Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: له‌یلم هۆ

Performer: فه‌قێ مینه‌

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        کزم گرده‌نشینم له‌ بن داری شۆڕه‌بی
        
        به‌ژنێ باریکه‌ رابرد، ره‌بی کۆره‌ بم نه‌مدی
        
        سێ مه‌ولوودیم له‌ سه‌ر بن جوانێ به‌ نه‌سیبم بی
        
        خودا لێت قه‌بووڵ ناکا، من بمرم له‌ غه‌ریبی
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
        ره‌یحانه‌ی سه‌ر دوێراوێ، شه‌و به‌ شه‌و په‌لکێ داوێ
        
        وه‌ک به‌نه‌وشه‌ی به‌هارێ خۆی ناگری له‌ به‌ر تاوێ
        
        لێم چوویه‌ ده‌ سه‌نگه‌رێ وا دیاره‌ سوڵحت ناوێ
        
        ده‌ستم به‌ دامانت بێ تفه‌نگان به‌ره‌و چاو ماوێ
        
        شه‌ش و حه‌وتان ده‌کوژم ئه‌منیش وه‌ک کابرای نواوێ
        
        هەر سیرمۆکێت بۆ دێنم وه‌کوو خاڵی به‌ڵاوێ
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
        خۆ من مه‌لا عه‌وڵا نیم پێم بڵێن خه‌ڵکی یاڵاوان
        
        من دوکتور موسته‌فا نیم له‌ بێلۆکه‌ و میراوان
        
        بابی حه‌مه‌شه‌مچه‌ی نیم ریشان داکوتم له‌ واوان
        
        من ئه‌حمه‌د مه‌زراوی نیم حه‌ینه‌کان بکه‌م له‌ چاوان
        
        من کاک هەمزه‌ی بناوێ نیم شێره‌مه‌ردی نێو پیاوان
        
        سه‌پانیم بۆته‌ به‌بران له‌ نه‌ڵاس و نیژاوان
        
        پێمه‌ڕه‌شم ره‌فیقه‌ دایمه‌ له‌ بۆ پاراوان
        
        حه‌یحه‌ی له‌ به‌ر پرپرێ گرتی که‌ندی دوێراوان
        
        گه‌ڵایه‌ت ده‌یگێم تووتن هیچ نی بۆ لێقه‌وماوان
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
        به‌هاران که‌شاوه‌رزم به‌ ئیمامێ ره‌ببانی
        
        پایزان ده‌چمه‌ سه‌رده‌شتێ پێم ده‌ڵێن شاره‌ستانی
        
        له‌ داوه‌ت و بووکانم ده‌ڵێم به‌ند و گۆرانی
        
        مه‌لا ده‌ڵێ حه‌ڵاڵه‌ خودا بیدا ره‌نجی شانی
        
        ناوێرم بزنان ڕاگرم له‌ ترسی جه‌نگه‌ڵبانی
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
        پووتێک یه‌ره‌ڵماسیم بوون له‌گه‌ڵ دوو عه‌ڕبه‌ ماشان
        
        دوو مانگای هۆله‌ندیم بوون تفاقم له‌ بۆ ده‌کێشان
        
        ترێله‌که‌م لێ وه‌رگه‌ڕا و خه‌شه‌که‌م ڕاده‌کێشان
        
        کام ده‌ کادێنێ ده‌کرد مانگایه‌کی لێم مووشان
        
        هۆڕه‌ی وام لێ گوێ نه‌بووه‌ جا مه‌گه‌ر له‌ گامێشان
        
        دیسان پاییز هاته‌وه‌ له‌ داخ که‌له‌م و لووشان
        
        گۆرانی فارسی ده‌ڵێم وه‌ک ئیره‌ج و گووگووشان
        
        دێه‌ودێه‌ ڕاو ده‌که‌م وه‌ک حافز و دروێشان
        
        به‌ شاڵی پێغه‌مبه‌ری حه‌رامه‌ ئاوێ شووشان
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
        به‌ خودایه‌ی بێ مه‌کانه‌ دڵ خه‌مباری خه‌مانه‌
        
        سه‌یره‌ له‌ دووری جوانێ شه‌معم بوومه‌ په‌روانه‌
        
        ناوێرم نێوی بێنم به‌ خودایه‌ی بێمه‌کانه‌
        
        له‌و په‌نجانه‌م نه‌رمتر چی دیت بۆ بکه‌م به‌ شانه‌
        
        ده‌ستم به‌ دامانت بێ ئیتر مه‌گره‌ به‌هانه‌
        
        بۆ مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه‌ گه‌ر کاری نامه‌ردانه‌
        
        تاوانم ده‌بێ چ بێ، له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ له‌یلم هۆ
        
        لێم ده‌ڕه‌نجی به‌بێهۆ، بۆچی بۆ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).