A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: بەرزینێ
Performer: مستەفا شێواو و عەلی گڵێنانی
Category: Bend
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
بەرزینێ وەی بەرزینێ
ئازیزی خوێن شیرینێ
بەهار فەسڵێکی خۆشە
با بڕۆین بۆ گوڵ چنینێ
بولبولی نێو قەفەزم
هەر من سەختم نابەزم
ئەرێ لە نێو پۆلی گوڵان دا
عەینەن گوڵی دەستەچن
دڵی تۆ ئاوا شادە
ئەدی دڵی کۆست کەوتووی من
مەرگ بە چاوان دەبینم
کاتێک تۆم لێ دەبی ون
کەوتوومە نێو گێژەلی
دەریاچەی بێ سەروبن
ئێرە سەدا و سیمایە
جێگای ئۆمێدن بۆ من
لە خودا دەپاڕێمەوە
ئیلاهی سەرکەوتوو بن
باریک بووم وێنەی دەزوو
دەچمە حەوا بە یەک فوو
لە یەک میزان ڕاوەستا
بوومە بەردی تەرازوو
ئەرێ سەفەرێکم لەبەرە
دەڕۆم وەک جاری جاران
دەبم بە هاوسەنگەرو
هاوژینی خەفەت باران
فرمێسکی خوێن دەڕێژم
هەر وەکوو هەتیوباران
دەستەوئەژنۆ دانیشم
هەر وەکوو تازیە باران
وەکوو ماکسیمیلیانووس
بە خۆم و بە شەش یاران
ماڵ و منداڵ جێ دێڵم
دەچمە ئەشکەوت و غاران
دەبا عالەم بزانێ
خەڵکی دێهات و شاران
پەنا دەبەم بۆ خودا
خوداش خودای هەژاران
ئەرێ ئەگەر چوار فەسڵی ساڵێ
بۆی بچیە دەر لە ماڵێ
هەرچی هەتا بیدەیەی
وەک مار لە لاقت داڵێ
خەتای بەختی ڕەشمە
لە کەس ناکەم شکایەت
لە ژینی تاڵی پڕژان
شێواوم بێ نیهایەت
نەسیحەتی ئەم و ئەو
بۆم بوونەتە حیکایەت
عەلی گڵێنانی خۆش بێ
لە شێواو بوە دەعوەت
ئای یەک دڵی یەک پەیمانی
نامەوێ زیندەگانی
مستەفا بۆ تۆی دەڵێم
بەڵێ دەیڵێم گۆرانی
شادی مستەفا شێواو
بیکەن بە شادومانی
من بەندەی کاک ...
بەڵێ هەڵدەگرێ شانی
پایەدار بێ کاک مەناف
جەددی غەوسی گەیلانی
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).