A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: بەیتی موحەمەدی حەنیفه
Performer: unassigned
Category: Beyt
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
خالق هه‌ر ئه تو هه‌وی
تۆ بڵندان ده‌که‌ی نه‌وی
مردن هه‌ورازی قەوی
که‌سی لێ وەسەر نا‌که‌وی
که‌سی لیێ ناکه‌ویتە سه‌ر
دنیا بۆ که‌س نییه هه‌تا سەر
ئه‌توی ڕوحبه‌ر و ڕوحدەر
به‌یتێکم ها‌ته سه‌ر زار
یا سه‌عید و یا غوفار
یا که‌ریمی که‌ره‌مدار
قه‌تم نه‌کوتوه چجار
بۆم ڕەو‌ان پکه‌ی ئه‌و جار
بۆم ڕەو‌ان پکەی سوبحان
من ده‌بڵێم بە ڕوح و جان
ئی زەمانی ئه‌سحابان
وه‌ختی سه‌یدی ئاخری زه‌مان
ڕەئیس بو‌و بۆ ئه‌ملییایان
زه‌مانه وه‌ها هه‌ڵ برد
خوداوه‌ندی میری مه‌زن کار‌ێکی وای کرد
دەجه‌یلی و فوزه‌پلی له‌شکر‌ێکی گه‌وره و گرانیان ده‌کرد
به ئه‌جه‌له و ده‌ستو‌وبرد
له عەرزه‌ڕۆم‌ێ هه‌ڵ برد
ڕووی له مەمله‌که‌ته‌که‌ی مه‌ککه و مەدینان ده‌کرد
سویند به سه‌ننه‌می گەوران
موسوڵما ن‌ببنه بەوران
پچنە بن پەڕڕەی هەوران
سه‌ر‌یان دێنين به تەوران
له قا‌لبيان ده‌ستێنین گیان
نا‌بێ بمێنن موسوڵمان
دنیامان بۆ ده‌بێ ڕەو‌ان
موسوڵمان کاریکی وایان کردووه
دنیا‌یان خراپ کردووه
هه‌چ جێیه ڕوویان تیێ کردووه
سەر و‌ەک ته‌رزه که‌وتووه
بێ ڕه‌فیق و بێ ئامباش
که‌لاک دەخەن وه‌ک قەل و داڵاش
لشکریان ساز کرد خاش‌خاش
ئه‌گه‌ر له ئەرزه‌ڕۆمێ هه‌ڵ برد
ڕوويان له مه‌ککه و مەدينان کرد
هه‌وەڵ مالیکی هه‌ژدەر
قەر‌ەوڵ بووە بە جه‌وهه‌ر
زانی له‌شکریان ها‌ته سەر
هه‌موی کافری بەد حو‌نەر
به نیزام و به عه‌سکەر
به گور‌ز و شێر و خه‌نجەر
له خۆیان داوه جه‌وهه‌ر
به تا‌نوت و به حو‌نەر
ئه‌وه موسوڵمان لشکریان ها‌ته سه‌رئ.
ئه‌و محەممەدی ساحێب جەماڵ
به بێ فکر و بێ خه‌یاڵ
دانیشتبو‌و خۆش ئه‌حواڵ
ده‌گریان ماڵ و منداڵ
خالق هەر ئه‌تۆی لە سەر
دنیات دانا سه‌رانسه‌ر
کێوت لێ‌کردنه له‌نگه‌ر
هاتن کافری بی‌حو‌نەر
ئهسحابەی ساحێب جهوهەر
گور‌ز و گۆپاڵ و خه‌نجه‌ر
لە مه‌دينەی که‌و‌تنە دەر
له‌شکر کر‌ان بەر‌امبەر
لشکر ئه‌و به‌ر ئه‌و بەره
ئه‌سحابه پەڕ به سەره
پرسیاریان کرد له وانه
له سه‌ر چتانه ئه‌و گه‌ڕانه
بۆ ئیره خاکی خۆتا‌نه
یان بێزارن له جا‌نه؟
ئیعلانی‌شد‌یان‌دا.
کە ڕۆژ له بورجی منەو‌و‌ەر ده‌هاته دوره
پاڵه‌وانێک له خۆی قایم ده‌کرد
گور‌ز و که‌مه‌ند و شیر وخەنجەره
مەردێکی یه‌کجار ساحێب حو‌نەره.
ئه‌گەر داده‌نیشن له مه‌جلیسی دە رەنگینه
زۆر درێژە مه‌که‌نه‌وه له قسه و له بوختانی که‌س نه‌دینه
به عام سڵاوات بده‌نه‌وه له دیداری محه‌ممه‌دی‌مه‌دينه.
ئه‌گه‌ر داده‌نیشن لە مەجلیس و دیوەخانه
زۆر درێژه مه‌که‌نه‌وه له قسه و له بو‌ختانە
بە عام سڵاوات بده‌نه‌وه له دیداری پێغه‌مبەری ئاخری‌زما‌نه.
له گەڵ ئێيوه‌مه ئەهلی ما‌جەرایە
که‌سێکی ئه‌گەر جان‌فیدایه
شێره و مه‌ر‌ده و لە شەڕێ هه‌ڵنایه
بزانن‌ئەوه مو‌قه‌دده‌ری خوڵايه
کافران له‌شکریان دوایی نایه
ئێمه کەمێک ته‌ڵخ ئه‌حواڵين
ئەو‌ان ده‌ڵین ساحێبی گه‌نج و ما‌ڵين
به فه‌ر‌ما‌نی بێ‌مەکان
ساز بوون له‌شکری ئەسحابان
خێوه‌تیان له پێش هه‌ڵدان
وه‌کوو شێری گەر‌مه‌لان
چۆن ده‌بو‌و سويحان سوبحان!
گرتیان دەرگاهی ڕه‌حمان
تۆز گرتی بەری عاسمان
به‌رامبه‌ر‌یان ڕاوه‌ستان
قه‌ت زه‌ڕڕێک نه‌ده‌ترسان
له بۆ ڕۆژی دل هێشان
بۆ قره‌قڕ و شير لێکدان
ڕاوەستان بۆ فکر و سان.
پاڵه‌وانێک له کافران ها‌ته مەیدانێ، ئەو پاڵەوانە
بەیتی محمەدی حەنیفە
هەر ڕوژەی سێ ئەسحابەی نەبی دەبڕیەوە سەرە
ئەسحابە پێیان نەدەبردەوە زەفەرە
یەگجار ڕەشید و بە حو نەرە
رووپۆشی نیقابیکی گەوهەرە
هەتا نۆرە دەکەوەوە وەختی شێر‌عەلی هەیدەرە
بە ئیجازە ئەو لە خیوەتێ دەهاتە دەرە
بو‌و بە قیامەت، لەشکر ڕاوەستان ئەو بەر ئەو بەرە
مەیدان مەیدانی هەیدەرە.
سبحەینێ هەتا ئیوارێ
خوێن وەکوو باران دەبارێ
شەڕ و کێشە و قەڕقەش و بنارێ.
هەر تک لایان قووەت دارن
هەرتک و‌ەک شێر ئینتیزارن
ساحێبی جەوهەردارن .
سوبحانەڵڵا چۆن قەوماوە!
هەرتک لەشکر مەحتەل ماوە
هەتا حەوت ڕۆژ ئەو دو‌و لاوە
کەللەیان لە یەکتری داوە.
سبحەینێەک وەختی تاو هەڵاتە
کەوتنە مەیدان و قاش قاش و هەڵاتە
ئەو ڕۆ کە ڕۆژی خەباتە
هەرتک بە حو‌نەر و ساحێب زاتە.
چون زەمانی پێغەمبەرەا
دەپاڕاوە، دەیگوت:
خودایە هەڵبەت تۆ موقەددەرت لە سەرە
دەنا عەلی بەجەوهەرە
بۆ هیچ پێی نابا زەفەرە
ئەو کەوتنە شان کێشانە
شەڕە و گەردن بادانە
دەپسێن ئاڵقەی زرێیانە
بە عومری عومردار و عومر بەرە
تۆفیقی خستە دەستی ئیمامی هەیدەرە
لە عەرزی دا، خستی،
جووتیک زەردە مەمی کەوتەدەرە.
کوتی: مەر‌د بەو مەمکوژە و ئەمن بەرە
دەبمە غوڵامی ئەو پێغەمبەرە
ئەتو بم کە دەست نەزەرە
بم گرە، بلی: دەست بەسەرە.
ئەوە دایکی محەممەد حەنیفەیەیە.
ئەگە هینایان سەلامی کرد و تەعزیمی کرد؟
[پێغەمبەر] کوتی : کیژی چاو بەنگییە
ئەتۆ عەسلت فوزەبلییە
پاڵەوانی و‌ەک تۆ نییە
پێم بڵێ ئەتۆ نێوت چییە؟
کوتی: نێوم ئەستییە
ئەی ئەستی سەر بە دوژوارە
کەلیمەی شەهادەتت بێتەوە لە زارە
تا لە ئەسحابەیەکت پکەمەوە مارە
خودا پێکی هێنای کار و بارە
لاچو لە سەر دینی کوفارە.
