Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: بەرهەم شەمامی و دەروێش نەغەدە

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئای دینی موحەممەد پاکە
        
        ڕوون و جوانە هەدەفی
        
        حەیفێ لە وڵاتی ئێمە
        
        بۆتە شەڕی تایفی
        
        هێندێ شێخ و دەروێش
        
        سڵاو لە زەرب و دەفی
        
        هێندێکیان بوونە شیعە
        
        ئی کەربەلا و نەجەفی
        
        هێندێک بوونە کۆمەڵە و
        
        هێندێک بوونە سەلەفی
        
        هێندێکان بوونە داعش
        
        هێندێکان بوونە سۆفی
        
        ئەگەر من بام لە بری
        
        وەزارەتی ئەوقافی
        
        نەمدەهێشت وای بە سەر بێ
        
        باشترم دەپاراست مافی
        
        تەقدیمی یاسام دەکرد
        
        کرداری موخالفی
        
        شایەد پێم بڵێن بەرهەم
        
        تۆ زۆر ناموسەققەفی
        
        تۆ چت داوە لە باسی
        
        وەزارەتی ئەوقافی
        
        ئەوانیش موسوڵمان بوون
        
        سەددام لەگەڵ قەزافی
        
        یانە خود بەشار ئەسەد
        
        نەفرەت لە خۆ و شەرەفی
        
        بیڵێ دەروێش نەغەدە
        
        جا بیڵێ بە بەکەیفی
        
        هەردەم لە خزمەتت دام
        
        بۆم بڵێ بە بەکەیفی
        
        سەرحەد گیان جوانی لێدە
        
        وێنەی هێمنی شەریفی
        
        ئای چەن داعشێک پەیدا بوون
        
        پرچ دڕێژ و ڕیش درێژن
        
        لە ژێر پەردەی ئیسلام دا
        
        خوێنی ئینسان دەڕێژن
        
        ئەوانە موسوڵمان نین
        
        موعتادن گەلێک گێژن
        
        دەڵێی نەوەی شەیتانن
        
        دەم و چاویان زۆر گرژن
        
        مادام ڕێی شەیتان دەگرن
        
        لە جەهەندەم دەبرژن
        
        ئای نامێکی دایە دەستم
        
        ئاوی دەهات لە چاوان
        
        کە نامەکەم خوێندەوە
        
        لێی نووسیبوو ماڵاوا
        
        هاکا رۆژێکی مردم
        
        منیش وەک حەسەن سیساوا
        
        دەڵێم بۆ هێندە جوانی
        
        دەڵێ چیت لەوەی داوە
        
        برژانگت دەڵێی تیرە
        
        برۆی وەک کەوان وەستاوە
        
        ناوقەدی شووش و باریک
        
        پەشمینەی تێ هاڵاوە
        
        بەقەد جوانی سەد نەفەر
        
        خوا جوانی بەو کچە داوە
        
        جا ئەگە تەقسیمی کردبا
        
        ئی سەد جحێڵ و لاوە
        
        کاک محەممەد دەدوێنم
        
        سەروەرمە کاکی زاوا
        
        محەممەد دەبێ بە زاوا
        
        یەک موشکیلەم نەماوە
        
        زاوا دوعات بۆ دەکەم
        
        هەتا دەمی ڕۆژاوا
        
        ساڵێکی دی ئەم دەمە
        
        منداڵ بانگی کا باوە
        
        بژی دەروێش نەغەدە
        
        هونەرمەندەکەی حاجیاوا
        
        ئای باڵای زۆر جوانە دیمەن
        
        زۆر جوانە ناسیاوی من
        
        ئای دەبەر سەر لێوت دەمرم
        
        شیرنە دەڵەی شەکرە بەن
        
        دەڵێ ماچان دەفرۆشم
        
        بە یۆرۆ و دولار و تمەن
        
        ئای دەگەڵ کاک بەرهەم دەیڵێین
        
        هەردووکمان ببین سوودمەن
        
        ئای گوێت لە من بێ شەمامی
        
        زۆر کەس هەن دوژمنی مەن
        
        ئای بەندی من و کاک بەرهەم
        
        هەمووی دەڵێی ڕازیمەن
        
        هەی پەشیمانم لەو ڕۆژەی
        
        دەستم دایە گۆرانی
        
        چوون لە ناو میللەتی مە
        
        قەدری نیە خودا دەزانی
        
        ئینسانێک کە دەرکەوت
        
        زانا بوو شتێکی زانی
        
        سەد بوختانی بۆ دەکەن
        
        دەبنە دوژمنی گیانی
        
        بەقایان بۆ هیچ کەسێ نیە
        
        لە توولی زیندەگانی
        
        وڵاتی خۆم خۆش ئەوێ
        
        هەر وەک جەلیل گادانی
        
