Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: سەید عەلی سەردەشتی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        هاتم لە کێلە شینە
        
        سەر هەڵێنە بمبینە
        
        خاڵێکی لە سەر لێوی
        
        دەڵێی ئاچکە جەمینە
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە
        
        داوەتێکی ڕەنگینە
        
        بە خۆشی بابی زاوای
        
        شاد بێ زاوا زێڕینە
        
        ئەو سڵاوەی لێ دەکەم
        
        ئەتۆش چاکم ببینە
        
        لە مێژە لێی دەگەڕێم
        
        لوقمانی حاجی مینە
        
        غەریب و سەرگەردانم
        
        ناسک دەردت لە گیانم
        
        کوڵمەی چەپت ڕابگرە
        
        ماچی کەم تا دەتوانم
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە
        
        میوانی بەریاجیانم
        
        بۆ ماڵە حاجی مینەی
        
        خۆم بە موخلیس دەزانم
        
        دەبێ ئێرە پێ بزانێ
        
        هەر بەندەی کاک لوقمانم
        
        ماڵە بابم سەیزادە
        
        دەم بێنە و زولفت لادە
        
        برۆت مانگی کەوانە
        
        گەرنی دەڵێی شمشادە
        
        بۆ عێلی حاجی مینەی
        
        بەرزن ئەو خانەوادە
        
        هەر چووکەی کاک لوقمانیم
        
        چوون میوانی دامادە
        
        ئەفەریم بۆ جەوادی
        
        چون ئەو گوڵەی لێدەدا
        
        تۆزێک بە جوانی لێدە
        
        ئافەریم بۆو جەوادە
        
        ئەمنیش ئەتۆم خۆش دەوێ
        
        سوێند دەخۆم بەو زەوادە
        
        دەردت لە گیانم کابان
        
        لە بەر تۆ دەڵێم بەندان
        
        بە پێشوازی باڵات بێ
        
        قاراوا و قاڵوێ و زەمنان
        
        بۆ محەممەدی عەلیاغای
        
        موخلیسی تۆم بە قورئان
        
        ئاغای من برایم ئاغایە
        
        بۆت دەڵێم یەک دوو بەندان
        
        بۆ ئاغای بناویلێ یە
        
        عومەرو بێ بە قوربان
        
        بۆ عێلی بایەزیدی
        
        زۆر بەخێرێی ڕەشید خان
        
        یاری بە دڵم لەیلێ یە
        
        شۆخە گوارە لە گوێ یە
        
        زێڕی هەژدە عەیارە
        
        تەماچەی کە لە کێ یە
        
        هەموو کەس یاری خۆی گرت
        
        من ماوم لە سەر رێ یە
        
        یاری من بۆچی نەهات
        
        شۆخە گوارە لە گوێ یە
        
        موخلیسی برایم ئاغامە
        
        ئەوەتانێ گوێی لێ یە
        
        هەر چووکەی محەممەد ئاغام
        
        ئیرادەتم بۆی هەیە
        
        ئاغای من ڕەشید خانە
        
        ئەگەر ئیجازەم هەیە
        
        هەر چووکەی حوسێن ئاغامە
        
        خۆشی ئاغای کاژێ یە
        
        لە سەر چیم لێ تۆراوە
        
        هەک ماڵە بابم کەژێ
        
        هەورێکی ڕەشی هێنا
        
        لێی گرتووم بەری ڕۆژێ
        
        دەس لە باڵات هەڵناگرم
        
        خوێنم لە سەرت بڕژێ
        
        موخلیسی حوسێن ئاغامە
        
        بە خێر بێ ئاغای کاژێ
        
        بە چاکی ئێوارە بای
        
        ناسک نەرمێ قیبلەم بای
        
        وسێن ئاغای کاژێ یە
        
        زۆر لە مێژە تۆم ئاغای
        
        هەر چووکەی ڕەشید خانم
        
        بۆ دەگەڵ من بە هەوای
        
        ئەو بەندە بەندی تۆیە
        
        بۆ محەممەدی عەلیاغای
        
        موخلیسی برایم ئاغامە
        
        بۆ برایمی ئەحمەد ئاغای
        
        تەبریز ئیستی مەراغە
        