ڕا وەستا بە تەڕدەستییە
جا بزانین ئەوە جوابی چییە؟
دەیگوت: ئەی نەبیە، تۆم نەبییە
چەندی ئەسحابەی هەن لە عەرزییە
هێندەش بێن، بلین : ئەوە هەموەی عاسمانیە
هیچ ئەسحا‌بەم قەبووڵ نییە
هیچی لە قابیلی مندا نییە
لە رۆژی مەیداندارییە
من شێرم ئەو‌ان ڕیوییە
بۆ عەلی بوم بێ بەرییە
حاشا لە دای و بابییە
لە مڵک و شاە و تەختییە
لە عەلی زیاتر کەسم قەبووڵ نییە.
جافەرموی: ئەستیێ سەر بە دوژوارە
کەلیمەی شەهادەتت بێ لە زارە
هەتا لە عەلیت پکەمەوە مارە.
کوتی ئەو ئەستی دە زەریفە
نێویان لێ گۆڕی، نێویان نا حەنیفە.
لەو ئەستی دەدەم دوڕە
ساڵە وەختى تێ وەر نە گەڕا
خودا بەوی دەداوە کوڕە.
لەو ئەستی دە زەریفە
خوڵا دەیدایە کوڕێکی بێ ناقیس ولەتیفە
نێویان دەنا محەممەد و
بە دایکی هەڵیان دەدا ایبنو حەنیفە.
ئەگەر ئەوە گیرا، کافران شکان
گەڕانەوە بۆ قەیسەری ڕۆمێ
حەزرەتی عەلی حەزرەتی فاتمەشی ژن بو. ئەو محەممەدە سێ ساڵ لە حەزرەتی حەسەن و پنێج ساڵ لە حەزرەتی حوسێن گەورەتر بو‌و.
چون خودا دنیای وا دانا
لە زەمانی حەزرەتی تا دەکەوێتە ئەو زەمانە
محەممەدیان ناردە دەفتەرخانە
دایکی بەدڵ موسوڵمانە.
محەممەد زرینگ و خۆش ئەحواڵ بو‌و
وەکو شمقاری خاڵ‌خال بو‌و
بە و‌ە پێک نایە مندال بو‌و
بە سەر مامۆستای دا زاڵ بو‌و.
خوێندی خوێندنی تەواوە
بەعومری خودای و ڕزقاوە
کوڕێکی زۆر ساحێب ناوە
بەعومری خودای دروستی کرد
بلین ساحێب ناوە
بۆ رۆژێک ئەگەر بڵێن لیێ قەوماوە.
پادشایە هەر تۆ رەحمانی
عومری لە چاردە ساڵانی
لەمەککە و مەدینان بو‌و بە نان گرانی
چونکە موقەددەر خودا وای داوە
نان و ئاویان کەم ماوە
بەیتولماڵە بەتاڵ کراوە
کار‌ێکی خراپ ڕوی داوە.
ئەوە حەزرەتی عەلی هاتەوە،
سێ میوانی دەگەل بوون
چون ئەو‌ان هێندە مەستی خوڵایی بوون نەیان دەپرسی چمان هەیە و چمان نییە.
میوان برسی بوون
خەڵکی تاییفێ بوون، ماندو‌و بوون
فەرمووی: نانی بێنن بۆ میوانان
مەحرەماتە پێیان گوت: ئاخر نییە
جا کوتی: ئەگەر نەبێ ئەمن خەجاڵەتی میوان دەبم،
جاچون میوانم دەگەل بێت و هیچمان نییە؟
غوڵامێکیان بو‌و نێوی تەتەر بو
کوتیان: ناردومانەتە بەیتەلماڵ
لە وێ بۆ کەس نەماوە هەتا بۆ ئیمە
محەممەد حەنیفەی دەستە و نەزەری ڕاوەستا بو‌و،
بزانێ چ عومرێکی هەیە بیکا
ئیمام بو‌و شێری جەببار
لە گەل کوڕی گرت بنار
میوانم دێتن هەزار
نەبێ نە نان نە ئاردی
یکەومە سەر قسەی ساردی
میوان بڕوا بێ دەرخوارد
پکەومە سەر قسەی دە سارد
میوان خێر و بەرەکەت
لە بۆ دنیا و قبامەت
لە بۆ دونیایە سفەت
لە بۆ قیامەتێ جەننەت
نانداران کاری خۆ کرد
گۆیان لە مەیدان دەر کرد
روحیان لە دۆزەق هەڵبرد
رویان لە جەننەتێ کرد
بێ نانان بێ ئیمان مرد.
چون دەبێ تو ئەوە بزانی
تا عومرت ببێ فانی
بێ خۆراک و بێ نانی
ئەمن تەڵخە ئەحوالم
موواخیزەی ماڵ و منداڵم
ئەمن بە وەم نەزانی
بێ خۆراکی و بێ نانی
لە کنە خۆی تۆ نۆجوانی
ساحێب گورزی گرانی
ئەتو خوارزای کافرانی
چاکم بدەیە مەیلە
خاڵی ئەتو فوزەیلە
مەملەکەتی دو جەیلە
سویندم خوارد بە بێ‌نەزیر
دەبێ پچی و نەبی گیر
کافران بگری بەیەخسیر
دەغڵ پەیداکەی بەشیر
کافران پکەی دڵ مەلول
ئەگەر پچیە ئەستەمبول
بە حوکمی گورزو بە شأن
بە فەرمانی شای ڕەحمان
لە پیش دا پچو نێو خاڵان
بە حوکمی شیری دەببان
دەبێ پەیدا کەی دەغڵ و نان
من ڕوو زەردم لە میوان
ساز بە، زوو بە مەبە گیر
هیچ مەکە بەهانە و تەقسیر
ڕەفیقی بێ موبەشیر
چوونە نوێژی، لە مزگەوت بوون هەتا کەوتنەشەوی. کوتیان: نەهاری نەداوینێ پچینەوە شتێکی زۆر چاکمان دەداتی. ئەگە هاتنەوە، دەشی‌زانی هیچیان نییە، بەحەزرەتی فاتمەی کوت: نانی بینە. پیاڵیکی خۆی دانا، ئاوی تێ کرد، کوتی:
بیسمیللاهە ڕڕەحمانە ڕڕەحیم
بە قوووەتی حەق کارسازی قەدیم
ئیلاهی ئەگەر ئەتۆ چدەکەی
لە میوان و ئیمامم خەجاڵەت نەکەی.
ئەگەر هێنای ئاوەکەی دانا، شەمێکیان هەڵ کرد‌بو ، ئیمامی عەلی کوتی : شەمەکە بکوژێنەوە. تەمەننای کرد، کو تی: ئیلاهی خەجاڵەتم نەکەی. کوتی : چراکەمان کوژاوە، بیسمیللا قەیدێ نا‌کا. بە عومری خودای خوانیکی بەحەشتی هاتە سەری قەت قەتیان نەخووارد بو‌و. ئاوەکە بو‌و بەو تەعامە. نیعمەت بە زیادیان کرد. کوتی : چراکە هەڵ مەکەوە بۆ خۆشتان نانی پخون. ئەوێ شەوێ رەفتاریان بەوە کرد.
جا ئەوە محەممەد دەچوە نێوچەکان
فووی دەکرد لەیەک یەکان
سابلە تۆزی دەتەکاند
لە بۆ خەزای کوپەکان
دوازدە دو‌و زەرگی نادر
سەر پۆڵای قەرە تەمر
یەک له یەک بە قیمت‌تر
زەنگ دەسووتێن و‌ەک ئاگر
یەکیان لە یەکیان چاتر
نەی کرد ئەندێش و فکر
دوازدە دوزەرگی دوشوار
سەر پاک پۆڵان و نووک‌دار
ئاو دراون بە زهەری مار
پاک غەدەنگن و‌ەک ڕەشمار
لە بۆ خەزایە کو‌ففار
دوازدە دو‌و زەرگی نادر
هەڵ گیران ئەتو بگر
زرێ و قەلغان و خەنجەر
زدەو قاغان وخنجر
تیر داندران ئەو بەر ئەو بەر
وا لە خوی دەدا حو‌نەر
دوازدە بو تیخی دەببان
جەو هەریان لێ دەرژان
وه‌کو شیری گەرمەلان
جه‌و‌هه‌ر‌ده‌تکێ له چاوان
له بۆ خه‌زای کافران.
مه‌تحی چه‌کان خلاسه
به‌غيرەت و ممتاسه
له سه‌ر ئه‌و ده‌نگ و باسه.
زرێ و قه‌لغان و مه‌تاڵ
دوازده خه‌نجەری دەم لاڵ
حازر بو‌و گور‌ز و گۆپاڵ
دڵ دەستی کردن به‌ناڵ
بۆ خه‌زایه دین به‌تاڵ.
