Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ئۆخەی گوڵزار عێراقی

Performer: قادر مامەندی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئۆخەی گوڵزار عێراقی
        
        زەردی دەڵێی کارەبای
        
        بە دایمە دوحام دەکرد
        
        بە تەنیا ئەتۆم هەبای
        
        لێم گەڕێ دەستیان لێ دەم
        
        جووتێک سێوی بن عەبای
        
        مەمبارەک عەبای تازە
        
        زۆر جوانە لە بەری کا
        
        دەڕۆی خۆت دەلەنگێنی
        
        عەینەن کۆترە باریکە
        
        هەرکەس ئەتۆ ڕامووسێ
        
        هەزار خۆزگەم بە وی کا
        
        ئاگری لە دڵی بەرداوم
        
        جووتێک لیمۆی فەریکە
        
        باڵای ئەو گوڵەی ئی من بێ
        
        ئیددیعام نێ چیدیکە
        
        هەتا لە دونیا ماوم
        
        شەربێ دڵم ناگۆڕم
        
        یاری ناسک و نازەنین
        
        تۆ کارگ بی من بۆڕم
        
        چبکەم بە خۆم ناوەستم
        
        دێوانەی عەبای شۆڕم
        
        تیرێکی وات لێداوم
        
        ئیشکت کردم بە پێوە
        
        بەژنت جوان و ڕێک و پێک
        
        دەلەرزێت دەڵێی مێوە
        
        ئەو کچە عەبای دەبەر کرد
        
        یەکجاری دونیا شێوا
        
        هەر دووکی ئەسیر کردوون
        
        ئەو نارنجە و ئەو سێوە
        
        شەربێ دەستیان لێ دەدەم
        
        گەر بڕووخێن ئەو کێوە
        
        جوانە ئەو کیژە کوردە
        
        بۆ دڵی من داخ و دەردە
        
        قەت پشتێندێ ناناسی
        
        عەبای شۆڕی دەبەر دا
        
        دەڕوا خۆی دەلەنگێنێ
        
        عەینەن کۆتر و هەوێردە
        
        مەمکی سێوی لوبنانە
        
        گەرنی هەڵالەی زەردە
        
        هەموو لە تاوی تۆیە
        
        ڕەنگم زەعیف و زەردە
        
        لە سەر چاوی کاڵی تۆ
        
        خزم و خێشم فڕێ دا
        
        دەڵەی کۆترە باریکەی
        
        لە بەر چەنگی هەڵۆی دای
        
        وەرە پێکەوە جووت بین
        
        شەو و ڕۆژ لە یەک ئۆدەی
        
        دەس لە مەمکت وەر دەدەم
        
        وەکوو قوماری لۆدەی
        
        لە ماچ کردنت دێمە پێش
        
        سەت گولەم لە سەری دەی
        
        چبکەم ئاشقی عەبایمە
        
        ئەمنی کوشتوە ئەو مۆدەی
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).