‌مما ئه‌و ڕۆ خۆمی لی ماره ناکه‌م، را‌بووه‌ستێ.
ئه‌حمه‌دخان گه‌ردن‌لغێکی دایه، ڕیشوەی هه‌مو‌و ده‌هاته سەر پشتی. سەر‌پاک جه‌واهێرات بو‌و. که‌مبەرێکی سێ قو‌ببەی یاقووتی عه‌بدولحه‌سه‌نی دایه، سه‌ری نه‌قێبی که‌مبه‌ر‌ەی ئه‌ڵماسی سپی بو‌و، خەر‌اجاتی مەمله‌که‌تێک بو‌و. ئه‌وه نیشانەی کرد.
لاسيش بۆ ڕاوێ چل که‌سی ده‌گه‌ڵ خۆى هێنا و هات. هێنده غرور و مه‌ست و شوجاع و ڕه‌شید بو‌و تای نه بو‌و. ئه‌وه له مه‌کانی خۆی هات بۆ نێزیکی عێلی مەلا‌نه‌بی بۆ راوێ.
ئه‌گه‌ر لاس بۆ ڕاوێ هات، به عومری خودای ده‌بو‌و خه‌زاڵ ده‌گه‌ڵ بێريان
بێ، خەزاڵه شۆڕی مه‌لا‌نه‌بیان ڕەئیس بو‌و.
به عومری خودای ڕۆژ وه‌ر‌گەڕا بو‌و، که‌وتبوه پاش نوێژێ.
لاس جه‌یرانێکی هێنا خوارێ له گەوەڕی شاخی. لاس تیرێکی هاویشت وه پاشووی کەوت، به سێ ڵاق هەڵات، به سه‌ر یێریان دا هات. خه‌زاڵ کو‌تی: بیگرن. شوان و فڵان که‌مه‌ندیان هاویشت و گر‌تیان. لاس سەری وڵاغی ڕاگرت.
خه‌زاڵ ئه‌گه‌ر چاوی پێ که‌وت، کو‌تی: ئه‌و نێچیره ئی ئه‌و سواره‌یه، دەزانێ
ژنین بۆیه نه‌هاته نێومان.
سواره‌که‌ی شه‌و و ڕۆژ ده‌کوتی وڵاغت له چۆڵی و له بەڕڕیه
نازانم نه مەستی و نه ئەغياری، هیچ ئاگات له خۆت نييە
ئه‌تۆ ده‌گه‌ڵ جەیرانی پێ به خاڵت کردووه تير ئه‌ندازيه
نێچیری مێردان ماڵی خۆیه‌تی و ماڵی هیچ که‌سی دیکه نییه
بۆ به وڵاغت وچان گرت و ته‌مه‌شای خرخاڵ و بازنان ده‌کەی، نه هاتيه نێو
عێلی مەڕييه؟
سوار بووى له وڵاغێکی رەش‌کوێی نێو‌چاوان سپييه
له تۆ وایه ئه‌و دنیا‌یه چؤله، له تو زیا‌تر که‌سی دیکەی تێدا نییه
چونکه هێنده پیا‌وی ڕاوه‌ستاوی له سه‌ر عیسمەت و شەرت و شوێنی پیاوییه
چه‌له‌نگی گو‌اره زێڕ، به‌من ده‌لين: خه‌زاڵ و خه‌زاڵه شۆڕی مه‌لا‌نه‌بییه
عه‌کسی من به عه‌مدەن ده‌کێشن، دەیبه‌نه‌وه بۆ نێو ده‌وڵه‌تان، هه‌تا چاپ‌زه‌نه له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نگییه
سواره نا به‌ڵەدی، پێم وایه به‌ڵه‌دیت به‌و مەمله‌که‌ته نییه
ئه‌من حه‌زێ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆکه له من ببیەوه به مێهمان و بۆ میوانییه
هه‌تا بزانم عەسڵ و نه‌سه‌بی تۆ چییه
یا‌نه باب و باپیری تۆ کییه
چونکه ئه‌تۆم چاو پێ‌که‌وتووه به جوانی و به پییاوه‌تییه
له نێچیرت نەپرسی ئه‌گه‌ر چی نێچیرێک قابیله‌تی نییه.
فه‌رمو‌و به وڵاغت بگرە و‌چانه
بۆ خۆت له من ببه‌وه به میوانه
ئه‌وه لاس بانگی کرد:
کو‌تی ئەرێ کیژه‌که‌ی چاو بەنگییه
سه‌ری منت بێته‌وه به قوربانی سه‌رییه
مژانگی ئه‌برۆت بو‌و به تير، داومی له جه‌ر‌گییه
دیشێ، ژان ده‌کا، ژانی هێدی نییه
ئه‌گه تۆ بڕۆی، ئه‌من له کێ میوان بم؟ خه‌بەرم بده‌یه به ئەسسه‌حیيه
خەز‌اڵ پێی گوت: به من ده‌ڵین خەز‌اڵ و خەزاڵه شۆڕی مەلا‌نه‌بییه
نامزەدی ئه‌حمه‌دخانی سورچی و زورارييه
شێست کڵفه‌تم هه‌یه، پاکی که‌مبەرەی پیرۆزه‌ی له پشتییه
ئه‌گه هاتی ون نابی، مه‌لا‌نه‌بی ساحێب نێوه، قەت نه‌ترساوه له نانییه
ئه‌و نێوه‌نیوه له‌و زیا‌تر که‌سی وا ئه‌ڕشەدتر و ساحێب دارایه‌تی و قۆناغی تێدانییە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).