مەيته‌ر عه‌بدو‌ڕڕه‌حما‌نه
بڕوا بۆ مەيته‌ر‌خانه
قابیلی من لەوانه
جیهان په‌یما سوڵتانه
بۆ ڕۆژی لێ قه‌ومانه.
جیهان په‌یما بو‌و سم خڕ
گوێ مه‌قه‌ست و مه‌نزل بڕ
نرکەی دێ وه‌کوو کوڕکوڕ
له بۆ خه‌زای گاور قڕ
جیهان په‌یما به‌حرییه
قه‌ترێک نێوچاوانی سپییه
که‌س وڵاغی وای نییه
عه‌سڵه شێر خەز‌اڵيه
ها‌ته ده‌ر له مه‌يتەر خانه
کلک به‌يداغی شاهانه
گه‌ردن ماری کویستانە
چاو وه‌ک زیرەی کرمانه
زین و سه‌قاو بێته خوار
پاک ئاوریشم و سەده‌فکار
که‌س نه‌يديوه مه‌گه‌ر ئه‌و جار
با ساز پکەن ده‌سکه و سار
لغاو ەڵای دەسته و شار
ساز بێ ئه‌ڵڵای ببێ یار
له بۆ خه‌زایه کو‌ففار
سێ سەت و‌شتر به قه‌تار
ئەو سێ سه‌ته پکەی بار
فەرەغه‌نیمان بێ ئه‌و جار
که‌مه‌ندی شانه و شانت
ده‌چییه ماڵی خاڵا‌نت
شیر و خه‌نجەر و ساتور
یان به خوا ویست یان بە زۆر
یان به خوا ویست، ته‌کلیفدار
یان به دو‌وزەرگی دوژوار
دنیا‌یان لێ پکه به زه‌هری مار
قا‌بیله‌تیان نییه کو‌ففار
من پێت بڵیم نسيحه‌تکار
چونکه جه‌بعەی ئيمەيه
له موسو‌ڵما‌نه‌تی دا هه‌یه
ئه‌من جه‌رگم لەت له‌ته
موسوڵمان به قیمه‌ته
ده‌بێ دڵت نه‌سر‌ەوێ
به ڕۆژ هه‌تاکوو شەوێ
سێ سەت بارم لێت دەوێ
ئەو‌ساز بو‌و. ئه‌وە دایکی ها‌ته دەری،
کوتی: لە ڕکێف سوار به وه‌کوو مەر‌د
قه‌ت نه‌خه‌جڵێی شێری زه‌رد
له گه‌ڵ با‌بتم کرد‌و‌ه شەرت
مەرد‌بی، نه‌بی به نا‌مەرد
کافرم بۆ بکەی که‌رت و پەرت
خودا بتدا‌تن ئیقبال
بی گێڕنه‌وه تا سەت‌ساڵ
کافر پخه گاڵه‌گال
نێو‌با‌نگت بڕوا عه‌بداڵ
ئه‌گه‌ر بۆ خۆت بزانی
له من و عه‌لی مه‌ردانی
شیر‌ێکی بێ وچانی
ده‌چيه ما‌ڵه خاڵاني
بڵی: ئه‌گه ها‌توم ئه‌ی یارم
ئه‌منيش له‌نگۆ بەژر‌دارم
پیاو‌ێکی زۆر وشیارم
من ڕمبێ ده‌چه‌قێنم
خوێنتان ده‌پڕژێنم
حه‌قی خۆم لێو دەستێنم
یان سەرو دەپەڕێنم
قسان نه‌که‌ی یه‌ک به یه‌ک
يه‌خسير نه‌بی تو ئه‌و جار
ناممێنێ حورمەت و چار
سەت جا ر‌بەو نه‌بیه نازدار
لێم بدەن تا‌نووت و هاوار
مه‌جبورم ده‌بمه‌وه کو‌ففار
گرمەت بێ عاڵەم بزانێ
وه‌کو هه‌وری عاسمانێ
که‌مه‌ند پخە سەر شانێ
که‌مه‌ند‌باوێ سەر ملی
سەر به‌بێ ئه‌جه‌ل ناشته‌و‌ە بن گڵی
دیفاح لازمه ئه‌ی یار
ئەی فرزه‌ندی رێی دیار
به وەت پێکدێ کار و بار
خۆت بسپیره به سه‌تتار
دوعای دايک بۆ عه‌ولاد
خودا قه‌ت نایدا به باد
ده‌چیه چۆڵی و چۆل وڵات
پێغه‌مبەر بێ له فر‌یات
دەچیە هیچ‌کەس نە‌ناسە
کوڕێکی‌زور‌ممتاسه
فريات بێ حه‌زره‌تی عیسا
له خۆت ده‌تا نووت و حو‌نەر
گۆ له مه‌یدان بەره دەر
به غیر‌ەت و به جهوهەر
ها‌نام ساڵح پێغه‌مبەر
ده بڕۆ له سه‌رایه
به هومێدی‌خودایه
به‌ردی سارد و گه‌رمت وەبەر‌پێی نایە
ئه‌وه هات، هه‌چ مه‌نز‌ليکى‌هات کافران جڵەوگیریان لێ دەکرد دەیگوت: دەچمە مەملەکەتی فوزەیلی و دوجەیلی. خاڵی نێوی شەنگ بو‌و. ئەوە هات، لە بەر خاڵی کافر لە هیچ جێگایەک جڵەوگیریان لێ نەکرد.
وه‌کوو شێر، خۆی نه‌کرد لات
پێی بڵێن خوار‌زات هات
من پیاو‌ێکی به فامم
شێری ده‌وری عه‌یامم
شه‌نگ ئه‌گه‌ر‌زانی له خۆێ دا حو‌نەر و زات
به ئیستیقبا‌لييه وه هات.
به‌گاو و گه‌ردون بۆ کردن. ئه‌گەر نیشانەی خوشکی پێ یو‌و ئیحتیرامی گرت. جا بردی بۆ ماڵێ، مێهمانی بو‌و تا حەوت ڕوژ. جا کوتی: مه‌تڵه‌بت چییه؟ئه‌وه‌ندەی بۆوم بکرێ، ئه‌گه‌رچی مه‌زهه‌بیشمان يەک نییه، بۆت پێک دێنم. کوتی: به‌خووایشت یان شه‌ڕاڕەت له مەمله‌که‌ته‌که‌ت ده‌خەی. کوتی: ئه‌گه‌ر شتێکی به خوایش پێک بێ شەڕ و خوێن رێژی دەوێ؟ کوتی: له‌مەمله‌کەتی ئێمه بێ ده‌غڵييه.
سێ سەت و‌شتر به قه‌تار
به بێ گفتوگۆ و پرسیار ده‌بێ هه‌مووم بۆ پکه‌ی بار
له گەڵ شێست هه‌زار دینار
له دنیای پیێ بکەم رفتار
گوێت له من بێ ئەی حو‌نەره
نه‌ڵێی فه‌قيره و ده‌ست به سەره
حه‌قی دایکمت له‌سه‌ره
لە جه‌نگێ ڕا نامێنم
شا‌بازی چەنگ به خوێنم
حه‌قی دایکم ده‌ستێنم
کوتی چاو‌بازه وه‌ک سه‌قره
به‌ها‌نەم پێ مه‌گره
حه‌قی دایکت وه‌رگره
هەچی کوتی دایه، ڕوحمى پەڕیە سەری، دڵی محممەدی ئاسوودە کرد. ده شه‌وی به میوانی ڕاگرت. بۆ خۆشی سەد وشتری دایە. ئەوانیشی بۆ بار کرد. قه‌ز‌نه‌فەر‌ێک بو‌و، یه‌گجار زۆر پاڵه‌وان بو‌و، له نێو کافران دا که‌سێکی دیکه نه‌بوو تای وی بێ، نێو‌بانگی مەمله‌که‌تی گرتبوو، خه‌لکی‌مرریخێ بو‌و، ئاخر وه نه‌بێ ئه‌گه‌ر پادشا بێ، ته‌واوی پادشا وه‌پیش خۆیان ده‌خست.
پادشا‌یه‌ک بو‌و، نێوی ياقوب شا بو‌و، کافر‌بو. کچێکی بو‌و نێوی شه‌عره بو‌و، ژنێکیشی بو نێوی گوڵەندام‌بوو.
قه‌ز‌نه‌فه‌ر رۆژێکی له ته‌للاشی زۆرخانه ده‌هاته‌وه، به بەر سه‌را‌پەر‌ده داهات.
شه‌عره جوانێک بو‌و، لايه‌قێک بو‌و، ده‌بو‌و پچیه تەماشا‌یەی.
ئه‌گه‌ر هات چاوی پێ که‌وت. له سه‌ر ته‌کی په‌نجه‌ره شه‌عرە ڕاوەستا بو‌و، شێست و شه‌ش تار زولفی عەمبەر ئاسای به‌ر‌دا‌بووه و پرێشان کردبوو.