        کاک دەروێش نەغەدە
        
        نووری چاوی هەموانی
        
        هەمیشە خۆشم دەوێی
        
        بۆم لە جێی نەریمانی
        
        زۆر کەس داوام لێ دەکەن
        
        شەوێ هەتا بەیانی
        
        گەعدەی دوو قۆڵی بڵێین
        
        گەر بیڵێین بە ڕەوانی
        
        ئەو نەوارە یادگاریە
        
        بۆ گشت لایەنگرەکانی
        
        کاک محەممەد تاقانە
        
        بۆی دەڵێم بە تەرخانی
        
        تازە تەشریفی هاتوە
        
        شانەم بۆ سمێڵەکانی
        
        بژی محەممەد بێشیری
        
        دەگەڵ محەممەد بۆکانی
        
        ئای دەروێش نەغەدە
        
        لە خۆت جوانە میوانی
        
        ئای ئامین و کاڵێ جوانن
        
        کاتێ جلان هەڵدەخەن
        
        یەک لە یەکێ جوانترن
        
        هەر دووکیان دەڵێی بەرخن
        
        ئەگەر بچیە مەوعیدیان
        
        دۆشەکت بۆ ڕادەخەن
        
        ئەگەر لێشت تووڕە بن
        
        موبایلی دادەخەن
        
        ئای بەندی من و شەمامی
        
        هەمووی دەڵێی کارتیخن
        
        ئای بەندی بەرهەم شەمامی
        
        هەر وەک ئارپی جی ئاوان
        
        هەدەفی خۆی دەزانێ
        
        دەیدا لە دڵی ناپیاوان
        
        پیاوی وەکوو کاک دەروێش
        
        بۆی دادەنێم پێڵاوان
        
        ئەوڕۆ میوانی وانم
        
        ئەوەی ئەو بڵێ بە چاوان
        
        سەرجەم میوانەکانی
        
        خۆمیان دەکەم بە قوربان
        
        کاک ڕێکار بێناسی
        
        نەڵێی ئەمنی نەلاوان
        
        بۆ سەنتەری بەهار و
        
        تەواوی موشتەریەکان
        
        کوا ئەحمەد بێناسی
        
        بیکا تەسویرێکی جوان
        
        ئاراس گیان جوانی لێدە
        
        خۆمت دەکەم بە قوربان
        
        ماشەڵڵا لە سەرحەد
        
        جا ئوستادی زۆر کەسان
        
        لە سەرحەد بێمنەتە
        
        سوێندم بە کتێبی قورئان
        
        ئای ئاوی کانی مرادان
        
        ڕێواسی کەند و لەندان
        
        لەگەڵ ئەو کچە بمبینن
        
        بەس لە پێی بەری مێرگان
        
        ئەی یارێکی جوانم گرتوە
        
        ماڵی چۆتەوە سەرسیان
        
        ئەی من بوومە بە کاریشێر
        
        تۆیش بوویە بە زەهراخان
        
        ئای مێردت کردوە بە داوەت
        
        بە جێت هێشتم بە قوربان
        
        کاکە کۆچەر گرمەلا
        
        بۆ وی ساز دەکەم بەندان
        
        ئای ئەهلی دارەتوو خۆش بن
        
        گوێت لە من بێ مام مەروان
        
        گەر ژنت نەهێناوە
        
        من بۆت دێنم بە قوربان
        
        ناچار بم دەچمە تورکیەی
        
        بۆت دەخوازم سبیل کان
        
        منداڵ بابی مەروان بێ
        
        سوێندێ دەخۆم بە قورئان
        
        دین و ئیمانم نەبێ
        
        دێتە دەر یۆسفی کەنعان
        
        ئای ئەمن بەرهەم شەمامیم
        
        ماڵم لە قەڵادزێ یە
        
        بەرامبەر ماڵەکەی من
        
        عەوڵائاغای کۆچکەڵێ یە
        
        زیاترت خۆ پێ بناسێنم
        
        کچەکەم ناوی باسنێ یە
        
        لە هیچ شوێن مووچە خۆر نیم
        
        ئیشم لەگەڵ گوتنێ یە
        
        مامۆستای من سەردەشتیە
        
        دونیا دەزانێ کێ یە
        
        بەقەد تووکی سەری خۆم
        
        بەندی کاک سمایلم پێ یە
        
        کاک محەممەد بێشیری
        
        بەندەکەم دەس بە جێ یە
        
        محەممەد تاقانە دەڵێم
        
        هونەرمەندی هەولێرێ یە
        
        ڕێزی تایبەتی هەیە
        
        وەک زیرەک و ماملێ یە
        
        بە دەردی بۆخۆی دەڵێ
        
        هیوای دنیایەم پێ یە
        
        بۆ گۆران سەردەشتی
        
        خۆشی کردوە ئەو جێ یە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).