Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: سەید عەلی سەردەشتی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لە جێی گۆڕی براکەم پووڵ و دراو و ماڵەکەم
        
        دارایەتیم نەمێنێ ئەو ڕوحەم بە قوربانت کەم
        
        لە کوێ یە بابەکر ئاغا سەلامێکی لێ دەکەم
        
        ئەو سڵاوەی لێ دەکەم تەبریکی عەرز دەکەم هەر دووک چاوی ماچ دەکەم
        
        داوەتێ ڕەحمان ئاغای حەتمەن خۆم سەقەت دەکەم
        
        ماڵە بابم پەروانە گۆشەی دوو چاوت جوانە ئەمنت کرد بە دێوانە
        
        چاوت هەر دەڵێی تیرو ئەبرۆی دەڵێی سوڵتانە
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە داوەتی بەریاجیانە
        
        بە خۆشی بابی زاوای خۆشی ئەو میوانانە
        
        ئەمنیش بە خێریان دێنم یەک یێک و دانە دانە
        
        پایەدار بێ کاک فایەق یا ماڵە شێخ مەولانە
        
        هەر دووکیان با بدوێنم بۆ لاوەی پارەستانە
        
        بابەکر ئاغا گوێت لێ بێ بۆت خۆش بن ئەو دۆستانە
        
        بەیرەم نێ بەرەجۆیە مەمکی دەڵێی لیمۆیە
        
        هاتۆ شێت بم لە تاوی بە نوێژی نیوەڕۆیە
        
        دەستت بە عومری بگرێ ئەو سەیدەی ماوەڵۆیە
        
        چووکەی وەستا مەحموودیم زۆری شایی بە خۆیە
        
        وە نەبێ بۆخۆت نەزانی ئەو بەزمە عایدی تۆیە (٢)
        
        ماڵە بابم سوعدایە گوارەی زێر لە گوێی دایە
        
        لێوت قەیتانی ئاڵە سینگت کارگی کەمایە
        
        هێندە کافر و بێ دینە بەزەیی پێم دانایە
        
        بۆ ئاغای کانی گوێزێ ماڵە بابەکر ئاغایە
        
        داوەتی بەریاجیانە حەشرە و قال و وەلایە
        
        چووکەی وەستا مەحموودیم بە بێ ماڵی دونیایە
        
        پیرۆزباییت لێ دەکەم بە سڵامەتێ زاوایە
        
        سینگ بەفری تەنگە شیوە بەفرە بە بای باریوە
        
        لەبەر نێو سینگت دەمرم وەک کوێستانێ خەمڵیوە
        
        وەختە بچم دە چاوێوە دەتکووت قەتم نەدیوە
        
        هەر چووکەی بابەکر ئاغام زۆرم بە مەردی دیوە
        
        تەبریکی عەرز دەکەم بووکی بۆ دابەزیوە
        
        پیرۆزبایی لێ دەکەم بووکی بۆ دابەزیوە
        
        سوێند دەخۆم بە قورحانێ قوستەم بەو خاڵەی لە ڕووت
        
        چاوم بە چاوت کەوت نەشەی کەللەم بۆی بزووت
        
        پێم کوت ئاوێزانت بم ڕەحمەت لە قەبری مردووت
        
        دەست لە باڵات هەڵناگرم لە سەری بکرێم نابووت
        
        ئارەزووی من ئەوەیە دایکم ببێتە خەسووت
        
        هەر چووکەی بابەکر ئاغام ڕاوەستاوم ڕووبەڕووت
        
        پیرۆزباییو لێ دەکەم بۆم خۆش بێ وەستا مەحموود
        
        مەنگووڕی دیوی ئالانم ناسک دەردت لە گیانم
        
        کوڵمەی چەپت ڕابگرەو ماچی کەم تا دەتوانم
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە میوانی بەریاجیانم
        
        ئەمنیش بەخێری دێنم چووکەی میوانەکانم
        
        چووکەم لاوەی پارەستان بۆت دەڵەم بە چاوانم
        
        دەگەڵ فایەق هەمرانی موخلیسی هەردووکتانم
        
        ئاغام ئەحمەد چاوشینە کوڕە بە ئاغای خۆت دەزانم
        
        ئاوەدان بێ ئەو گووندە بەرهەڵبێنەکەی تووندە
        
        دار بچک و ليڕەوار با بجمێ بە سەر من دا
        
        بە سڵامەتێ زاوایە ڕەعیەتی تۆیە بەندە
        
        پیرۆزباییت لێ دەکەم مەبارەک ئەو پەیوەندە
        
        هەتەوە یار هاتەوە هاتەوە لە سەفەرێ
        
        قاسیدێکم بۆ بانگ کەن بۆ باس و بۆ خەبەرێ
        
        تەختێکی تەڵا دانێن یار دانیشێ لە سەرێ (٢)
        
        لە کوێ سەفەر وا دەبێ ئەوە یەک مانگ و نیوە
        
        لە وەتا ئەو گوڵە ڕۆیوە گوڵ گەڵای هەڵوەریوە
        
        کۆڕی ئاشقان شێواوە هەمووی دەڵێی هەتیوە
        
        ڕوحمی خودات لە دڵ دابێ جەرگی خەڵکیت بڕیوە
        
        داوەتی بەریاجیانە داوەتی وام نەدیوە
        
        قەد باریکەی ڕەش ئەسمەر باوانم ناسکە دوولبەر
        
        تیرێکی لە دڵی داوم لە جەرگم بۆ کاریگەر
        
        بە پێشوازی باڵات بێ کاجری و کۆکە و داربەسەر
        
        هەر چووکەی سەید ئیبرایمیم ئەوە نۆرەت گەییە سەر
        
        موخلیسی سەیدەکانم گوێت لێ بێ سەیدی جەفعەر
        
        ماشێنی بەری هاتۆ تا دەکەی دەستەندازە
        
        دەچمەوە لای یاری خۆم ماڵیان لە کانی نازە
        
        چووکەی سەید جەفعەریم بۆ تۆی دەڵەم بە نازە
        
        ئاغای من سەید ئیبرایمە موخلیسی تۆمە تازە
        
        گوێت لێ بێ بابی زاوای کوڕە ئەوڕۆکە کەیفی سازە
        
        کەوی گەردن بە خاڵی زۆر بچکۆلە و منداڵی وەک کچەی حەبوو جەماڵی
        
        کەوتوویە داوی کابرای هەتا دەمری دەناڵی
        
        ئاغای من سەید ئیبرایمە بە جوانی دەکەم حاڵی
        
        بۆ کاک سەید جەفعەری پایەدار بی نەناڵی
        
        یادی کاک محەممەدیە بۆ ئاغای حەسەن خاڵی
        
        کارمامزەی لە پێش ڕەوێ باری لێنا بە شەوێ
        
        نەڵێنت بە قوربان بێ با دەگەڵ بێ هەنگەوێ
        
        گوێج بە نۆ جێی من دەشێ وە سەر سینگی ناکەوێ
        
        موخلیسی سەیدەکانم ئاوام بۆ ڕێک دەکەوێ
        
        بۆ کاک سەید کامیلی لە چاوم خۆشتر دەوێ
        
        بە یادی حەسەن خاڵیە کوڕە با یادی ئەوێ شەوێ
        
        ده ردت له گیانم مێرێ سەبرم لێ بگرە جارێ
        
        تیرت کارخانەی دوورە لە خەتتوونێ دەبوارێ
        
        ماڵە بابەکر ئاغایە هەر پووڵی لێ دەبارێ
        
        موخلیسی بابی زاوام بۆت دەڵێم تا ئێوارێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).