چومکی نۆجوانه ده‌لێی شه‌هينە
گوڵ دڵی بولبول ڕفێنه
ئه‌و قه‌ز‌نه‌فه‌ره ئه‌گه‌ر چاوی پێ که‌وت و‌ەک به گاز ڕه‌گی به‌ده‌نی هه‌مووی ده‌ربێنن به‌و قەر‌اره بو‌و. جاکوتی:
قوربا‌نی له‌نجه و گوفت و ناوت بم
قوربا‌نی هه‌نیه‌ی نه‌شيوا‌وت بم
قوربا‌نی لیمۆی ده‌ست لێنەدر‌اوت بم
شەرت بێ خه‌ریکی شه‌و ڕاوت‌بم
ئه‌وه‌هاته‌وه.تيخ له ده‌ستی شەعره بۆوه له جه‌رگی قەر‌نه‌فه‌ری حه‌رامزاده درا له پشتی ها‌ته دەرێ. هێندەش ساحێب حو‌نەر بو‌و شەر‌می له که‌س نه‌ده‌کرد، پاش یازده سه‌عات تیری شەعره دڵی دێشاند، دڵی نه ده‌سه‌ورا. ها‌ته مه‌جليسى شا، شا کوتی: بۆ وا ناڕه‌حه‌ت و شێواوی؟ کوتی: ئه‌من دایمه له زۆرخانەم، چه‌ند کەللەی دوژمنم بڕیوه، چاووم به کچی تۆ که‌وتووه، ئه‌گەر نه‌مده‌یه‌ی یان ته‌ختت لێ تێک ده‌دەم یان خۆم ده‌کوژم یان مەمله‌که‌تت لێ ده‌شێوێنم. کوتي: مۆڵەت، بیست و چوار سه‌عات جوابت ده‌ده‌مه‌وه.
پادشا پرسی به و‌ەزیران کرد. چ جوابی قهزنەفەر بده‌مه‌وه؟سبحه‌ینی به من ده‌ڵێن کچی خۆی داوه به کابرایه‌کی پاڵه‌وان!
پێکم بێنن نیاز
سی ده‌دەن به‌سی، باز ده‌دەن به باز.
ئه‌من پادشام نامزەدی کچی من ده‌بێ پادشا بێ نەوەک نمه‌ک‌خۆر و پاڵه‌وانێک بێ. جاکوتیان:عیلاج په‌زیری نییه، ئینتیهای مەراتيب ته‌گبیرێکت بۆ پکه‌ین. ئه‌سەحا‌بەی ڕۆژ‌ئاوایه ده‌لین پێغه‌مبه‌ر‌ێکیان بۆ پەيدا بووه، ته‌واوی دونیا‌یان موسته‌خەر کرد. ده‌ڵین ئاموزایەکی هه‌یه، نێوی عه‌لييه، غه‌یبه‌ری تێکدا، چی کرد و چی‌کرد. ئه‌و شه‌ڕه هەر دێته سەر ئێمه. پێشه‌زین په‌ڵپ له قەز‌نفەر بگره بڵێ: پچو سەری عەلی و چل ئەسحا‌بەم بۆ ببڕه. تەواوی بوتپه‌ره‌ستی دنیایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیفتیخاره بکا تەمه‌للوق به تۆ ده‌که‌ن. جا کورتی ببڕینه‌وه. سبه‌ين‌ێ بە قه‌ز‌نه‌فه‌ر‌یان کوت، کوتیان: ئه‌گەر بچی سه‌ری چل ئه‌سحابه و عه‌لی ئه‌بو‌وتاليب بێنی ئیمه‌ش شه‌عره‌ت ده‌ده‌ینێ. جاکوتی:به‌شەر‌تێک ئه‌من ده‌چم ئه‌گه‌ر شه‌عره و گو‌ڵەندامی دایکی ده‌گه‌ڵم‌بن. ده‌بێ به خيوەت و تەدار‌ەک و باره‌گا و به هه‌مو‌و شتێکه‌وه ده گه‌ڵم بن.
ئه‌ما‌کوتی: شاهم ناچم به‌ته‌نێ
ڕه‌گه‌ڵم خه قۆشه‌نێ
عه‌لی پێم نه‌کا په‌نێ
جاکوتی: قەزنه‌فه‌رەی دولێره
من ده‌ڵێم تۆ گوێ بدێره
پاڵه‌وانان بژمێره
پالەوان بێن‌بیان بینم
گورزیان هه‌ڵ بسه‌نگێنم
سووک بێ سینگیان هه‌ڵ دێنم
جاڕچی چو‌وبۆ سەر تالار
چریکاندی له چوار که‌نار
که‌ڕەی ته‌واو شێست هه‌زار لەشکر جمی و ها‌ته خوار
به‌ره‌و شاقه‌تڵی نازدار
هه‌زاری کورسی نشین
هه‌زاری که‌مبەر زێڕين
سەفیان به‌ستبو‌و چین به چین
له موسوڵمانان به قين
ئێمە د‌او‌خوازین ده‌چین
وەکوو که‌و‌باڕی برسین.
ئەوه ساز بوون، خهبەریان به شەعره دا، کوتیان: ده‌بێ ده‌گەڵ قەزنه‌فه‌ر پچی، دوازده هزار خێوەتی دو‌و به‌ڵگەی ئه‌تڵه‌س حازر کر‌اوه. ئه‌تۆش ده‌بەن. شا له دووی نارد، کوتی: بێ، شەر‌تم ده‌گه‌ڵ قەزنه‌فه‌ر کردووه دەتنێرم. ژن و کچ ده‌گه‌ڵی دێن.
پۆلێک هاتبوون نه‌شميله
قامک پڕ لە ئەنگوستیلە
عاشق بە وان زەلیلە
زولفی عەمبەرئاسایی
هاویشتیان و‌ەک فیدایی
هەمووی ڕۆستەم ئاسایی
پۆلێک هاتوون خانومان
و‌ەک هەناری سەر دەستان
عاشق دەبێ بۆیان بێ‌گیان
کەمبەره‌ی لعلى ڕوممان.
ئەوه ساز بوون.کورتی ببڕینەوه، ته‌داره‌ک و ئه‌سپابات بۆ شه‌عره حازر‌کرا. شاقه‌تڵ کوتی: دەست له ده‌ستی یه‌کتری نێن.مه‌جبوور بو‌ود، ده نا پێی خۆش نه‌بوو.ما
مه‌له‌که له سه‌ر کو‌نجی لێوانت
له سەر لێرى مه‌مکانت
بۆ زنجيرەی زولفانت
گوارەی له‌على رومما‌نت
ئەوه شەرت و قەر‌اریان کرد. ئه‌گه‌ر له‌شکره‌که‌ی ساز‌بو‌و ،دایکی‌کوتی: ده‌گه‌ڵ کچی خوم ده‌چم، نا‌بێ خێوه‌تیان پێکه‌وه بێ.
په‌نجا شەو بو‌و لەشکریان ده‌هات بۆ مه‌ککه تێکدان.
ئه‌و وه‌ختی محەممەد حه‌نیفه و‌ەڕێ کەوت، بە ڕێیان‌کرد. ڕیگای حه‌وت سه‌عاتان دوەر بو‌و له باره‌گای قەز‌نفەر. ئه‌وه‌نده دوور بو‌و. محەممەدیان بەڕێ کرد،چوار سەت و‌شتریان بۆ بار کرد‌بو. به حیسابی به‌ڕێیان کرد، ما‌ڵه خاڵی.
هاتن، و‌ەک ڕێگای شەش حەوت سەعات. بو‌و به شه‌و، حوکمی دایه له هیچ کوێ جڵه‌و‌گیری نه‌کەن. به‌هاریش بو‌و وه‌خته‌که.محەممەد به مو‌به‌ششیری کوت:
محەممەد کوتی:مو‌به‌ششیر
ئه‌تۆ بڕو مه‌به گیر
ئه‌مما ئیشه‌ڵڵای ده‌چو‌و له‌بیر
به‌و ئیشه‌ڵڵايه‌ی ده‌بو گیر
خەوی ده‌هات نه‌ختيک. ئه‌وان ڕۆيين.
محەممەد شیرن لاوه له رێگایەی لا داوه
له قۆڵی کرد لغاوه
مه‌تاڵی له بن سه‌ر داناوه
خەوی هات پاڵی داوه
سه‌حاتێک له ئيستيڕاحەت دا ماوه.
محەممەد سه‌ری هه‌ڵێناوه
نیوه شەو بو‌و ته‌واوە
محەممەد لاوی شێر ده‌ستور
سه‌ری هه‌ڵێنا بەره و ژوور
ئاورێک داییسا لە دوور
محەممەد لاوی جڵه‌و‌کێش
جار له پاش و جار له پێش
له ئاورێ ده‌چووه پێش
محەممەد شیرن لاوه
سه‌عاتێک راوه‌ستاوه
کۆپەک لێيان هه‌ڵداوه
له‌شکر‌ێکی زۆر ته‌واوه
محەممەد مه‌حتەل ماوه
محەممەد زۆر بێ باکه
خێوه‌تێک له‌وان تاقه
به سواری ها‌ته نیزیکی خیوه‌ته‌که، وڵاغه‌که‌ی ڕاگرت،کوتی: خۆ ئه‌من ڕێگام هه‌ڵه کردووه؟
هه‌لبەت ئه‌جه‌ل ئه‌منی هێناوه
من ڕێگام لێ شێواوه
کافرن هه‌ڵیان داوه
ئه‌گه‌ر ها‌ته بن خيوه‌ته‌که شه‌عره قسەی بۆ دایکی دەگێراوە.
