Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: عەلی گڵێنانی و عومبەر شنۆیی

Category: Bend

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئای هەنار و زێڕ و زیوە
        
        ویشکی کردووم بە پێوە
        
        بۆ چاوێکی هەرزانە
        
        کۆنە لاجان و زێوە
        
        دەستی بە عومری بگرێ
        
        ئەو شێخەی سووری کرێوە
        
        بە بەر دەرکێ دا هاتم
        
        دانیشتبوو ئەو چاو مەستە
        
        یەک سڵاوم لێ دەکرد
        
        فەورەن لە بەرم هەستا
        
        دوو قسەی وای لەگەڵ کردم
        
        بە وەی ڕقم لێی هەستا
        
        لێم هەڵکێشا خەنجەرێ
        
        دەیگووت جەرگە ڕاوەستە
        
        خاو بوومەوە وەک بەنی
        
        کەوتم نەخۆش و خەستە
        
        دەوای دەردی من جوانی
        
        ئەی لە مەستی چاوانی
        
        کەروێشکی دەشتی ئودلێ
        
        مەمکی هەرمێی ئالانی
        
        بەتەماڵەم هەڵدەستاند
        
        بۆ وڵاتی شاروێرانی
        
        شادی ئاغای پەناهی
        
        بۆم بڵێ گڵێنانی
        
        سەرایەت وەبەر دێنم
        
        شیخ محەممەد لە مەدینێ
        
        یارم نیە لە ماڵێ
        
        دەچێت بۆ گوڵ چنینێ
        
        دەردێکی داوە بە من
        
        ئەوساڵ ناژیم بە ژینێ
        
        نێوچاوانی ڕەش دەبێ
        
        لەبەر گەرمای هاوینێ
        
        تورک و ڕۆم و بارزانی
        
        بە کاری عەلی زانی
        
        دادگای زەمانی زەویە
        
        بۆلای تیمسار ئیمانی
        
        هەر سێ قازی دانیشتبوون
        
        جەنابی دادستانی
        
        سێ جار تەمەشای کردم
        
        زۆر بە نامێهرەبانی
        
        جا مچوڕکێکم پێدا هات
        
        وەک فڕێم دەن لە بانی
        
        جا لە جێی خۆم هەڵیانستاندم
        
        دەیکوت ئاوازەخانی
        
        زۆرت تەبلیغات کردوە
        
        لە وڵاتی کوردوستانی
        
        بە ڕەئیەی ئەو قازیانە
        
        کێشام دوو شەو زیندانی
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).