Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: حەبوو قەرەگوێزی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لادە پارچەمەکانی
        
        دڵمت کردە بریانی
        
        هەر دەڵێی حۆری ئاسمانی
        
        پێی هەڵدەڵێم بە جوانی
        
        چاو و برۆی نابینی
        
        لەبەر کاکۆڵەکانی
        
        ڕەببی بابانت شێوێ
        
        پێم بڵێ بۆ لێم نەبانی
        
        قەزای لە قەرەگوێزی
        
        دەردی کەریم کۆخانی
        
        ئای تۆم دی ماندووم حەساوە
        
        باڵای وێنەی لاولاوە
        
        کاک هێمن نوێژگەیی
        
        سڵاو لەو شۆڕە لاوە
        
        بۆ کاک ئازاد سێروێ یی
        
        مایەی بۆ من داناوە
        
        بەندەی هیوا نوێژگەییم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        لێک بڵێن لێک پیرۆز بن
        
        مەبارەک بووک و زاوا
        
        بۆ کاک بەکری کەماڵی
        
        لێرە بەزمم داناوە
        
        خاوەن ئیستیریۆ نگین
        
        لێی دەکەم ئەو سڵاوە
        
        چووکەی کەماڵی خومیم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        بۆ کاک شەریفی خومی
        
        هەزاران لەو سڵاوە
        
        هەر ئیرادەتمەندی ویم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        چووکەی کەریم کۆخانیم
        
        بۆخۆم وەعدەم پێداوە
        
        سڵاو لە وەستا هونەری
        
        سڵاو لەو شۆڕە لاوە
        
        بۆ کاک ئازاد سێروێ یی
        
        خۆم بە چووکەی داناوە
        
        بە خۆ و بە سێ ئێفەکەی
        
        لێی دەکەم ئەو سڵاوە
        
        بەندەی کاک سولەیمانم
        
        خۆم بە چووکەت داناوە
        
        بۆ کاک مەسعوود کەماڵی
        
        سڵاو لە تازە زاوا
        
        هەر چووکەی عەلیە ڕەشم
        
        مایەی بۆ من داناوە
        
        ماڵی من و کاک حوسێنی
        
        خۆ هێستا بەش نەکراوە
        
        من بە کەیوان هەڵدەڵیم
        
        لێی دەکەم ئەو سڵاوە
        
        بۆخۆم ژنی بۆ دێنم
        
        ئاوا دەیکەمە زاوا
        
        یادی لەتیف کەماڵی
        
        چوونکی لێرە نەماوە
        
        سەد سڵاو لە ئوروپا
        
        چوون ئەویان لێ داناوە
        
        سەرکەوتوو بێ کاک هێمن
        
        شێخی ئەو ناوە ناوە
        
        بۆ کاک هێمن نوێژگەیی
        
        خۆم بە چووکەی داناوە
        
        یادی کاک خەلیلی
        
        هەمیشە لە بەر چاوە
        
        چووکەی کاک خەلیلم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        ئەو باب و کوڕەم بۆ خۆش بێ
        
        شێخی ئەو ناوە ناوە
        
        ئای مانگە دەگرێ تەنیایە
        
        جێگاکەم زۆر گەرمایە
        
        دوژمن کوێرایی دایە
        
        دەی بۆ کاک هێمن نوێژگەیی
        
        من بۆی دەکەم دوعایە
        
        دەگەڵ هیوا برایە
        
        لێک نەبن ئەو دوو برایە
        
        هەر چووکەی کاک خەلیلم
        
        هەتا دونیا دونیایە
        
        بۆ باب و ئەو دوو کوڕانە
        
        بۆیان دەکەم دوعایە
        
        بۆ کاک کەماڵ زێویێ یی
        
        دەیناسم چەن ئاغایە
        
        چووکەی جەماڵ زێویێ ییم
        
        بە بێ ماڵی دونیایە
        
        دەک زێویێ ئاوەدان بێ
        
        چوون کوڕی وای تێدایە
        
        ڕەبی خۆش بێ پیژۆ
        
        چوونکی نە بە بەقایە
        
        چووکەی کاک سولەیمانیم
        
        بە بێ ماڵی دونیایە
        
        پیژۆ سەرکەوتوو بێ
        
        مەحتەل نێ لە ڕێگایە
        
        داماوم دەستەوئەژنۆ
        
        کەماڵ گیان بە چاوی تۆ
        
        ئەو بەندەی پێشکێش دەکەم
        
        پێشکێشی دەکەم بە تۆ
        
        بەندەی کاک سولەیمانیم
        
        قەتت بۆ نەکەم ڕۆڕۆ
        
        ئەگەر قەبووڵم دەکەی
        
        دەبمە ئیسکۆرتی پێژۆ
        
        کار نێ خودا چاکی نەکا
        
        جارێ پەلەم لێ مەکە
        
        ئەو شایی و بەزم و ڕەزمە
        
        خودا مەمبارەکی کا
        
        بۆ کاک هێمن نوێژگەیی
        
        بەندە سڵاوت لێ دەکا
        
        چووکەی هیوا نوێژگەییم
        
        مەردە دەرەجە یەکە
        
        چووکەی خاڵە خەلیلیم
        
        خودا سڵامەتی کا
        
        ئەوەی پیژۆ نشینە
        
        بەندە سڵاویان لێ دەکا
        
        پیرۆز بێ ئەو سەمەندە
        
        وەڵڵا ماشێنی چاکە
        
        قەت قەت لە ڕێگایە
        
        بە وەڵڵا پەنچەر ناکا
        
        ئای چووکەی کەریم کۆخانیم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        کەریم باش دەزانی
        
        گەرما زۆری هێناوە
        
        بەندەی ئازاد سێروێ ییم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        بۆ مامۆستا هونەرە
        
        هەزاران لەو سڵاوە
        
        هونەر گیان زۆر بە خێر بێی
        
        بە خێر بێی سەر ئەو چاوە
        
        بۆ کاک حوسێن کەماڵی
        
        لێی دەکەم ئەو سڵاوە
        
        هەزار سڵاو لە کەیوان
        
        لێرە دەستووریان داوە
        
        ئاخ ئەوەندە بمێنم
        
        کەیوان بکەم بە زاوا
        
        هەر بەندەی عەلیە ڕەشم
        
        هەتا وجوودم ماوە
        
        چووکەی کاک سولەیمانیم
        
        خۆم بە چووکەی داناوە
        
        بەرکەوتوو بی هونەر گیان
        
        شێخی ئەو ناوە ناوە
        
        ئای قەدەم خێر بێ ماشەڵڵا
        
        مبارەک بێ لە زاوا
        
        سەرکەوتوو بی کەریم گیان
        
        ئاوا دەتکەمە زاوا
        
        دەبێ بچمە کۆخانێ
        
        بۆخۆم وەعدەم پێ داوە
        
        بۆ کاک ئازاد سێروێ یی
        
        نەمرێ ئەو شۆڕە لاوە
        
        هەر یادی ئومید دەکەم
        
        دەستووریان بە من داوە
        
        کاک ئەبووبەکری سێروێ
        
        دەزانم چەندە پیاوە
        
        هەزار سڵاو لە سێروێ
        
        لێرە بەڵێنیم داوە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).