شەعره ده‌گه‌ڵ گو‌ڵەندام
دەی‌کرد گوفتوگۆ و که‌لام
دەیگوت: دایکی ب ه‌جه‌وهەر
کار‌ێکی گه‌وره‌م دیت به سەر
خه‌ون ده‌بێنی به شەر
ها‌ته خه‌و‌نم پێغه‌مبه‌ر
ئه‌وه‌ی له‌شکری ده‌چنه سەر
ئه‌گه‌ر پێم ده‌کەی متمانه
بەمنی گوت: ئەی جا‌نا‌نه
ئه‌تو ده‌تهێ میوانە
قەدری میوان بزانه
قەز‌نه‌فەر بێ ئیمانه
بۆ ئه‌و ببه موسوڵمانه
کوتی: ده‌بی ئه‌وه چ میلله‌تێکبن؟
کوتی: لەو خێوه‌ته ده‌سوڕێم، ده‌چمه خێوه‌تێکی دیکه
جیهان‌په‌یما ده‌خوڕی
کیژ عاشق بو‌و ده‌ر‌په‌ڕی
چاوی ئه‌نگوته کوڕی
تیری ئاشقت جه‌رگمی بڕی
تیری ئاشقت بڕیمی جەر‌گه
له جه‌رگت داووم زەرگه
وەپێش تۆم که‌وێ مه‌ر‌گه
بۆم هه‌ڵداوی سەر‌ا و په‌رده
ئه‌ی سواری چو‌ڵييان
سەری منت بێ به قوربان
له من ده‌بی به میوان
مه‌یکه گرمه و هه‌ڵڵايه
له‌شکر خه‌ته‌ری تێدایه
ڕوحم بۆ تو جان‌فیدایه
وڵاغه‌که‌ی لێ وه‌ر‌گرت
به ته‌ڕده‌ستی و ده‌ست و برد
وڵاغی بۆ تاقه‌ت کرد
محەممەدی بۆ خێوه‌تێ بەڕێ کرد
قۆڵی میوانی ده‌گرت له خێوه‌تێی و‌ە ژوەر دەخست
لێفه و دۆشه‌گی مه‌خمەر
ڕاخرا ئه‌و به‌ر و ئه‌و به‌ر
یا‌قووت و گه‌نج و گه‌وهەر
له هه‌نیەی که‌و‌تنه هه‌تەر
ساکين بێ کوڕی هه‌یده‌ر
نازانم سبه‌ینی تا سه‌حەر
چ ده‌کا بینا‌یه سەر
ئه‌وه هات بۆ به خێر‌هاتن کردنی، شەعره ئاشقی بووه، ده‌ڵێ:
خەمت تۆ بده به باد
عه‌زیەت‌کێشی وه‌ک فه‌رهاد
من خه‌و‌نه‌کم وه‌دی ده‌هات
سنگمت بۆ پکه‌مه باغی شەدداد
ئه‌تۆ تێیدا پکه حو‌کمات
ئەرێ لاوی دوور وڵات
پێڵاوت سه‌ر چاوم هات
بگره هه‌نگوون و نه‌بات
هه‌چی مه‌قبوڵه له لات
هه‌ر چه‌ندێکی ده‌توانی
شەر‌مێ نه‌کەی میوانی
هه‌چی قسێکی ده‌زانی
بیکه به حوکم‌ڕانی
ئه‌ی یاری جانی‌جانی
دوگمەی ترازاند تاق و جووت
گوڵ به بای ڕه‌حمه‌ت پشکووت
ده‌ر‌که‌وتن دوڕڕ و یا‌قووت
سنگم و‌ەک باغی نمرود
چۆن نه‌شئه‌ی که‌للەم بزووت
قیسمه‌تت هات بۆ ئێره
کارت چیه و پێم بسپێره
چاو و‌ەک مانگ و ئه‌ستێره
هه‌نیەی گوڵی که‌نێره
ماندووی، ماندووت حه‌ساوه
بگره هەر‌مێ گوڵاوه
خەزێنه خوڵا به تۆی داوه
مه‌نزوورت‌چییه؟ بلی، بینه
ئه‌و دوگمه بتر‌ازێنه
ها هاچەری خەزێنه
خەز‌ێنەی شا بشکێنه
لاقت سه‌ر چاوم هێنا
ئەی میوانی عەرەب سوار
به‌خێر هاتی جار و بار
له چه‌نگ ئه‌و گۆڵی مندار
خودا پێکت بێنێ کار و بار
گه بێت‌و بمکەی ڕزگار
ڕووحی من پکەی قوتار
خه‌زینه و گه‌نج به خه‌ڵو‌ار
دوڕڕ و یا‌قووت و مەر‌جان
سەر ئه‌فراز هه‌تا شاشان
بانی زنجيرەی زولفان
له گه‌ل شه‌مامەی مه‌مکان
پاکی له به‌ر ده‌ستی دان
فه‌رموو سەر‌پشک به میوان
زنجيره و تۆق له گه‌ڵ گۆ
نارنج و سێ‌و و لیمۆ
تیر ئه‌ندازی چاو و برۆ
ده‌رو‌ونم پڕ له بۆسۆ
لێيان سه‌ر‌پشک به میوان تو
زووتر پکه ده‌ست و برد
ڕووحی خۆم ته‌سلیمت کرد
گاوری مه‌لعوونی دین کورت
نەوەک قاسيد بنێرێ
ئه‌و به ئێمه ده‌وێري
لشکر‌مان لێ ده‌ژمێری
نەک که‌لله‌مان هه‌ڵدێرێ
دوێ شه‌و نوستبوم به خه‌ته‌ر
ها‌ته خه‌و‌نم پیغه‌مبەر
له ده‌ستی نام يه‌ک گه‌وهەر
میوان نه‌که‌ی ده‌ست به سه‌ر
تۆ میوانت دێ دو‌لبەر
هه‌زاری وه‌ک قه‌ز‌نه‌فه‌ر
گۆڵی پیری به‌د نه‌زه‌ر
ئه‌و مه‌لعوونی عاقل‌کەر
ده‌یکه‌م به قوربا‌نی سه‌ر
ساکن بێ کوڕی هه‌يدەر
ڕووح له گیانم چۆته دەر
بۆم بوویه ئاوی که‌وسەر
زۆر ماندو‌و بوم له‌و سه‌فور
چومکه دڵم ده‌سووتا
قەت شا نا‌بێ بە گه‌دا
به عومری سوبحان دانای بیێ زەواڵ
ئه‌ستێره‌ی سه‌حه‌ر ها‌ته ده‌ر په‌ڕ و بال
معەزين فه‌رموی ئه‌ڵڵا‌هوو ئه‌کبەر
به تۆفیقی هه‌ق ده‌هه‌ندەی داو‌ەر
ئه‌وه دییاره ڕۆژه و زوڵاڵه
تاوس چه‌تریان کرد بولبول به ناڵه ئەو‌شۆ نه‌نوستبو ئه‌و ماه جەما‌ڵه
ئه‌و شیرین ئه‌خلاق ئه‌و خوش ئه‌حواڵه
ده‌ڵێی هه‌ڵاڵەەي شلک و کاڵه
سه‌ر زه‌نیشت مه‌که، ساحێب ئه‌حواڵه
تازه که عەمری له چارده ساڵه
و‌ەک ته‌یری برسی گه‌لێک تیژ‌باڵه
محەممەد ئاشقه، هیچ هۆشی نییه
هیچ ئاگای له عەمری دنیایه نییه
نازانێ نه دۆست نه دوژمن چییه
ئه‌گه‌ر دیتییان ئه‌سپێک لەوانه
مەردێک ها‌ته ده‌ر شێری له لانه
خهبەریان برد بۆ شا ئه‌وانه
کا‌بر‌ايە شێته مه‌ست و دێوانه
ئەر‌جو تۆ مه‌گره شاهی کارخانه
نا‌به‌ڵەد بووه ئه‌و هیچ نەزانه
ئه‌و‌شۆ میوان بووه له حەر‌ەمخانه
قهزنهفەر خۆ به‌بێ شەعره زینده‌گانی نه‌بو، ئیدی ئه‌گه‌ر وای زانی چاوی ده‌ر‌پەڕی له حه‌یفان!
