Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: نەورۆز

Performer: قادر مامەندی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        موژدە بێ لە هەموو دۆستان
        
        بەهار دێ نەورۆزە
        
        نەورۆزی ساڵی حەفتا و سێ
        
        جێژنی گەل و هۆزە
        
        چوون موژدەی ئازادی پێ یە
        
        نەورۆزن پیرۆزە
        
        ساڵی حەفتا و دوو با بڕوا
        
        ناخۆش و پڕ دەرد بوو
        
        پڕ لە ئازار و مەینەت و
        
        حەسڕەت و کەسەر بوو
        
        چاوەڕێی خۆشی وشادینە
        
        حەفتا و سێ لە تۆوە
        
        نەورۆزی ئەوساڵ شادی بێ
        
        بۆ کوردوستان هەموو
        
        یاخوا بە خێر بێی ئەوجاریش
        
        نەورۆز تۆ بە شادی
        
        نەجات بدەی نیشتیمانمان
        
        لە دەردی نامرادی
        
        شنەی شەماڵی بەهارت
        
        بێ و ئازادی بێنێ
        
        نەورۆز لە ساڵی حەفتا و دوو
        
        گەلێکمان جەفا دی
        
        سەوز و شین بێ دەشت و دەرو
        
        کێوی کوردوستانت
        
        بێتە مایەی ئاش بوونەوەی
        
        گشت خزم و دۆستانت
        
        میللەت بژی بە ئازادی
        
        لە هەموو ئاستانت
        
        یاخوا بە خێر بێی ئەی نەورۆز
        
        بە بێ ڕاوەستانت
        
        چوون موژدەی ئازادیت پێ یە
        
        بۆ حامی گەلانت
        
        قەدەمت خێر بێ ئەی نەورۆز
        
        وەرە بێ دوا کەوتن
        
        لە باوەشت دابێ ئەوجار
        
        دیاری و سەرکەوتن
        
        لە سەرمان لادە ئەی نەورۆز
        
        بێ خەوی و نەسرەوتن
        
        با بناڵن ئەو کەسانەی
        
        گەر لەگەڵ تۆ چەوتن
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).