Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: unassigned

Category: Bertewnane

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        غه‌م زه‌ده‌ی هیجره‌ت، من موسیبه‌تبارم
        
        یه‌کجار گرفتار دوورییه‌که‌ی یارم
        
        هه‌ی داد هه‌ی بێداد، ده‌ردم گرانه‌
        
        یا سینه‌م ئه‌یشێ، یا خه‌فه‌خانه‌
        
        جواو مه‌نێره‌، له‌ جواو بێزارم
        
        بیکه‌ به‌ نامه‌، خوه‌م سه‌واددارم
        
        نامه‌ی من به‌ لای هه‌ر که‌سێک چووگه‌
        
        نیاگیه‌ بان چاویه‌و، مه‌منوونم بووگه‌
        
        کاره‌کان گه‌ردوون ئه‌شێ هه‌ر وا بێ،
        
        کاڵێ ده‌وڵه‌مه‌ن، شاجوان گدا بێ
        
        خاڵێ ها وه‌ بان په‌نجه‌ی پاته‌وه‌
        
        داخت ها وه‌ بان هه‌چێ داخه‌وه‌
        
        خاڵێ ها وه‌ بان، لێو نگاره‌وه‌
        
        گرێزه‌ تێرێ به‌ بلواره‌وه‌
        
        عه‌ره‌ق و شه‌راو، من مه‌ست نه‌که‌رده‌م
        
        له‌نجه‌ولاره‌که‌ت سه‌رخوه‌شم که‌رده‌ن
        
        ده‌مه‌که‌و بێرا منیش ده‌م تێرم
        
        ده‌م و ساحێو ده‌م به‌ خوه‌ت ئه‌سپێرم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).