په‌رده‌ی هه‌ڵداوه و په‌ردەی دادڕی
وه‌کوو پیر‌ە سه‌گی نه‌ڕی و ده‌وەڕی
سه‌ر شان و ده‌ستی خۆی پاک پچڕی
وه‌کوو هه‌ژدیها ناڵی وده‌خوڕی
ئه‌وه زانیان قەز‌نفه‌ر زانیویه، محممەدیان سەر حیساب کرد، شەعره کوتی:
کوڕه نه‌ترسی
ئه‌گه‌ر رووحمان نه‌جاتی ببێ
هیچ مه‌پرسه له‌و قه‌د شمشاڵه
ده‌ردێکی وه‌هات کردوم حواڵه
ئه‌و‌شوکه ژییاوم وه‌ده‌زانم سەت ساڵە
ئه‌وه من ده‌چم پێش و نه‌قڵی شا
به مێهره‌بانی لێی‌ده‌کەم تکا
به‌ڵکو‌و به یه‌خسیر وڵاغه‌که‌ت ببا
بۆ خۆت نه‌کووژێ و مۆڵه‌تت بدا
محەممەد پێی گوت: یاری شه‌نگ جه‌ماڵ
مه‌گری مه‌بار‌ێ به دو‌و چاوی کاڵ
دور‌و‌ونم مه‌که به ته‌ڵخ و‌بێ حاڵ
ئێیستا ده‌بینی جه‌نگ و‌گاڵه‌گاڵ
ناکوتی ده‌غیلت سه‌ت ئه‌ل‌ئەمانه
زۆر پا‌ڵه‌وانه، گورزی گرانه
نه گوسته‌هەمه، نه قاره‌مانه
مەرده وه‌ک ڕۆسته‌می زه‌مانه
شەعره کوتی: لێی گه‌ڕێ. محەممەد هاته‌ده‌ر‌ێ، له پیش وڵاغه‌کەی ڕاوه‌ستا. شەعره و گوڵئەندام هەرتکیان موسوڵمان‌ببون، به پیر‌یوه هاتن
هاڕەی کرمه‌کان به‌ندی بەر به‌نه
به میهره‌بانی و به زه‌رده‌خه‌نه
بۆ وا عێجزی ئارامی دڵانه
بۆ چ قه‌وماوه له‌و ده‌ور و مه‌کانه
باز نا‌نیشێ له سه‌ر ئه‌و زولفانه
له‌وه ده‌پرسی فه‌قير ميوانه
من له گه‌ڵ تۆمه شاهی جیهانگیر
ڕێگای بزر کردووه هاتووه فه‌قير
بێ‌ده‌سته‌لات و منداڵ و ژیر
به منی ببه‌خشه تۆ نەیکەی ده‌زگیر
کوتی: جا بۆ ها‌تۆته کن نێرگسی خاو
مه‌گه نه‌یدیبوون خێوه‌تی هه‌ڵدراو
حه‌وسەت خێوه‌تی بەر‌پا کر‌او
قه‌ند و هه‌نگون، خوان حازر کر‌او
گوڵاو و نه‌بات له گه‌ڵ سه‌هۆڵاو
بۆ له کوێ میوان ده‌بن مه‌رد هه تا‌کو پیاو؟
ده‌بێ که‌للەی سەری بیبەن مرخانه
ئه‌وه شێته، شێت و دێوانه
پیاو میوان ده‌بێ له حەر‌ەمخانه؟
گه‌لێک ده‌باران شەعره و گوڵئەندام
به له‌بزی شیرین زۆر به خۆش که‌لام
ئه‌وه تووره بو‌و هیچ جوابی نه‌دان
پچن بانگی کەن ئه‌و شێتی عه‌وام
چ کارەیه، با بێته لام
شه‌عره گه‌ڕاوه به دڵی پڕ خه‌مه‌وه، وه‌خته له تاو محەممەد دڵی بتۆقێ.
ئه‌گەر گەراوه و‌ەر‌دۆکی با‌ڵ‌تەڕ
عه‌زیزم نه‌که‌ی جه‌نگ و جودا و شەر
نەم کەی ماڵ وێران دڵ بریندارم
به زمانی خۆش پیک بێنه کارم
بۆ میوان ڕاگرتن من خه‌تا‌بارم
ئه‌ما مه‌حزی ڕه‌زای خوڵا مه‌ده ئازارم
عیلاجی نا‌کرێ گه‌بری به‌یدا‌غ‌دار
له دوای سوار ده‌بن ئه‌و هه‌زار هه‌زار
هه‌موی مه‌لعو‌ونن، خوێن ڕیژن کو‌ففار
به زه‌هری هه‌لا خۆم ده‌که‌م قوتار
با له‌و دنیایه روح پکەم ڕزگار
به ده‌ست قەر‌نه‌فه‌ر نه‌بم گر‌فتار
ئەوه محەممەد هات
لێی مۆڕ بۆوە بە توندی و بە تیژییە
عه‌سڵ و نه‌سه‌بت چییه
باب و باپیرت کێيه
ئه‌ی سوواره‌که‌ی جوندییه
ئەمن ئەتۆم نەدییە
بۆ خۆت نه‌کرد معاریفییه؟
ئەی ئه‌بلەی هیچ نەزان
خوێنت ده‌رێژمه مه‌یدان
پێم بڵێ نام و نیشان
کوتی: له گه‌ڵ تۆمه جوانمێره
من ده‌ڵيم تۆ گوێ بدێره
عەسڵم عه‌ره‌بی ژێره
قیسمەت هێناومیه ئیره
به قیسمه‌تێم بسپێره
شەعره کوتی: فه‌قيره، مه‌یکوژه و لیی گەڕێ.
کوتی، بڕۆ و مه‌به گیر
به‌جێ بێله ئه‌سپ و شير
له گوڵئەندام ده‌که‌م ته‌خسير
دەڵێ: تۆ مەیکه ئێخسير
مه‌یکوژه به‌د‌به‌خت و فه‌قیر
محەممەد کوتی: با من گه‌دا بم تۆ بلێی شام
قسەی وا مه‌که له لام
ئاخر بێ ئه‌سپ و شير ناچمه ماڵ
ده‌بمه کۆینه‌ی هه‌زار ساڵ
گه‌پم پی بدەن کوڕ و کاڵ
پێبکه‌نن ژن و منداڵ
لێم ته‌ڵخ مه‌که ئه‌حواڵ
بزورگ به دوڕی لاڵ
بیکه به خاتری چاو کاڵ
نەت شکێ به‌خت و ئیقبال
به سه‌ر دوژمن دا‌بی زاڵ
کوتی: ئه‌ی شێتی هیچ نه‌زانه
چومکی هاتیه حەر‌ەمخانه
برۆ ده‌تکەم بێ گیانه
محەممەد رقی هەستا،کوتی:
کافری دین نا موحکەم
لێت حه‌رام ده‌که‌م حه‌ڕەم
نات هێڵم به زۆر و که‌م
که‌مه‌ندت له ملی ده‌خه‌م حه‌ڕەمت بۆ خۆم ده‌بەم
کافری دین نا دییاره
تکا ناگری ئه‌و جاره
يه‌ک محەممەد يه‌ک بێ پیر
قسه‌یان نه‌بوو یه‌کتر گیر
لێک بڵند ده‌بوون به شیر
کافر ئه‌گه‌ر وای زانی
گورزی سیێ سەت باتمانی
دای هێنا بۆ نێو شانی
خۆی ئه‌سپارد به سوبحانی
عه‌زيه‌ت نه گه‌یشته گیانی
گور‌ز تۆق و تۆق مەتال
دنیای لێ کرد ترش و تاڵ
لەو کافرەی دین به تاڵ
بو‌و به ناڵه و گاڵه گال
ئه‌وه لێک ڕاسان، شه‌ققەی شیران په‌یدا‌بو.
تیخێکی بو‌و زاره‌نا
به‌ردی ده‌بڕی وه‌کو ئاو
دای‌هێنا کۆڵی گڵاو
مووی لێ نه‌ده‌بو‌و بڵاو
تیخێکی بو‌و زاره‌لوو
له قه‌بر‌غەی که‌س دا نه‌بوو
درەنگی لێ نه‌خسته زوو
دای‌هینا گۆڵی به‌د خوو
به ویش مراد حاسڵ نه‌بوو
هه‌ڵی کيشا جه‌وهەر‌دار
که‌مه‌ند له‌شان ها‌ته خوار
دەنده‌م له گۆڵی مندار
که‌رگ و سه‌نده‌ڵ و بزمار
به‌خۆی و به فیلی چووار
سەت جار به‌و نه‌بیه نازدار
که‌ڕه‌تێکه نای‌که‌مه دو‌و جار
که له‌تی نه‌که‌ی مندار
له خۆت نا‌به‌ستم چ جار
ده‌تبه‌مه سەر و‌ەستا‌کار
ده‌تکه‌م به ناڵ و بزمار
بۆ سمی ئه‌سپی نازدار
ده‌نگی و گەرمەی مه‌یدانێ
له ڕۆژی شیر کیشانێ
له قڵپەی خوێن ڕژانێ
هه‌ڵی کێشا به یه‌ک جار
چومکی قادری گرت به یار
چاوی لێ بو‌و چاو به خومار
دای له مه‌لعونی مندار
ئه‌ویش زۆری پێ برد چار
وەهای لەت کرد وه‌ک خه‌یار
قوڕبه سه‌ر بوون قەوم و کار
کافر جمين، هاتنه خوار
ده‌ورییان لێ گرت وه‌ک حه‌سار
تێی خستن گەڵا ڕێزان
و‌ەک خەزەڵێ پاییزان
خوێن که‌لاکی ده‌بزواند
له گه‌ڵا‌رێزانیش چاتر
له میسالی پووش و ئاگر
کافرن، مەزه چەوتن
و‌ەک دار و بەر‌د ده که‌وتن
زۆری کردن کەرت و پەرت
کەرت و پەرتی گاوری ڕەش
خوێن له عەرزی ها‌ته جۆش
کافر پێی ده‌بن بێ هۆش
وه‌کو ئاخر زه‌مانه
قەرقەش و شێر لێک‌دانه
خوێن ده‌فر‌ێ و‌ەک جۆلانه
خودا شەوی هێنا سه‌ر ده‌ستانه
ئه‌وه ئه‌گەر قهزنەفەر کوژرا به جارێک سێ‌سەت نەفەر به‌گزاده هاتن به دڵخۆشی دانەوەی کچی شا.
