Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ناز ناز نازدارە

Performer: مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        وا چاکە وا سەڵاحە
        
        تاوێک بێیە باوەشم
        
        بەژنێ باریک لێم زیزە
        
        دەتکێ فرمێسکی گەشم
        
        لە دونیا خۆشیم نەدی
        
        بەدبەخت و چارەڕەشم
        
        لە قیامەتێ نازانم
        
        لەو دونیایەی بێ بەشم
        
        ناز ناز نازدارە
        
        نازدارەکەم لەو شارە
        
        دەڵێ بە چیم دەخوازی
        
        بە زێڕ و پووڵ و پارە
        
        خەمی لە دڵی هاویشتووم
        
        بە قەد گەڵای ئەو دارە
        
        هەر بۆیە خۆشم دەوێ
        
        نەجیبە و مەززەدارە
        
        حەنتیکە و مەززەداری
        
        بەزمم ساز کرد بە تاری
        
        دەمت خونچەی خەندانە
        
        تێیدا دوو ڕەگ مرواری
        
        چ خەتایەک ڕووی داوە
        
        بەینێکە لێم لووت خواری
        
        کیژە کوردەی موکریان
        
        چەندە ناسک و نازداری
        
        دەبەر ئەو سینگەت دەمرم
        
        سپی وەک ماین بڵاغی
        
        هێندە دەوڵەمەند نیمە
        
        پێم بڵێن حاجی تاغی
        
        دەچمە سەر مەحموودکانی
        
        بەرامبەر قوڵقوڵاغی
        
        جا کراسێکی دەبەر دا
        
        لە سەر مۆدی سابڵاغی
        
        بە بیانووی گوڵ چنینێ
        
        تاوێک وەرە نێو باغی
        
        لە گەردنێ زەردی جوانە
        
        شیلان و گەردنباغی
        
        وەختێکی گەلێک خۆشە
        
        نێوان مانگی بەهاران
        
        دەستان دەڕازێنەوە
        
        دڵ هەڵدەکشێن بۆ بناران
        
        دوو شت یەکجار زۆر خۆشە
        
        بۆ سەبووری دڵداران
        
        لەڕە لەوژەی شەوانە
        
        هەڵپەڕینی ئێواران
        
        باسکم وە بن سەری دە
        
        بە بێ ماڵە بەدکاران
        
        تاو وە کوڵمەی ناکەوێ
        
        لەبەر سێبەری داران
        
        زێڕی هەژدە عەییارە
        
        لە نێو لیران دۆڵارە
        
        مەمبارەک ئەو نەوارە
        
        هەڵیگرە یادیگارە
        
        لەبەر ئەو مەمکەی دەمرم
        
        جا خڕە دەڵەی هەنارە
        
        دە بڵە پرچی لێکەوێ
        
        حەینی دەڵەی ڕەشمارە
        
        لە گەرنێ زەردی جوانە
        
        زێڕی هەژدە عەییارە
        
        تۆبەم کردۆ ئەستەغفار
        
        قەد باریکەی شەدەلار
        
        لە تالارێ هاتە خوار
        
        بەزمم ساز کردۆ بە تار
        
        دەستم لە یەخەی بەر بێ
        
        لە باتی جارێک سەد جار
        
        ئەو نەوارە ممبارەک
        
        هەڵیگرە ئای شەهردار
        
        ئەوەش بە سڵامەتێ تۆ
        
        یاخودا بۆم بی پایەدار
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).