A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: unassigned
Performer: سمایل سەردەشتی
Category: Bend
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
یەک بوو کردمە دوو دانە تازە قەڵا و ڕادانە
ڕەنگێزە و گردکشانە بۆ پێم دەگرێ بەهانە قیتە گوارە جۆللانە
هەر کەس زار دەکاتەوە هەر بە تۆ دەڵێ جوانە
کەمبەرەی تەڵای بەستۆ دەگەڵ کراسی شێخانە
حوکمی حاکمی عادڵم کا ئەوەی کە تابستانە
مەلا سۆرابی سابڵاخ حوکمی بەقەد هەموانە
دووبارە زیندانیم کا لە سەر ئەو داوەتانە
لە داوەت دەس هەڵناگرم داوەت ڕەسمی کوردانە
سوێند دەخۆم ئە بەو کەسەی بۆ ئێمە لە زیندانە
دەچم لە بۆ قەندیلی نە ئێراق نە ئێرانە
نەخێر بێمە گیاڕەنگی ڕووبەڕووی دیواڵانە
دەچم لە بۆ ئەڕبابای بۆ بانەی چاوەڕوانە
دێمەوە ناڵەشکێنەی زیرەک لەوێ میوانە
مامۆستای مامۆستایان نەیدیبوو قووتابخانە
نەخێر دەچمە دەماوەند وا لە نیزیک تارانە
لە زاگرۆس و دەماوەند مەنتیقەی هەورامانە
نەخێر دێمە تەرەغەی سەربەرزی کێوەکانە
جێی هەڵۆ بەرزەفڕێکە پیاوانە سەری دانا
بۆ بنەماڵەی لاجانی ئەو داوەتە ئی وانە
بەڵێ خدر زاوایە ئەو کوڕە تازە جەوانە
ئەوەش کاکە سەلاحە دووربینی لە سەر شانە
بۆ ویدۆ پاناسۆنیک یادی شەمسی بورهانە
یادی حەوڵا شەیتانی شەیتان نیە ڕەحمانە
مەلای نێو مەلایانە فەقێی نێو فەقێیانە حاجیە لە نێو حاجیانە
لە تیپی قاچاخچیەکان ئەو سەرگەورەی هەموانە
بە یادی ڕەسووڵ مەمۆی دایمە ئاشقی ڕێویانە
دەچمەوە پیرانشاری مەرزی حاجی ئۆمەرانە
تایبەت بۆ گوێچکەدەرێ ئەوەی کە تیپی وانە
بۆم بژی تایفەی زێڕنێ بۆو دەڵێم بەو چاوانە
دە خدمەتیان دا هەمە بە ماڵە شێخ مەولانە
بۆ تۆمارگای هێمنە ئاغای منە زورارچیانە
بە دڵ پێیان هەڵدەڵێم گوێ بگرن لەو بەندانە
خاڵە کەریم بەخێرێ یادی گردی قەبرانە
بۆ زاهیری ڕەحمانی بۆی دەڵێم لەو بەندانە
کوا فەتاح کانیەڕەشی کوانێ شێری زەمانە
یەکە خۆشەویستی خۆم بزانن دۆست و بێگانە
یادی سەید هیدایەتی ئەو بەندەم بۆ وی دانا
ئەوەش ئاغای زەندی یە کوێر بم زۆر نیگەرانە
پێم لە فیکری ماڵێ یە فیکری منداڵەکانە
دونیا هێندەی پێ ناوێ هەر وا نابێ زەمانە
زوڵم و ستەم بە سەر چۆ چوون ئازادی بەیانە
خاتەمی خۆی فەرموویە ئێران بۆ ئێرانیانە
ئێرەکە میراوایە بەشێکە لە بۆکانە
بۆ بنەماڵەی لاجانی بۆو دەڵێم بەو چاوانە
فەقی لێو بابی قەندێ گشت ساڵێ تووتنەوانە
ئەو جار بە خێری دێنم گوێ بگرێ لەو بەندانە
مەنشوور بە فەقێ ڕووسە تیپی هوونەرمەندانە
بە دڵ بە وی هەڵدەڵێم با پێم نەڵێ نەزانە
