Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: تۆز دەکا

Performer: ئیبراهیم فەتاحی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        گشتی دەڵێی مەرەزی
        
        سپی دەڵێی کاغەزی
        
        داوای دوو ماچم لێ کرد
        
        دەیگووت ئەتۆ دەمگەزی
        
        بە قوربانی چاوی بێ
        
        سەد موغازەی سەقزی
        
        لە سەر چی لە من تۆرای
        
        لە سەر چی لە من زیزی
        
        تۆز دەکا تۆز دەکا
        
        تۆزی نەرمە تۆز دەکا
        
        ئەگەر دەچێ بۆ حەمام
        
        خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
        
        ئەگەر دەچێ بۆ کانی
        
        جحێڵان ئاڵۆز دەکا
        
        وەک سەرکردەی ئەلمانی
        
        کەوتوومە سەرگەردانی
        
        وەباڵ بە ئەستۆم جوانی
        
        نایەی پێکەوە جووت بین
        
        سەردەشتی یا لاجانی
        
        بە تورجان قایل نابێ
        
        شەرت بێ ببمە بۆکانی
        
        ماڵیان لە ماڵمان دوورە
        
        بەلەکی دەڵەی توورە
        
        بە مسقاڵی دەفرۆشێ
        
        کافرەی لە خودا بە دوورە
        
        قسان دەکا بە زاری
        
        دەڵێی عوود و سەنتوورە
        
        داوای دوو ماچم لێ کرد
        
        دەیکووت سمێڵت زوورە
        
        لە سەر کانیە کەڵانتەر
        
        لەت لەتم کەن بە خەنجەر
        
        سەیری قەدەم لێدانی
        
        وەک نیزامی سەد ئەسکەر
        
        حەو فەرسەخم لێ دوورە
        
        حاکم بە شەمەنەفەر
        
        مانگی لێنێ وەستاوی
        
        سۆنەی گەردن مراوی
        
        کێ بەردی پێدا داوی
        
        سەر و ماڵم دەفرۆشم
        
        ئەگەر هەڵبێنێ چاوی
        
        تورجانی بۆ دەفرۆشم
        
        شەش دانگی شیلاناوی
        
        خاکی دنیام بە سەری
        
        زێڕی هەژدە عەیاری
        
        سپی دەڵێی مەخمەری
        
        ناوێرم دوو قسەی لێ بکەم
        
        لە ترسی دەردەسەری
        
        نایەی پێکەوە جووت بین
        
        توخوا نەمکەی بێبەری
        
        سەفەرێکم گرتە بەر
        
        بێمە دیار و نادیاری
        
        ئەوە دەچم بۆ بۆکان
        
        چت بۆ بێنم بە دیاری
        
        هاتم لە لای ئۆینەچی
        
        کەس نازانێ دەڵەم چی
        
        کەوشەکانت دەماڵم
        
        بۆ سەر داوەتێ دەچی
        
        وردەواڵە هەڵدەگرم
        
        لە دوای دەبم بە چەرچی
        
        دەردت لە ماڵم کاڵێ
        
        کەزیەی بەندی ڕەشماڵێ
        
        پێم عەیبە و پێم ئیرادە
        
        بۆی بکەم ماڵە و ماڵێ
        
        دە بڕۆ دایکت ڕازی کە
        
        بابت بۆ من هیچ ناڵێ
        
        سێ گەز بە گەزی جۆڵا
        
        باسکم لە گەرنت هاڵێ
        
        زێڕی هەژدە عەیارە
        
        نایبینم جار و بارە
        
        لەیلم چارم ناچارە
        
        ڕەببی لێت مبارەک بێ
        
        ئەو کراسە گوڵ هەنارە
        
        ئەی وەی ئاگای لە تۆ بێ
        
        سەد جار ئەو شێخەی بیارە
        
        سەقزی بۆ هەرزانە
        
        شەش دانگی دیواندەرە
        
        لە جێوە هەی لە جێوە
        
        لە باڵاکەی بە پێوە
        
        خودا بمکەی بە سێوێ
        
        بچمە باغەڵ خڕێوە
        
        ئەی وەی پەسەندی خەڵکی
        
        چبکەم دڵم زۆر پێوە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).