Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: سەیزادە دووعام لێ دەکا

Performer: ئیبراهیم قادری

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        بەخت و ئیقباڵم نوستووە
        
        تۆزی غوربەت لێم نیشتووە
        
        مەمکووژە مەستت کردووە
        
        ئەی سەیزادە دووعام لێ دەکا
        
        ئاخ بریندارم دەرمانم کە
        
        جا ئەسیری تۆم ئازادم کە
        
        تۆزی غوربەت نیشت لە یارم
        
        شێواوە ناسک و نازدارم
        
        نامدوێنێ یاری پێرارم
        
        عیشق کارێکی گرانە
        
        ئاسان نێ و کاری مەردانە
        
        ئەوەڵ قەدەم سەردانانە
        
        عیشق کارێکی چەتوونە
        
        فێڵی کوێستانی بیستوونە
        
        لە نێو ئاشقان دا مەجنوونە
        
        نە مەجنوونم نە فەرهادم
        
        ئەزیەت کێش و ڕەنج بە بادم
        
        خودا حاسڵ کە مورادم
        
        زوڵفی یاری من ئاڵۆزە
        
        شل و مل و قیت و قۆزە
        
        لێم ناکەی جێژنە پیرۆزە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).