A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: unassigned
Performer: حەسەن میراوایی
Category: Bend
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
پیری خەزایی گیان گیان گیان گیان ڕێگاکەی لێژە
لەو چاوە کاڵە لەو پرچە درێژە
بەینی من و تۆ دەی دەی گەلێک لە مێژە
حەزمان لێ ناکا وەی وەی بە ڕاستی بێژە
چەندەم پێ دەکوتی مەچۆرە ماڵان
سرتەت نەیە دەی دەگەڵ دەڵاڵان
وردە خاڵەکەت دەی دەی نەدەی بە تاڵان
ئەگەر مەیلت بێ نزیک دەبیەوە
بۆ ئاشق هیچ نێ دەی دەی ئەو دەشت و کێوە
دەبم بە قوربان ئەحمەد گیان خاڵی ئەو لێوە
وەی مەندێ مەندێ لە نواڵان مەندێ
لە خێڵی حاجی دەی دەی بیچکۆڵەم دەنێ
پێم کوت بۆ ماچێک وەی وەی پێم پێ دەکەنێ
ڕێگاکەی حەمام پللە پللەیە
لە سەر ماچێکت دەی دەی شەڕە گوللەیە
هێندەم غەم خواردۆ جێگام نێ تێی کەم
مادام بە ماشێن دەی دەی بۆ تۆی بە ڕێ کەم
لە بۆکان دەڕۆم هاوار بەر چاوت چۆل کەم
چرا خامۆش بێ گیان گیان گیان گیان دڵ خامۆش نابێ
دڵ لە لای یەک بێ فەرامۆش نابێ
ئەوەندە خۆشە دەی دەی چاوم لە تۆ بێ
لێمان شێواوی دەڵێی ڕەنجاوی
دەڵێی نۆو بووکی زاوا لێی داوی
لە ماڵە بابت دەی دەی بە زۆریان داوی
قەڵا و حاجیاباد بەر ماڵی کۆسە
مەمکی نەکردۆ دەی دەی ئیشتیای لە دۆستە
لە چاو منداڵی ئەحمەد گیان قەولی دروستە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).