Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: نووری گه‌رمیانی

Performer: لێوت خوێنی گه‌شه‌مه‌

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ده‌وای ده‌رده‌که‌م په‌ری
        
        پلینگی چۆمی گاده‌ری
        
        ئیجازه‌م لێ وه‌رگرتووه‌
        
        به‌ولا بم به‌ مشته‌ری
        
        هه‌رزانه‌ به‌ ماچێکت
        
        شه‌ش دانگی سه‌نگه‌سه‌ری
        
        ئه‌و ده‌مه‌ی خۆشبه‌حاڵم
        
        کیژێ چاوم لێده‌گری
        
        ئه‌ولایه‌ت به‌ سه‌ر گێڕم
        
        تا ده‌گاته‌ پشده‌ری
        
        ماشه‌ڵڵا زێده‌ جوانه‌
        
        بۆ به‌نده‌ی تاجی سه‌ری
        
        لێوت خوێنی گه‌شه‌مه‌
        
        کاڵه‌ به‌فری ره‌شه‌مه‌
        
        گرفتاری چاوی تۆم
        
        ئه‌وه‌ به‌خت و به‌شمه‌
        
        هه‌ناران له‌ ناو ره‌زی
        
        بای لێده‌دا ده‌له‌رزی
        
        چه‌ن جوانه‌، دڵڕفێنه‌
        
        ئه‌ندام و ~ و که‌زی
        
        ئه‌وه‌ش کاری خودایه‌
        
        زۆر شۆخی و باڵابه‌رزی
        
        ئیمشه‌وی له‌ به‌خه‌ڵ بم
        
        یه‌کێ شانم لێ گه‌زی
        
        به‌ گوله‌ی بڕنه‌و نایبڕێ
        
        ئه‌ له‌ به‌ر پووله‌که‌ و ده‌رزی
        
        له‌ به‌ر خاتری که‌وشه‌که‌ت
        
        جار جار بڕوانه‌ عه‌رزی
        
        ده‌ردێکی وای داومه‌تێ
        
        چاره‌م ناکرێ به‌ ده‌رزی
        
        ئه‌ی مریه‌مه‌ سه‌قزی
        
        ~
        
        ده‌چمه‌ ژوانێ به‌ دزی
        
        چاوم که‌وتووه‌ به‌ چاوت
        
        ئازای به‌ده‌نم ته‌زی
        
        لێوت خوێنی گه‌شه‌مه‌
        
        کاڵه‌ به‌فری ره‌شه‌مه‌
        
        گرفتاری چاوی تۆم
        
        ئه‌وه‌ به‌خت و به‌شمه‌
        
        ده‌وای ده‌رده‌که‌م په‌ری
        
        پلینگی چۆمی گاده‌ری
        
        ئیجازه‌م لێ وه‌رگرتووه‌
        
        به‌ولا بم به‌ مشته‌ری
        
        هه‌رزانه‌ به‌ ماچێکت
        
        شه‌ش دانگی سه‌نگه‌سه‌ری
        
        دار هه‌تاکوو پیر بێ
        
        باس هه‌ر ده‌چێته‌ سه‌ری
        
        ئاوری من له‌ من به‌رداوه‌
        
        ده‌مگوت ئاوێزانم بم
        
        بۆ به‌نده‌ی تاجی سه‌ری
        
        لێوت خوێنی گه‌شه‌مه‌
        
        کاڵه‌ به‌فری ره‌شه‌مه‌
        
        ئه‌من عاشقی لێوی تۆم
        
        ئه‌وه‌ به‌خت و به‌شمه
        
        ده‌وای ده‌ردم هاجه‌رێ
        
        سینه‌ت حه‌وزی که‌وسه‌رێ
        
        حه‌جاجی ده‌چنه‌ سه‌رێ
        
        به‌ بچین سووره‌گوڵان بچنین
        
        له‌ به‌ر ده‌شتی قه‌مته‌رێ
        
        ده‌ستم بر بۆ به‌رۆکی
        
        هات له‌گه‌ڵم به‌ شه‌ڕێ
        
        ئه‌منی دیت رۆی وه‌لا نا
        
        نه‌ک لێی بکه‌م نه‌زه‌رێ
        
        خۆی داهێنا له‌ به‌رم
        
        جووت لیمۆی که‌وته‌ ده‌رێ
        
        ئه‌ له‌وه‌ته‌ی لیمۆم دیون
        
        جنم هاتوونه‌ سه‌رێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).