کوتیان:نه‌ڵێی قهزنەفەر کوژرا، ئێمه هەر نو‌کەری تۆین.
شەوێ محەممە د‌حنیفه بریندار‌بو، حاشارگەی وه‌گیر نه‌که‌وت، زگی دڕی چو‌و ده‌نێو که‌لاکی قه‌زنه‌فه‌ره‌وه. قه‌ز‌نەفەریش فیلێک بو‌و به قەت سێ که‌سان زه‌لام‌بو.
شەعره دڵی تاقه‌تی نه‌گرت، کوتی: ده‌بێ چی لێ هاتبێ؟ به ئه‌ندازه‌يه‌ک ئاشق بو‌و مه‌گەر خودا بزانێ.
دایه عەزیەت بکێشه، نه‌ختێک بگرێ
ڕه‌ببی مه‌رگم و‌ە پێشی گه‌ڕێ
ڕووحم و‌ەک تەیری تیژ باڵ
لە سەر سه‌ری ده‌گەڕێ
بزانه ماوه یان کوژراوه
میوان له شەڕێ
ئه‌من بمرم ژیانم بۆ چييه
قەز‌نەفەر کوژراو
میوان دیار نییه
غه‌ريبه، بزانه عیلله‌تی چییە
ئه‌گه‌ر هات و دیتت ئه‌و چاو شەهێنه
کوژرا بو‌و یان ما‌بو‌و خه‌به‌رم بۆ بێنه
ده‌ستی کرد به گه‌ڕانێ، تاريک ببو، محەممەد حنیفه چاوی پێ کەوت، بانگی کرد، کوتی:
تۆ ده‌زانی میوانت خراپی لێ قەوماوه
ده‌ردی شەعره‌یه بە منی کێشاوه
ئيحتياجم به تۆ من چۆڕئک ئاوه
کوتی: ئه‌وه ماوی عومرم
بۆ من بووی به قه‌ند و نه‌بات، ژیانی کچم
غەریبی دوور وڵات
مەردی پر حو‌نەر، ساحێب زۆر و زات
به چاوان! ده‌بێ من ڕانه‌مێنم
به حەوت جێگایان ئەستۆم بشکێنم
خزمه‌تت پکەم ئاوت بۆ بێنم
ئه‌وه گه‌ڕاوه، کوتی: ڕۆڵه مزگێنیم ده‌يه له که‌لاکی قدز‌نه‌فەر دایه، ماوه ئەمما برينداره، داوای ئاوی کردووه. بۆخۆی ئاوی بۆ هێنا و هات.
به‌جێی هێشت خێڵان
ها گه‌رنت بۆ پکه‌مه حه‌وزی سمێڵان
دڵت‌کردمه گەرد و لور شێوازی کێڵان
به قوربانت بم لاوی دەر به دەر عه‌ره‌بی نام‌دار شێری پڕ حو‌نەر
دوژمن له مه‌یدان ئه‌وه چووه دەر
هانێ بگره، عەمرت بەره سەر
گەر‌نت بۆ پکه‌مه کوففارەی که‌وسەر
سنگت بۆ ڕاگرم له‌گەڵ بەر‌امبەر
فه‌رموو، بفه‌رمو‌و ئارەزووت چییه
تۆ چ ده‌رمانته و له کنت قاتییه
بۆ حه‌کیم ناردن عیلاجم نییه
چونکی من له کن ئه‌وانه ئاخر کچی شام
ده‌ستور به ده‌ستم، من حوکم ڕەوام
ئەمما کافرن نه‌فام و عه‌وام
نا توانم بلێم ئاخر ئه‌منیش وام
وه‌کوو دێوانان دڵ موفته‌لام
بۆ وا ناڕه‌حەت بۆ وا شێواوی
بێنه هه‌ڵ‌مژم برینی خوێناوی
وا بزانه حه‌کیم ده‌وای بۆ هێناوی
بێنه ماچیان که‌م دەم برینه‌کانیان
جێگای تیرئه‌نداز ئه‌و هێش و ژانیان
به‌ڵکو‌و بشکێن برووسکه و ئامانیان
کوتی حه‌یا‌تم ئاگات لێ نییه
قسەی تۆ بۆ من زینده‌گانییه
بڕۆ بگه‌ڕيوه قسەی لێ مه‌که
هه‌تا بزانین گه‌ر‌دوون چ‌ده‌کا
محەممەد بانگی زریانی کرد، کوتی:
به هه‌وای شەو‌با له ڕۆژهه‌ڵات وه‌ره
ده‌ردم گرانه و بر‌ینم له سه‌ره
له خۆت بده غیر‌ەت له گه‌ڵ حو‌نەره
دڵ لێقەوماوه و زۆر ده‌ر به ده‌ره
ئو قاقه‌زەم بۆمه‌دینه بەره
به خوێنی خۆی نووسیبووی.
ئه‌مما مه‌سره‌وێ به هەوای شەو‌با
هیچ ڕامه‌وەستێ و مۆله‌تت نه‌دا
قاقەز بگه‌یه‌نه عه‌لی موڕتەزا
ئه‌و‌ڕۆکه زریان ئه‌تۆم لازمی
له‌جێی پشتیوان سەت نیم‌نازمی
بۆم خه‌بەر‌دار‌که قوڕه‌یشی و هاشمی
زریان به عومری پادشای ڕه‌حمان
و‌ە گوفتووگۆ هات به ناڵه و گریان
تاقه‌تم نييه له گه‌رمێن و‌کوێستان
قاقه‌ز پێم ناچێ ببه‌خشه نۆجوان
سێ ڕۆژه ئه‌من هەر بێ وچانم
ده‌سه‌ر ئه‌من بووه مه‌عموری خانم
قاقەز پێم ناچێ بە خوڵای ناتوانم
شەما‌ڵ تۆ وەرە جێگات قوبلەیە
تەکلیفی زریان زۆر بێ فایدەیە
ئه‌من ئه‌و کارەم به ئه‌تۆ هه‌یه
زۆر لێ قه‌وماو و زۆر ده‌رده‌دارم
نه‌خۆش و هیلاک زۆر بریندارم
ده‌ور گیراوی ده‌ستی کوففارم
له‌ڕێی ئه‌ڵڵا دا پێک‌بێنه کارم
پیره شەماڵی ڕادا
ئه‌و حوجرەی نه‌بێ تێدا
قاقەز له په‌نجه‌رێ‌دا
ئه‌و محەممەدی قوڕه‌یشییه
کوتی به بیلالی حه‌به‌شییه
شەما‌ڵ بێ‌حاجەت نییه
بیلال چو‌و ده‌گەراوه
شەما‌ڵ قاقەز‌ی هێناوه
سەر پاک به خوێن نوسراوه
من سه‌رم مه‌حته‌ل ماوه
قاقەز خوێندرا سەرانسەر
ته‌ڵه‌بیان کرد بو‌و ته‌تەر
قاقەز بەره بۆ هه‌يدەر
هاواری کوڕی که‌وته بەر
خهبەریان به ئیمامی عه‌لی دا. ئه‌گه‌ر قا‌قەزه‌که‌ی خوێنده‌وه بردی بۆ ئه‌ستی، پێی‌دەڵێ:
ده‌رو‌نم پڕ بۆسۆیه
ئه‌وه له من و له تۆیه
من ده‌مگوت سەر به خۆيه
سێ سەت کافری جگەردار
پادشا و گه‌دا و دۆست و یار
ئه‌و لێیان ده‌بڕی قەرار
له ده‌ست که‌س نا‌کا فينار
ئه‌گه‌ر خوڵا بگرێ به یار
به که‌س نا‌بێ بریندار
ئه‌مان پکه‌م هه‌تەره
به‌و تا‌نووت و حو‌نەره
چ‌بکەم ئاوری جگه‌ره
ئه‌وه‌هات عه‌بدو‌لموعجين، جاڕچی بو‌و، ئه‌وه خه‌به‌ری‌دا:
ئەی ئهسحابەی خۆش که‌لام
به سەت عاقڵ و به‌سەت فام
بگرن ده‌ستوور و نیزام
حەڵه‌ب هه‌تا میسر و شام
جه‌ماوه‌ری هه‌موومان
گیان و ڕووح و عەمر و گیان
ئێمه ده‌یکه‌ین به قوربان
ئەو بۆی پەیدا کردوین ئیمان
سه‌ەییدی ئاخری زه‌مان
کار که‌وتۆته لێ‌قه‌ومان
له دڵم بۆته برک و ژان
کوڕی شێر‌عەلی شێران
له نێو کافری بێ ئیمان
برینداره و خه‌سته گیان
کومه‌گ بین به هه‌موومان
له‌شکر بڕوا شانه‌و‌شان
هه‌مو‌و ببین گیان‌فیدا
ئه‌مير هه‌تا خولەفا
هه‌مو‌و به ڕووح و به گیان
عه‌بو‌وبه‌کر تا عوسمان
هه‌مو‌و به گیان و بە سەر
عه‌لی هه‌تاکوو عومبەر
فەردی ته‌واو ئه‌سحابان
ئهسحابەی شیرن و نۆجوان
پیر و لاو تا هه‌مووتان
ده‌چين بۆ خەزای کافران
يه‌خسير نا‌بێ له ئه‌وان
گەر بگیرێ له ئه‌سحابان
هه‌مووى ده‌سته‌و خه‌نجەره
ئه‌و کاره زۆر خه‌تەره
چون‌جێگای موعته‌بەره
عه‌لی ئاموزای پێغه‌مبەره
به‌عەدەب و به ئەر‌کان
له‌شکر گرتی ڕیز و سان
و‌ەک فەر‌امەرزی گۆی زیندان
و‌ەک تەيموور و قاره‌مان
ده‌ست کرا به سڵاوات لیدان
به ئه‌ڵڵا و سوبحان سوبحان
هاتن سه‌فی ئه‌سحابان
سەدای ئه‌ڵڵا ئه‌ڵڵايه
وێرانه ئه‌و دونیایه
ئاخری بێ‌به‌قایه
هێندێک دره‌نگ هێندێک زوون
ئیننا ليللاە و ئیننا ئیله‌یهی ڕاجیعوون
ئه‌وه کافریش کوتیان: محەممەد نەڕۆیوه. خهبەریان دا، کافری ئه‌و دەور و پشته پاکیان هاتن به‌کومه‌گه‌وه.محەممەدیان نه‌ده‌ديته‌وه.