فەقێ زۆر چاکی دەڵێ بە جەددی ئەو سەیدانە
لە مێژە لە وی حاڵیم نە درۆیە نە بوختانە
جا سەید عەلیش بناسە ئوستادی ئوستادانە
ئەمن و تۆ شاگردی وین بە ماڵە شێخ مەولانە
ڕێز و تەعزیم دانوێنم وەڵڵا لەو کوردوستانە
مامۆستای من سەید عەلیە ئەوم بە مامۆستا دانا
ئەوەی لە حەق لا نەدا تیپی ئەو هونەرمەندانە
مامۆستای هەمووتانە نە درۆیە نە بووختانە
بۆ تایری مامە ڕەشە گوێ بگرێ لەو بەندانە
ئەو سەرچۆپیەی دەکێشێ سەرچۆپی خەرجی گرانە
کوا خەڵاتی لاجانی ئاغای من کاک سولەیمانە
بە هادی هەڵدەڵێم بە سڵامەتی کەیوانە
بە دڵ بۆیان دەخوێنم ئەو بەندە بەندی وانە
تایر پەلەم لێ مەکە بە ماڵە شێخ مەولانە
بە یادی کانیەڕەشیە یادی شێری زەمانە
یادی سەید هیدایەتی ماچ دەکەم ئەو چاوانە
حەسەنی حاجی عەبدوول چوونکە لە تیپی وانە
پایەدار بێ ئیڕشادی هیممەتی شێخ مەولانە
یادی سەلاح سەوارەی بۆی دەڵێم لەو بەندانە
بۆ عێلی مناشیری ئەو داوەتە ئی وانە
ئاغام حەسەن مامەشە نەڵێ ئەمنی وەلا نا
ئەوە ڕحمان ئێڕاقیە بەڵێ زاوای پیاوانە
بۆ دۆستی فەقێ مینەی گوێ بگرێ لەو بەندانە
خۆش بێ ئاغای قەڕەڵڵی کاکە سمایلم میوانە
بە کاک ئەحمەد هەڵدەڵێم بۆی دەڵێم بەو چاوانە
دوایە نەڵێ سەردەشتی ئەوڕۆ ئەمنی وەلا نا
خۆش بێ ئاغای تەڵایی و بۆ تۆمارگای بۆکانە
یادی سارەبانزادەی بەخێر بێ زوورارچیانە
مامەڕەش پەلەت نەبێ بە جەددی ئەو سەیدانە
ئەو بەندە درێژەی هەیە سوێندم بەو کوردووستانە
سوێند دەخۆم ئە بەو کەسەی بۆ ئێمە لە زیندانە
بۆ بنەماڵەی لاجانی گوێ بگرن لەو بەندانە
بە ئیفتیخاری دەیڵێم سەردەشتی لێو میوانە
بە خێرێ فەقێ مینە لە بەشی گەورکیانە
دەچمەوە بۆ نەڵاسێ چوونکە مەرکەزی وانە
لێرە یادێکیش دەکەم یادی شێخان ڕەحمانە
بە دایمە یادی دەکەم ئەو بەندەم بۆ وی دانا
لە خزمەتی دا هەمە بزانن دۆست و بێگانە
هیوا گیان جوانی لێدە چوون داوەتی خۆمانە
بۆ بنەماڵەی لاجانی گوێ بگرن لەو بەندانە
ئەوەی لێرە دەعوەتن هەموو دۆست و ئاشنانە
کچەکان بۆ ئێمە خووشکن کوڕەکان بۆمە برانە
یادی خاڵە کەریمیە یادی گردی قەبرانە
هەر بە یادی فەتاحی یادی شێری زەمانە
سەرۆکی چواروونیوان ئی سابلاغ و بۆکانە
ئەوەی کوردە دەیناسێ ئەوەی پیرەو جەوانە
فەقەت یادی فەتاحی ماچ دەکەم ئەو چاوانە
ئیشتیام لە داوەتێ یە ئەو جار نۆرەی کوڕەکانە
نۆرەی فەقێ مینەیە بە جەددی ئەو سەیدانە
فەقێ لێو بابی قەندێ گوێ بگرێ لەو بەندانە
وەرە دەچمە داوەتێ خێزانم چاوەڕوانە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).