        گولفن گیالمە دەرئاغە
        
        هەر مەنی گۆناغ چاغرم
        
        بی ئیستیکان ئارەغە
        
        هەر کم ئون یاری گۆتر
        
        فەورەن گێدسن سۆراغە
        
        دەتکوت دەمانچەی کۆڵتە
        
        دایمە لە سەر دەراغە
        
        موخلیسی ئاغای کاژێم
        
        بە خێر بێ وسێن ئاغا
        
        دووبارەی دەکەمەوە
        
        هەک بە خێر بێ سوورئاغا
        
        یاری بە دڵم لەیلێ یە
        
        شۆخە گوارە لە گوێ یە
        
        زێڕی هەژدە عەیارە
        
        دە ماچەی کەن لە کێ یە
        
        موخلیسی سوور ئاغامە
        
        ئیرادەتم بۆی هەیە
        
        ئاغای من وسێن ئاغایە
        
        خۆشی ئاغای کاژێ یە
        
        هەر دووکیان بە خێر دێنم
        
        خۆشی مامی بووکێ یە
        
        ئەو بڵیندەی بەڵەک چاوە
        
        لە کوێم لێ ڕاوەستاوە
        
        بەدەنت نەرم و جوانە
        
        دەتکوت لۆکەی کانیاوە
        
        ئەو جێژنەو لێ پیرۆز بێ
        
        ماڵە بووک ماڵە زاوا
        
        میوانان بە خێر دێنم
        
        هەرچی دەعوەت کراوە
        
        موخلیسی سوورئاغامە
        
        هەتا وجودم ماوە
        
        بۆ حوسێن ئاغای کاژێ یە
        
        با نەڵێ بە جێ ماوە
        
        ماڵە بابم سوعدایە
        
        گوارەی زێڕ لە گوێی دایە
        
        ئەوساڵ چاکم بۆ نایە
        
        ڕاستی کۆزم ساوایە
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە
        
        لێو پیرۆز بێ ئەو شایە
        
        داوەتی بەریاجیانە
        
        هەرچی تێیدا ئاغایە
        
        ئەمنیش بە خێریان دێنم
        
        بەندەو لە خزمەت دایە
        
        موخلیسی ئاغای کاژێم
        
        بە خۆشی بایز ئاغایە
        
        بە چاکی ئاوارەبای
        
        ناسک نەرمێ قیبلەم بای
        
        چووم شارم پێ دەی هێنای
        
        ئاغا بام مڵکم بایە
        
        سەروەتی خۆم پێ دەدای
        
        بە خێر بێن ئاغای کاژێ
        
        بە سوحبەتێ بایز ئاغای
        
        لە بەر ئەو بەژنەت دەمرم
        
        وەک نەمامی دەلەرزی
        
        چەن جوان و دڵڕفێنە
        
        ئەندام و سەر و کەزی
        
        بۆ بایز ئاغای کاژێ یە
        
        هەر بژی بە سەربەرزی
        
        ئەمنیش بە خێری دێنم
        
        قەت نەدبینم بە کزی
        
        سپی دەڵێی کافووری
        
        نەرمی دەڵێی واویلی
        
        دە بەر ئەو قامکەی دەمرم
        
        پێی دەچنێ کڵاوی میلی
        
        هەر دەڵێی خاسە کەوە
        
        ڕۆی دێنێ خاڵ و میلی
        
        بۆ بایز ئاغای کاژێ یە
        
        بۆی دەڵێم بە تەکتیلی
        
        چووکەی وەستا محەممەدیم
        
        بە یادی وەستا سمایلی
        
        سینگ بەفری تەنگە شیوە
        
        بەفرە بە بای باریوە
        
        دە بەر نێو سینگت دەمرم
        
        وەک کوێستانێ غەمڵیوە
        
        داوەتی بەکر ئاغایە
        
        زۆرم بە مەردی دیوە
        
        پیرۆزبایی لێ دەکەم
        
        بووکی بۆ دابەزیوە
        
        ماڵە بابم سوعدایە
        
        گوارەی زێڕ دە گوێی دایە
        
        لە سەر ئەو هەموو دەردەی
        
        ئاشق بووم بە لەیلایە
        
        چووکەی زاوا زێڕینەم
        
        ئاغام ڕەحمان ئاغایە
        
        تەبریکی عەرز دەکەم
        
        ئەوە هاتوە بۆ شایە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).