هەوهەوی ئیمامی‌عوسمان
ده‌ست به قه‌ددارەی ده‌بیان
به کافری به‌ستن کوڵان
پڕیشکەی خوێن گه‌یشته عاسمان
هه‌و‌هه‌وە عه‌بدوڵڵا هات
دەم به زیکر و‌سڵاوات
کافری کردن به باد
هه‌و‌هه‌وی عومبه‌ری خه‌تنات
هەچ که‌سێکی وه‌به‌ری هات
ئەڕواحی لێ ده‌کر د‌قات
هەوی سووارەی زوراره
ئەللات ببێ به یاره
کێشای شیر و‌قه‌دداره
ئه‌و قەر‌اری هه‌زاره
هەوی حەسن و حوسێن
شا‌بازی چنگ به خوێن
له ده‌عوا ڕانامێنن
دوازده سه‌فان ده‌شکێنن
حه‌قی برایان ده‌ستێنن
هەوهەوی هاشميانه
گیرا بەری‌کافرانه
له هه‌مووی شیر کێشانه
که‌لله چوون بۆ عاسمانه
گرمه‌گرمی یه‌کانه
گیراوه ئه‌و به‌ر ئه‌و‌به‌ر
ڕوحيان له به‌دەن چووه دەر
عه‌لی که هات و‌ەک چه‌پەر
وه‌کوو بازی خەم له به‌ر
له که‌ند و له هه‌ورازان
ئه‌سپی داژوێ و‌ەک بازان
گه‌ییه کافری به‌د‌نەزەر
ڕوحيان له سه‌ر ده‌چوه ده‌ر
نه‌ما تا‌نووت و حو‌نەر
کەلاک که‌وته مه‌یدانێ
بارگین چاک نه‌بی ناتوانێ
به‌سه‌ر کەلاک باز دانێ
ئه‌وه کافر شکان، شه‌عرەیان دییه‌وه به پیر‌بانه‌وه هات، حه‌وسەت که‌س ده‌گه‌ڵی بوون، موسوڵمان بوون، باقی هه‌ڵاتن.
ئه‌گه‌ر ها‌ته پیشێ، ده‌تگوت بیجادەی تەڕه ،ليێ پرسی: ئه‌تۆ چ‌کارەی دایکه‌کەی کوتی:
نه‌و‌دیوه گەر‌نی ده‌لێی بلوره
تام‌خؤش و بۆن‌خوش ئاوری ڕێی دووره
ئاخر له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵاییسا ئه‌و کێشه و فتوره
ئه‌وه حاڵاتی حالی‌کردن دایکی به‌تەوری ئەسسه‌حی بۆ ئه‌سحابانی گێڕاوه. کوتیان: ماوه یان نا؟ کوتی: ده که‌لاکی قهزنهفەر دايه.ئه‌سحابه هاتن له ده‌ورەی به شادمانی و به حیسابات محەممەدیان له که‌لاکی قه‌ز‌نه‌فه‌ر هێنا ده‌رێ. دو‌و یه‌خته‌ر‌مه‌یان کرد به جۆڵڵانه، له جۆڵڵانه‌یان نا، محەممەدیان هيناوه. دایکی سێ ڕۆژ بو‌و له تاوان ئه‌وی خواردن با نەیده‌خوارد. زگی پێی ده‌سووتا هەم ڕقیشی هه‌ستا بو‌و، به پیر‌یا‌نه‌وه هات به سێ‌سەت ژنه ئه‌سحابەوه، کوتی:
محه‌ممه‌دم پێ نیشان دەن بیدینم به چاوی سەره
چومکه عەو‌لاد خۆشه‌ويسته، دو‌لبەره
له‌بەریان ده‌کرد جو‌ببیەکی پیغه‌مبەره
دووسەت سه‌ره په‌یکانی له برینی ده‌هاته‌وه ده‌ره
برینی ساڕ‌ێژ ده‌بوون،برینێکی ده‌ماوه له ته‌پڵی سەره
هيندێک ده‌یانگوت تیری‌نه‌به‌دییه
هينديک ده‌یانگوت خیر جێگای شییری قه‌ز‌نه‌فه‌ره
دایکی‌کوتی: محه‌ممه‌دم شیرن‌لاوه
زۆر ئاره‌زو‌و بووم ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش له ماڵی خاڵی گه‌ڕاوه
ڕوڵه ئاخر ئه‌من ئه‌و مه‌مکانەم لە زاری تۆ ناوه
خۆ من وام نه‌ده‌ويست، خه‌به‌ریان بۆ هێنام کو‌تیبان محەممەد کوژراوه
دڵخۆشێم پێت بو‌و، ده‌مگوت ئينشەڵڵا نيژراوه
با له نێو هاشمیان نه‌بباوه به هاوار و به‌ند و قاوه
بلین مه‌حه‌ممه‌دی‌حه‌نیفه‌یان به برینداری هیێاوه
بريا نه له من بویایەی نه لە ڕه‌ش بژانگه
بم‌دییا‌یه به سەری تۆیان بکرد‌با شه‌قێن و گۆو مه‌حا‌نجه
نه‌بادا بۆ بیست و چوار هه‌زار سواری فوزه‌یلييان له شاره‌که‌ی مه‌ککه و مەدينانت بخستبایه ئه‌و هاوار و بانگه
بریا نه له من بویایه‌ی نه له شێر‌عەلی شێری مه‌یدانێ بم‌دییا‌یه سه‌ری تۆ پکه‌وتبايه لە مه‌يدانێ
نه‌بادا له شاری مه‌ککه و‌مەدینه ژن بۆت پکەن له سنگ‌دانێ
بریا نه له من بویایه‌ی نه له ڕه‌ش برۆيه
بم دیبایه به سەری تۆیان بکردباوه شەقێن و گۆیه
جا توخڵا ئه‌و غیره‌ته چییه ئه‌وه بۆ تویە
بۆ بیست و چوار هه‌زار سواری فوزه‌یلييان له شاره‌کەی مه‌ککە و مەدينانت هاویشتووه هاوار و بڕۆیه.
عه‌لی ئیجازەم بدا و بمێنم و نه‌مرم
ئەمن گرێ‌و ده‌که‌م خۆ له سه‌ر ڕاستەی ڕکێفێ ڕا‌بگرم
به بیست و چوار سه‌عات تەواوی مەمله‌کەتی فوزه‌یلی ده‌گرم
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).